کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانی هاووڵاتییەکی دیکەی مەریوانی ستاند
بەپێی راپۆرتی هه
واڵدهرى کوردپا؛ بەهۆی بێ ئیمکاناتی و کەمتەرخەمیی پزیشکی لە نەخۆشخانەی بووعەلی لە شاری مەریوان، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد گیانی لەدەست دا. ئەمجەد ئەمجەدی دانیشتووی شاری مەریوان، کە لە نەخۆشخانەی (بووعەلی)ی شاری مەریوان خرابوویە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە، بەهۆی نەبوونی ئیمکانات و کەمتەرخەمیی پزیشکی بووە قوربانی. ئەمجەد ئەمجەدی تەمەنی ٤٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان بووە، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی (بووعەلی)ی مەریوان خەوێندرابوو. هه‌روه‌ها پێشتریش لەکۆتایی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵەی مەریوانی بەناوی (ف، م) بەهۆی لێدانی خوێنی ماوە بەسەرچوو لە نەخۆشخانەی (بووعەلی)ی شاری مەریوان گیانی لەدەست دا. دوابەدوای گیان لەدەست دانی ئەو ژنە نوێنەری خەڵکی مەریوان لە مەجلیسی بە هەواڵدەرییە ناوخۆییەکانی راگەیاندبوو؛ کێشەی کادری پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوان کە لەژێر چاودیریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان دایە شتێکی تازە نییە و رووداوی هاوشێوە ماوەی چەندین ساڵە دووپات دەبنەوە.
ئومید کەریمیان؛ بەرتیل وەرگرتنی پزیشکەکانی نەخۆشخانە، کەمیی ئیمکانات و دەوا و دەرمان لە نەخۆشخانەکانی مەریوانی بە بەشێکی بچووک لە گرفتی نەخۆشخانەکانی ئەو شارە لەقەلەم دابوو.
تیمێك له لێكۆڵه‌ران به‌ڵگه‌ی به هێز له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ئاشكرا ده‌كه‌ن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵ
دهرییهكان، تیمێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی جه‌نگ و شاره‌زایانی پزیشكی دادی، به‌ڵگه‌ی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئازاردان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ئاشكراكرد، ئه‌و به‌ڵگانه‌ش خۆی له ٥٠ هه‌زار وێنه‌ی ترسناكی ته‌رمی گیروان لای رژێمی سوریا ده‌بینێته‌وه كه به‌خراپترین شێواز ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراون، وێنه‌كان له لایه‌ن پۆلیسێكی جیابووه‌وه كه به‌رپرسی وێنه‌گرتن و به دیكۆمێنتكردنی ئه‌و ته‌رمانه و ژماره لێدانیان بووه، دزه‌ی كردووه‌و له لایه‌ن تۆڕی CNNه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه پشتبه‌ستووه به هه‌زاران وێنه‌ی ته‌رمی كوژراوان له گرتووخانه‌كانی رژێمی سوریا، كه پێویسته ئه‌و وێنانه بدرێنه دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. وادیاره، رژێمی سوریا ویستوویه‌تی بۆ مه‌به‌ستێك ته‌رمی كوژراوه‌كان وێنه بگرێت و ژماره‌یان لێبدات، به‌ڵام ته‌نانه‌ت به‌رپرسی وێنهگرتنهكانیش هۆكاره‌كه‌ی نازانێت.سه‌رجه‌م پشكنینیهكان كه بۆ ٢٦ هه‌زار كه‌س له كۆی ٥٠ هه‌زار كه‌س كراوه، ئه‌وه‌یان ده‌رخست، كه وێنه‌كان دروستنو هیچ ده‌ستكارییه‌ك نه‌كراون، به‌ڵگه‌كانیش دوای وردبینیكردن ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، قوربانییه‌كانی نێو وێنه‌كان، تووشی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو هاتوون، دهستو قاچیشیان به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ بوونی حاڵه‌تی خنكاندنی به‌مه‌به‌ست له‌رێگه‌ی په‌ت و ته‌نافه‌وه
لافرۆڤ: روسیا قبوڵی نیە وڵاتی ئەتۆمی نوێ لە جیهاندا دروست ببێت
به پێى راپۆرتى ه
هواڵدهرییهكان، وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی قبوڵی دروستبونی وڵاتێکی ئەتۆمی نوێ ناکات و ئاماژە بەوەش دەکات، کە بانگهێشتنەکردنی ئێران بۆ کۆنگرەی (ژنێف٢) هەڵەیە، بەڵام کارەسات نیە.سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" روسیا قبوڵی ناکات وڵاتێکی ئەتۆمی نوێ لەدایک بێت و داواش دەکەم سەرجەم سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێت، دوای ئەوەی ئێران رەزامەندی نیشاندا بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە". هه‌روه‌ها ناوبراو‌و وتیشی:"بانگهێشتنەکردنی ئێران بۆ کۆنگرەی (ژنێف٢) کارێکی هەڵەبو، بەڵام کارەسات نیە و روسیاش بە هەمو توانایەکییەوە بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە کاردەکات". وەزیری دەرەوەی روسیا ئەوەشی خستەڕو، کە ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا لەسەرەتاوە ئامانجی گۆڕینی رژێمی سوریا بوە، کە ئەوەش بەشێک نیە لە دەستپێشخەرییەکەی روسیا و ئەمەریکا.
کرانەوەی سنووری تیلەکۆ ناوەرۆکی باسی شاندی هەرێمی کوردستان لە سەرپێڵی زەهاو
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری
ی کوردپا؛ شاندێک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ چەند چالاکێکی ئابووری بۆ دانوستان لەسەر کرانەوەی سنووری تیلەکۆ سەردانی شاری سەرپێڵی زەهاو لە ئوستانی کرماشانیان کرد.بەوتەی فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری مەجلیس، لە ماوەی یەک ساڵ داخرانی بازاڕچەی تیلەکۆدا، ئاڵوێری بازرگانیی دەرەکی و هەناردە و هاوردە کردنی کاڵا، دابەزینی پێوانەیی بەخۆیەوە بینیوەو هاوکات لایەنی هەرێمی کوردستانیش بەڵێنیی یارمەتی دانی بۆ کرانەوە و باشتر بوونی دۆخی بازاڕچەی تیلەکۆ، خوسرەوی و سوومار داوە. دەگوترێت؛ وەگەڕ کەوتنەوەی کار لە سنووری تیلەکۆ یەکێک لە ئاماجەکانی کرانەوەی سنووری تیلەکۆیە و هاوکات لێپرسراوانی حکوومەتی لە ئوستانی کرماشان خوازیاری ئەوەن کە ئەو خاڵە سنوورییە لە ماوەی سێ حەفتەی داهاتوودا بکرێتەوە.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئینگلیس ده‌وڵه‌تى رۆحانى له بوارى مافى مرۆڤدا شكستى خواردووه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له راپۆرتى خۆیدا كه رۆژى رابردوو بلاوى كرده‌وه رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى حسن ر
ۆحانى له قه‌ولى ئیسلاحاتى دابوو له بوارى مافى مرۆڤ و ئازادى مهزاهێب له ئێران شكستى خواردووه و هاوكات وریایشى دا كه عیچ ئۆمێدێك به پێشكه‌وتن له‌و به‌شه‌دا نییه. به پێى ئه‌م راپۆرته وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا وتویه كه هیچ نیشانهێك له گۆران و پێشكه‌وتن له بوارى مافى مرۆڤ، به تایبه‌ت مافى كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه‌مینه ئایینیه‌كان، رۆژنامه‌وانان و چالاكانى مافى مرۆڤ و زیندانیان و ژنان له ئێران به دی ناكرێت.
بان كى مۆن رژێمى تارانى له كۆنفه‌رانسى ئاشتى سووریه كرده ده‌ره‌وه
به پێى راپۆ
رتى هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، بان كى مۆن سكرتێرى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژى رابردوو رژێمى تارانى له كۆنفه‌رانسى ئاشتى سووریه كه حه‌فته‌ى داهاتوو به‌رێوه ده‌چێت فرِێدا ده‌ره‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م كاره‌ى بان كى مۆن دواى ئه‌وه بوو كه رژێمى تاران داواكارى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ولاتانیترى بۆ پاڵپشتى له ده‌وڵه‌تێكى كاتى به مه‌به‌ستى كۆتایى هێنان به خوێن رشتن له سووریه قبووڵ نه‌كرد. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه ئه‌م كاره‌ى سكرتێرى نهتهوهیهكگرتووهكانى به كرده‌وه‌ێكى دیپلۆماتیكى بێ وێنه ناو‌و لێ برد و رایگه‌یاند كه ئه‌م كاره پێشى به بایكوت كردنى ئه‌و كۆنفه‌رانسه له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنى سووریه‌وه گرت.
ده‌ستوورى تێرۆرى ره‌فێق حه‌ریرى له لایه‌ن وه‌لى فهقێههوه ده‌ر كراوه
به پێى راپۆرتى رۆژنا
مه‌ى كووهیتى ئه‌لسیاسیه، مۆسته‌فا عه‌لووش یه‌كێك له رێبه‌رانى جه‌ریانى سه‌ربه‌خۆ و نوێنه‌رى پێشووى په‌رله‌مانى لۆبنان رایگه‌یاند، بریارى سرینه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیر ره‌فێق حه‌ریرى لهسهحنهى سیاسى لۆبنان له لایه‌ن وه‌لى فهقێهى رژێمى تارانه‌وه ده‌ر چووه، چوونكوو پرۆژه‌ى یه‌كه‌مى حه‌ریرى له دژایه‌تى به پرۆژه‌ى پاوانخوازانهى وهلایهتى فهقێهدا بوو. ئه‌م ته‌رحه له لایه‌ن خامنه‌ئییه‌وه ده‌ستێ پێكرد و كه‌م كه‌م بهشارئهسهدیش بوو به شه‌ریك له‌م جینایه‌ته‌دا.