وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جان كیری لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی جنێڤ٢ گوتی: "تاقە چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا دامەزراندنی حكومەتێكی كاتییە و نابێ بە ھیچ شێوەیەك بەشار ئەسەد لە نێو حكومەتی كاتیدا جێ هەبێ."
كیری لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: "رژیمی ئەسەد مافی مرۆڤی پێشێل كردووە، بەرپرسیاری سەرەكی شەڕی ناوخۆی سوریا رژێمی بەشار ئەسەدە. شۆڕشی سوریا وەكو شەڕی چەكداری دەستی پێ نەكرد، بەڵكو بە شێوەیەكی ئاشتییانە و بە خۆپیشاندانی خوێندكاران دەستی پێكرد، ئەو ھاووڵاتییانەی سوریا كە داوای گۆڕانكارییان دەكرد بە شێوەیەكی ئاشتییانە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام رژیم بە چەك و توندوتیژی وەڵامی ئەو خۆپیشاندانانەی دایەوە."بۆیە رژیمی ئەسەد بەرپرسیاری كوشتنی زیاتر لە ١٣٠ ھەزار كەسى له ئه‌ستۆیه.
دو ملیۆن و ١٥٥ هه‌زار كه‌س له چین و توێژه جیاجیاكانی ١٨ی پارێزگای عێراق داوای پاراستنی گیانی دانیشتووانی كامپی لیبرتی ده‌كه‌ن
له كامپینێكی به‌رفراوانی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ پشتگیریكردن له بانگه‌وازی نیشتمانی و مرۆڤدۆستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق له پێناو به‌رگریكردن له دانیشتووانی لیبرتی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عه‌شایری عێراق و له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژمارێكی زۆر له رێكخراوه عه‌شایرییه‌كان و هێزه نیشتمانییه‌كان، دوو ملیۆن و ١٥٥ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی عێراق له ١٨ی پارێزگاوه، به واژۆكردنی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش وێرِای شه‌رمه‌زاركردنی په‌لاماردانی خوێناوی و تاوانكارانه بۆسه‌ر ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لق له لیبرتی، خوازیاری جێگیربوونی هێزه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌و كامپه و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئه‌و كامپه بوون.
واژۆكارانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه به دهربرِینی رق و بێزاریی خۆیان به‌رانبه‌ر به دزه‌كردنی ماڵوێرانكارانهی رژێمی ئێران له عێراق جه‌ختیان كردووه كه: ”رژێمی ئێران به هه‌ڵایسان و گرِدانی شهرِی تایفی و رێخۆشكردن بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له عێراق، ده‌یان هه‌زار كه‌سی بێتاوانی خه‌ڵتانی خوێن كردووه و ملیۆنان كهسیتریشی ئاواره‌كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا حكومه‌تی عێراقی خستووه‌ته ژێر ركێفی خۆیه‌وه... زاڵبوونی رژێمی ئێران به‌سه‌ر عێراقدا گه‌یشتووه ئه‌و ئاسته كه له سه‌ر ده‌ستی حكومه‌تی عێراق و ده‌ست و پێوهندهكانیان له‌و وڵاته (٧) جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی ئۆپوزیسیۆنی رژێمی ئێران كه بێدیفاعن و به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵكانی پارێزراون. به‌هۆی ئه‌و پهلاماردانانهوه (١١٦) كه‌سیان كوژراون و (١٣٧٥) كه‌سیان بریندار كراون. له كاتێكدا ئه‌وان به پێی رێككهوتتننامهی چواره‌می ژنێڤ خه‌ڵكانی پارێزراون و حكومه‌تی عێراق به نووسراو به‌ڵێنی دابوو به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و خه‌ڵكه بیانپارێزێت. هێزه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق به‌و كوشتارانهش نه‌وه‌ستاون و ٧ كه‌س له دانیشتووانی ئهشرِهفیان بهبارمتهگرتووه كه شه‌ش كه‌سیان ئافره‌تن”.
دوو ملیۆن و ١٥٥ هه‌زار واژۆكاری به‌یاننامه‌كه له كۆتاییدا ئه‌و داواكارییانه‌یان ئارِاستهی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی ئه‌مریكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجام بدرێت:
١. حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن به‌په‌له ٧ بهبارمتهگیراوهكهی كامپی ئهشرِهف ئازاد بكات.
٢. هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لیبرتی جێگیر بن و لانیكهمی ستاندارده ئه‌منیه‌كان له لیبرتی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
٣. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌نانه بكرێت له‌سه‌ر تاوانه گه‌وره‌كه‌ی ١ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٣ و به‌رپرسان و هۆكارانی ئه‌و تاوانه دیاری بكرێن.
٤. كۆتاییهێنان به ده‌ستتێوه‌ردانی خوێناوی و داگیركارانه‌ی رژێمی ئێران له عێراق كه ژێده‌ر و سه‌رچاوه‌ی شهرِی تایفیه له‌و وڵاته.
سكرتاریه‌تی ئه‌نجووومه‌نی نیشتمانیی عه‌شایری عێراق