كابینه‌ى وه‌زیران له مێژوویی گه‌لى كورد دا تۆمار كرا.
كۆماری كوردستان كه له ئه‌نجامى چه‌ندین ئاڵوگۆریی سياسى جیهانى له‌سه‌رده‌مى شه‌ری جیهانى دووهه‌م و دروست بوونى بۆشایی هێز له ناوچه‌كانى كوردستان و هه‌روه‌ها زیركی و ووشیارى كورد راگه‌یندرا ،رووداوێكى مێژوویی بوو كه سه‌لمێنه‌ریی ئه‌و راستیهيه كورد له پێناو مافه‌كانى دا بچووكترین ده‌رفه‌ته كان ده‌قۆزێته‌وه و له حاست ئازادیی و ده‌ستبه‌ركردنى مافه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى و ئابووریی و فهرههنگیهكانى گه‌له‌كه‌ى هه‌رگیز غافڵ نابێ. راگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان چه‌نده مایه‌ى شانازیی و روداوێكى كه‌م وێنه بوو، كار و كرده‌وه و به‌رنامه‌كانى كۆمار له ماوه‌ى ١١ مانگى حكوومهتدارییهكهى ئه‌وه‌نده‌ى ديكه مایه‌ى شانازیی و پرِ ده‌سكه‌وت و جێگه‌ى بایه‌خ بوو. ئه‌و ماوه‌یه بوو به دێكۆمینێكى مێژوویی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئیدعا بێ بنه‌مایانه‌ى كه له‌سه‌ر بێ ئه‌زموونى و بێ توانایی كورد له كاروبارى حكوومه‌ت دا بلاو ده‌كرایه‌وه. بایه‌خ دان به چاپه‌مه‌نى و ئازادى راده‌ربرین و بنه‌ما دیموكراتیكه‌كان و زمانى دایكی و ژنان و مندالان و لايه‌نى فه‌رهه‌نگى و ئه‌منیه‌ت و پاراستنى گیانى هاوه‌لاتیان و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى دراوسێ له‌و خاڵه زێرینانهن كه گه‌لى كورد له ماوه‌ى حكوومه‌تداریی كۆماری كوردستان توانى به باشترین شێوه گرینگى و بایه‌خ و گه‌شه‌یان پێ‌بدا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وته پرِ بایه‌خانه‌ش ئه‌و راستیه تاڵه نابێ فه‌رامۆش بكه‌ین كه سیاسه‌تى پشت به‌ستن به زلهێزه ده‌ركیه‌كان سیاسه‌تێكى نه‌گونجاوه و دواجار وه‌لاته زلهێزه‌كان سیاسه‌تیان له‌سه‌ر بناغه‌ى به‌رژوه‌ندییه‌كانیان داده‌رێژن و پێ به‌ندى به‌ڵینه‌كانیان نابن. ئه‌و راستیه تاڵه یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى رووخانى كۆماره ساواكه‌ى كوردستان بوو. رژیمى شا توانى له رێگه‌ى ئیمتیازه نه‌وتیه‌كانه‌وه یه‌كێتى سۆڤیه‌ت له گه‌لى كورد ههڵگهرێنیتهوه و پشت له كۆمار و به‌ڵینه‌كانیان بكه‌ن.
به داخه‌وه ئه‌و فاكته‌ره و كۆمه‌لێك فاكته‌ری ناوخۆیی نه‌یانهێشت ته‌مه‌نى كۆمارى كوردستان له ١١ مانگ زیاتر درێژه بخایه‌نێ و له‌ئه‌نجامیشدا پیشه‌وا قازى محه‌ممه‌د و چه‌ندین وه‌زیر و كاربه‌ده‌ست و كه‌سانى پێوه‌ندییدار به كۆمارى كوردستان له سێداره دران و شه‌هید كران . به‌و كرده‌وه درندانه‌یه و له سێداره‌دانى پێشه‌وا و رێبه‌رانى كۆمار، جارێكى دیكه‌ش وهلامى ویست و داخوازییه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان به په‌تى سێداره و سیاسه‌تى زه‌بر و زه‌نگ وه‌لام درایه‌وه. ئه‌وه‌ى پێویسته ئاماژه‌ى پێ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه گه‌له‌كه‌مان نه‌ك ته‌نیا ده‌نگى ئازادیخوازیی به‌و جینایه‌ته كپ نه‌كرا به‌ڵكو ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كرده توێشووى رێگه‌ى خه‌باتى داهاتوویی و ئه‌مرۆ پاش ٦٨ ساڵ گه‌لى كورد له‌پێناو ده‌ستبه‌ر كردنى مافه‌كانى كورد له كوردستانى ئێران له تێكۆشانێكى بێ ووچان دایه.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له شه‌ست و هه‌شته‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆماری كوردستان درود ده‌نێرێ بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى ئه‌و قۆناغه و به تایبه‌تى پیشه‌وا قازى محه‌ممه‌د كه به هۆى كه‌سایه‌تیه كه‌م وێنه‌كه‌ى گه‌وره‌ترین ده‌ورى له پێكهاتن و كۆكردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كان له ده‌ورى كۆمار گیرا. ئومێد ده‌كه‌ین به خه‌باتى یهكانگیرانهى گه‌له‌كه‌مان ، خوێنى شه‌هیدان بێته به‌رهه‌م و به كوردستانێكى ئازاد و ئاوه‌دان شاد بینه‌وه.
بروخێ رژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
٢ى رێبه‌ندانى ١٣٩٢