ده‌ستكه‌وته‌كانى وچه‌ند خاڵی گرینگی دیكه بكه‌م.
وه‌ك ئاشكرایه كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات له هه‌لومه‌رجێكدا به‌رێوه چوو كه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست به تێكرا, ئه‌گه‌رى هاتنه ئارای ئاڵ‌و گۆری سیاسی زۆری لێ ده‌كرێ و له هه‌مانكاتدا ووڵاتی ئێرانیش هه‌م ئاڵوگۆره ناوچه‌ییه‌كان كاریان ده‌كاته سه‌ر و هه‌م ئه‌و وه‌زعه سیاسیه نۆیه‌ی كه ئێران به تێكراو ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتداریی و حاكمیه‌تی ئاخونده‌كان به تایبه‌ت تێ كه‌وتوه به‌رى نابێ له كارتێكه‌رى ئه‌و گۆرانكارییانه,به‌و پێ یه ئێران له به‌رده‌م ئاڵوگوری گرینگ و چاره‌نووس سازی سیاسیدایه.
دیاره له ئیستادا ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان مه‌ستی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و جامه ژههرهن كه له كاتی به ناو رێكه‌وتنیان له گه‌ڵ ووڵاتانی ٥+١ ئیمزایان كرد. به لایه‌نی ئاشكرا و دیاریدا و به پێى ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی ئاخوندان ده‌یكه‌ن,سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆیان، به‌ڵام له بنه‌ره‌تدا و به تێ په‌رینی كات ده‌رده‌كه‌وی, ئه‌مجاره‌ش ئاخوندان تووش چ رسوایی وشكستێكی دیكه بوون وده‌بن.
كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات به بهراوردو لێكدانه‌وه‌ی دروست له هه‌لومه‌رجی سیاسی له ئێران وسوور بوون و پێداگری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له ساڵانی رابردوو له پێوه‌ند به گه‌ڵاڵه ئهتومیهكانیان,ئه‌و به ناو رێكه‌وتنه‌ی به شكستی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی زانی و سهرهرِای سه‌رمه‌ستی ئاخونده‌كان له‌و به ناو سه‌ركه‌وتنه‌یان,باوه‌ری وابوو كه ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندان له لایه‌ك مه‌به‌ستی كات به سه‌ر بردنه‌و ئاخوندان گه‌ره‌كیانه له ژێرناوی رێكه‌وتن درێژه به گه‌ڵاله ئه‌تۆمیه مه‌ترسیداره‌كانیان بده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی ئاخوندی له‌هه‌لومه‌رجێكی ئهوتودا نیه كه به مه‌عامه‌له‌و هه‌رزان فرۆشی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی ئێران خۆی له قه‌یران رزگار بكا‌و و بتوانی له‌ره‌وتی به‌ره‌و له ناو چوون و روخانی یه‌كجاری ده‌ربازی بێ. په‌یامێكی گرینگی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر ئاخوندان مه‌ستی ئه‌و جامه ژههرهن كه خۆیان گووته‌نی له ده‌ستی ئهمریكاو شه‌یتانی گه‌وره وه‌ریان گرتوه‌و نۆشیان كردوه,ئه‌وه له به‌رانبه‌ردا,رێبوارانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران سه‌رمه‌ست و شه‌یدای تێكۆشانی به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ئازادی,كه بێگومان سازمانی خه‌بات یه‌كێك له هێزو ته‌شكیلاته شۆرشگێر‌و نه‌ته‌وییه‌كان ده‌بێ بۆ له‌ناوبردنی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی.
لایه‌نێكی دیكه له ئاكامی كاری گرینگی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ئه‌و برِوا قورس و قایمه‌ی ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات بوو به كاری به‌رده‌وام و گه‌ش بینی له راده‌به‌ده‌ر به سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌و پێش كه‌وتنی سازمانی خه‌بات. ئه‌و باوه‌ره قووڵه به سه‌ركه‌وتن, ئه‌و كاته زیاتر ده‌رده‌كه‌وت كه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد بینانه‌و له باسه‌كانی ناو كۆنگره‌دا,ئه‌و كۆده‌نگیه واقعی و بنه‌ماداره جارێكی دیكه خۆی ده‌رخسته‌وه كه سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران توانیوه به سه‌ر زۆربه‌ی كۆسپ و كێشه‌كاندا سه‌ركه‌وتوانه ده‌ربازیی بێ و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كاندا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆیانه‌و شۆرشگێرانه‌ى پاراستوه, له هه‌مان كاتدا له مه‌یدانی كاری سیاسی و تێكۆشاندا, وه‌ك هه‌میشه,وه‌ك هێزیكی خاوه‌ن جێگه‌و پێگه‌ی سیاسی بووه و گێژهڵوكهی سیاسی و فشاره جیاجیاكان كاری نه‌كردۆته سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی. ئه‌وه‌ی كه باس كرا حه‌قیقه‌تێكه كه نه ته‌نیا دۆستان و دلسۆزان ده‌یزانن,به‌ڵكو دوژمنیش نه‌یتوانیوه ئه‌و حه‌قیقه‌ته نه‌بینێ.
له لاییكی دیكه‌وه سازمانی خه‌بات له كۆنگره‌ی پێنجه‌میدا دووپاتی ئه‌و مودێل و شێوه كاره ته‌شكیلاتی وسیاسیه‌ی كرده‌وه كه له چه‌ندین ساڵی رابردوو به تایبه‌ت له دوای كۆنگره‌ی سێهه‌مدا په‌یره‌وی كردبوو,شێوه و جۆری كار كردنێك كه هه‌موو بۆ نیشتمان و بۆ سازمانی خه‌بات بین ، وه‌رگرتنی پله‌و به‌رپرسایه‌تی ته‌نیا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت بێ وله سازمانی خه‌باتدا هیچ كات رێگه‌ی دوو به‌ره‌كی و چه‌ند ده‌سته‌یی و تاقمه گه‌رایی نابێته‌وه.لایه‌نێكی دیكه‌ی گرینگی كاری كۆنگره روونی و شه‌فافیه‌تی كاری سیاسی و دارایی و گرینگی دان به ئه‌ركه بنه‌ره‌تیه‌كان بوو كه ئه‌و شێوه كاركردنه نمونهییكی باشه بۆ سه‌قامگیری كاری ته‌شكیلاتی خۆ نه‌ویستانه له سازماندا.
هه‌روه‌ها به هه‌ست كردن به‌و راستیه‌ی كه سازمانی خه‌بات وه‌ك هێزێكی گرینگی مه‌یدانی موبارزه‌ی ئازادیخوازی ده‌بێ بۆ دابین كردنی مافی ئافره‌تان,منداڵان,خۆێندكاران وچینی لاوان به تێكرا تێبكۆشێ,به خۆشیه‌وه چه‌ندین برِیاری گرینگ له كۆنگره‌دا په‌سه‌ند كران و له په‌یره‌و پرۆگرامی سازماندا به شێوه‌ییكی سه‌ره‌كی دارِیژراوهو هاتوون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا,جێگه‌ی دڵخوشی بوو كه له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا به‌شداری ئافره‌تان و لاوان له چاو كۆنگره‌كانی پێشوو به‌رچاوتر بوو و ژماره‌ی ئه‌و خوشكانه ی خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی پاڵاوت زیادی كردبوو كه له ئاكامدا دوو كه‌س له خوشكان وه‌ك ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران.
خاڵیكی دیكه‌ی گرینگی كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمان ئه‌وه بوو كه به شێكی به‌رچاوی ئه‌ندامانی كۆنگره له ئه‌ندامی خاوه‌ن ته‌جروبه‌و خۆێنده‌وار بوون و ژماره‌یه‌كیش له ئه‌ندامان یا خوێندنیان ته‌واو كردبوو و یا له دانشگاكان و ناوه‌نده‌كانی خۆێندن درێژه به خۆیندن ده‌ده‌ن.
لایه‌نێكی دیكه كه گرینگه باسی بكه‌ین ئه‌و راستیه‌یه كه جیلی نوێ له سازمانی خه‌بات به باوه‌رێكی كونكرێتی و نهگۆرِهوه,شانازی به مێژووی تێكۆشانی پرِ له ههورازو نشێوی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران وسه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرس و ئه‌ندامه چالاكانه ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان له خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد‌و سازمانی خه‌بات بردۆته‌سه‌ر ده‌كه‌ن,جیلی نۆێ و تێكۆشه‌رانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به شێوه‌ییكی به‌ر پرسانه باوه‌ریان به گرینگی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌جروبه‌ی پرِ بایه‌خی تێكرای دڵسۆزانی سازمان هه‌بوو و پێ یان وابوو سازمانی خه‌بات یه‌كێك له هۆكانی گرینگی وسهروهرییهكهی گیان فیدایی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندوو بوون و تێكۆشانی خۆنه‌ویستانه‌ی رێبه‌رایه‌تی و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی رابردووی سازمان بووه.هه‌ر به هه‌ست كردن به‌و حه‌قیقه‌ته‌ش بوو كه هه‌م بۆ پێ زانین به ماندوو بوونی چه‌ندین ساڵه‌ی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی رێبه‌ر وههم بۆ وه‌فا بۆ تێكرای شه‌هیدان و رێبوارانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خه‌بات,كۆنگره‌ی پێنجه‌م ناوی كۆنگره‌ی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی لێ نرا.
دیاره لایه‌نێكی دیكه‌ی كاری كۆنگره‌و راسپارده‌كانی بۆ كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو,دارشتنی میكانیزم و بهرنامهییكی تۆكمه به مه‌به‌ستی گه‌رم داهێنانی گیانی هاوكاری و ته‌بایی له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی و ئێرانی بوو.كۆنگره باوه‌ری وابوو كه ده‌بێ كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی له پێناو به ئاكام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌كان بۆ پێك هێنانی قه‌واره‌و چوارچێوهییكی هاوكاریی له ژێر هه‌ر ناوێك كه بۆی داده‌ندرێ له چوارچێوه‌ی موجامه‌له‌و كات به سه‌ر بردندا بچێته ده‌ر و سازمانی خه‌بات به شێوه‌ییكی شێلگیرانه به‌شداری ئه‌و ئه‌ركه گرینگه نیشتمانیه پێویسته بكات و له‌و پێوه‌نده‌دا, ئه‌و ١٠ خاڵه‌ی له لایه‌ن رێبه‌ری سازمانی خه‌بات كه هه‌م به نامه‌و به شێوه‌ی ره‌سمی و هه‌م له رێگه‌ی ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی سازمان پێش كه‌ش به لایه‌نه سیاسیه‌كان كران بكرێته بنهماییكی سه‌ره‌تایی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به میكانیزمێكی گونجاو بۆ هاوكاریی و ته‌بایی.
له لاێییكی دیكه‌وه پێوه‌ندی و هاوكاری له گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه ئێرانیه‌كان باسێكی دیكه‌ی كۆنگره بوو, كه ئه‌و باسه قسه‌ی زۆری له سه‌ر كرا‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوونی پێوه‌ندی و هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به گرینگ زاندرا,له هه‌مان كاتدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی وسه‌ركردایه‌تی سازمان راسپێردران بۆ هه‌ر جۆره بریارێك له‌و پێوه‌ندیه‌دا كه به‌قازانجی تێكۆشانی شۆرشگێرانه,به مه‌به‌ست وئامانجی رووخانی یه‌كجاریی ته‌واویه‌تی رژیمی ئاخوندی و دهستهبهركرانی مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و سه‌روه‌ری و هه‌لومه‌رجی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران بێ.
به‌ڵێ كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات كوردستانی ئێران گه‌لێك خاڵی گرینگ و به كه‌ڵكی په‌سه‌ند كرد كه هۆمێدواری زۆر هه‌یه كه گرینگی به‌و خاڵ و ده‌ستكه‌وته گرینگانه بدرێ وسازمانی خه‌بات له ره‌وتی گه‌شه سه‌ندن و پێشكه‌وتن به‌رده‌وام بێ.