كاتی و خۆده‌رخستن ، هه‌ڵوێست و ستراتیژی خۆیان دهگۆرِن و له رووی ئیحساساته‌وه برِیار له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌كان ده‌ده‌ن و له ئاكامی ئه‌م جۆره تێرِوانین و برِیارانهوه، هه‌ست و مافی لایه‌ن و كه‌سانی تر به هێند ناگرن و ده‌بنه هۆی زیاتر پرِش و بڵاوی و‌لێك درِدۆنگی و دووره‌په‌رێزی لایه‌ن و هێزی كاریگه‌ر و خاوه‌ن ده‌ور و دیار و مێژووێكی پرِ له شانازی و فیداكاری له پێناو وه‌دی هاتنی ئاوات و ئامانجه پیرۆزه‌كانی كۆمه‌لانی خه‌ڵك و ناساندنی بزاڤی ئه‌و گه‌له به دنیای ده‌ره‌وه و كۆرِ و كۆمه‌ڵه چاو‌دێر و خاوه‌ن برِیارهكان له مه‌سه‌له گرینگ و چاره‌نووس سازه‌كان له جیهاندا. ئه‌وه‌ى من له‌م بابه‌ته‌م دا ده‌مه‌وێت باسی له‌سه‌ر بكه‌م و بیخه‌مه به‌ر دیده و تێرِامانی خوێنه‌رانی هێژای بابه‌ته‌كه‌م،باسێكی كورته له‌سه‌ر هه‌لوێست و سیاسه‌تی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له دوای كۆنگره‌ی سێهه‌مه‌وه تا ئێستا. وه‌ك زۆربه‌مان ده‌زانی له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئێستا سه‌ره‌رای پێشكه‌وتن و ئاڵوگۆرِه به‌رچاوه جۆراو جۆره‌كان له هه‌مه‌موو بواره‌كانی ئابوری ،كۆمه‌لایه‌تی و زانستییه‌وه، شێواز و ستراتیژیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵات و هێز و لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی جیهان گۆرِانی كاریگه‌ر و به‌رچاوی به خۆیه‌وه دیوه، كه بێگومان ئه‌م ئاڵوگۆرانه هه‌ركام له كات و شوێن وچۆنیه‌تی خۆیاندا، كاریگه‌ری به هه‌ر دوو باری چاك و خراپ‌دا له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوون و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كان هه‌بووه. سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه ئابوریه‌كان و دژایه‌تی و راوه‌ستانی تاقمه توندره‌وه‌كانی دژی دێموكراسی وقوتار بوونی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی له قه‌ید و به‌نده به‌رته‌سكه كلتوری و ئایین و مه‌زهه‌بیه‌كان و پێویستی هه‌رچی زیاتری سه‌قامگیری دیموكرِاسی و خۆ رێكخستن و گونجاندی لایه‌نگرانی ئه‌م ره‌وته له رێرِهوی به ئامانج گه‌یشتن و سه‌ر خستنی ئاوات و جێگر بوونی شتراتیژی هاوبه‌ش و گشت گیر دا، بهشێوهێك كه‌هه‌موان له ده‌روی خاڵه هاوبه‌شه چاره‌نوس سازه‌كان كه ره‌وتی رووداوه‌كان و هه‌لومه‌رج و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌م و زه‌روره‌تی بواره‌كانی ژیان داخوازیه‌كانی مرۆڤایه‌تی له ره‌وتی به‌ره‌و پێشچونی خۆێدا به گشتی پێكیان دێنێ، به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سكی یه‌ك لایه‌نه، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به‌رچاو ده‌كه‌وێ و نابێ به هیچ شێوه‌ێك خۆی لێ ودزرێ و پاشگوێ خرێ.ده‌بێ تاك و تاقم و لایه‌نه‌كانی كه خۆیان به پێشرِهو ورزگاریدهری كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌زانن و خاوه‌نی تێرِوانین و شێوازی تایبه‌ت به خۆیانن، ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌ت و ئامادهگیهیان تێدا بێ كه به پێی پێویستیه‌كان و شوێن و قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌م و ویست و داخوازی ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، ئاڵوگۆرِ له دروشم و داخوازی وخه‌ت و رێباز و ستراتیژی خۆیان دا، به‌و شێوه‌ی كه سه‌رده‌م و زه‌رورت ده‌خوازی و خۆیان و كۆمه‌ڵگایان له قه‌ید و به‌ندی چه‌ق به‌ستوو وگهراخ راوه‌ستان قوتار ده‌كات،بكه‌ن.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران وه‌ك لایه‌نی خاوه‌ن هه‌ڵوێست وبه برِیار له هه‌مبه‌ر داگیركه‌رانی نیشتمان وجێگای متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی كوردهواری و رابردوێكی پرِ له فیداكاری و دڵسۆزی بۆ سه‌رخستنی بزاڤی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیمان، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئالوگۆرِ و پێشهاتێكی چاره‌نووس ساز كه پێوه‌ندی به دۆخ و ره‌وتی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی مافه نهتهوایهتیهكانیهوه بووبێ، زۆر به‌رپرسانه و بوێرانه هه‌ڵوێستی گرتوه و به باشترین شیوه و به پێی پێویستی سه‌رده‌م و به‌وشێوه‌ی كه خزمه‌ت به كورد و كوردستان ده‌كات، ئاڵوگۆری له خۆی نیشان داوه و خۆی له گه‌ڵ پێشهات و قۆناغه‌كانی سه‌رده‌م گونجاندوه و له ره‌وتی به‌ره‌وسه‌رچوون و هه‌رچی زووتر به ئاوات و ئامانج گه‌یشتنی بزاڤهرهواكهمان، باشترین و گونجاوترین خه‌ت و ستراتیژی ره‌چاو كردوه. هه‌ر له‌به‌ر رووناكی ئه‌م تێروانی و هه‌ڵسه‌نگاندنانه دا بوو كه سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوون و هه‌ڵدانی خوێیدا و لهئاكامیئ هه‌ڵسه‌نگاندن و وردبونه‌وه له هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌م و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان دا، هه‌ستی به پێویستی ئاڵ و گۆرِێكی بنهرِهتی هه‌بوو له به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و ستراتیژی خۆیدا. ئالوگۆرِێ بنه‌ره‌تی له هه‌ڵوێستی سیاسی بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورد‌و گه‌شه‌ی زیاتر له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستاندا گۆرانێكی به كه‌ڵكی له خۆیدا پێك هێناو له هه‌نگاوێكی گرینگدا و به بهراوردو لێكدانه‌وه‌ی راستی رێبه‌ری سازمان و به راوێژكردن له‌گه‌ڵ دلسۆزانی سازمانی خه‌بات به‌وه‌ی كه گۆرانێكی گرینگ و به كه‌ڵك له ئامانج و خه‌تی سیاسی پێك بێنێ، وای كرد كه له كۆنگره‌ی سێهه‌مدا، به بریارێكی ژیرانه، ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌یره‌و بكات و بایه‌خ و پێویستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمان، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان كرد و له‌كۆنگره‌ی چواره‌می دا له سه‌ر ئه‌م ستراتیژی و سیاسه‌ته پێداگری كرده‌وه و له كۆنگره‌ی پێنجه‌میش دا ئه‌و رێره‌وه وه‌ك خه‌تێكی گشتی و كاریگه‌ر و گرینگ ده‌ست نیشان كرایه‌وه.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به‌و تێرِوانین وخه‌ت و رێبازه‌وه ئیستا له گۆرِهپانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كورد دا له پێناو سه‌ر خستن و به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و بزاڤه ره‌وایه‌دا، به پیی ئه‌سڵه‌كانی رێزی به‌رانبه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كان، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر هێژێكی سیاسی و به‌رهه‌ڵستكاری رژیمی ئاخوندی مادام باوهرِی به ماف و ئازادیه‌كانی گه‌لی كورد هه‌بێ، ئاماده‌یه بۆ هه‌رجۆره هاوكاری و یه‌ك هه‌لوێستی وهاودهنگێك.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران پێی وایه كه هه‌ر لایه‌ن و هێزێكی سیاسی و شۆرِشگێر له گۆرِهپانی خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وایه‌تیماندا، سه‌نگ و ده‌نگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ده‌بێ به پێی ئه‌و سه‌نگ و ده‌نگه‌ی له پرسه هاوبه‌ش چاره‌نووس سازه‌كاندا پرس و رای پێ بكرێ و په‌راوێز نه‌خرێ و پێشنیار و بۆچوون و داخوازییه‌كانی به‌ر چاوبگیرێن وله رێژه و به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش دا كاریان پێبكرێ. به‌و هیوایه‌ی كه به هه‌موومان بتوانین له پرسه چاره‌نوس سازه‌كان و هه‌ل و مه‌رج و پیشهاته گرینگه‌كانی پێوه‌ند به خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی هاوبه‌شمان راستگۆیانه و به‌ر پرسانه مامه‌له له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین.