دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حکوومەتی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتیی کوردی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەڕێوە برد
.بەپێی ئه‌م راپۆرته، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ (زیندانی دەریا) دوو کەس بەناوەکانی ناجی عومەرزادە کوڕی عومەر و حەمید ئیسلام کوڕی سولێمان لەسێدارە دران. دەگوترێت، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تاوانی "کوشتنی ئەنقەست" حوکمی "تۆڵە کردنەوە"یان بۆ بڕاوەتەوە و لەسێدارە دراون.
ئەو دووکەسە لەسێدارە دراوە خەڵکی گوندەکانی "کانی‌سپی" و "ساکان"ی سەربە ناوچەی سۆمای برادۆستی شاری ورمێ بوون. هەروەها هێندیک لە سەرچاوە خۆجێیەکان باس لە راگواستنی دوو زیندانیی دیکەی تاوانبار بە کوشتنی ئەنقەست بەناوەکانی کەریم رەسایی و سیراجەدین رەسایی بە مەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری قەرەنتینەی نێو زیندانی ناوەندیی ورمێ راگوێزراون.
دوو چالاکیی سیاسیی ـ فەرهەنگیی عەرەب لەسێدارە دران
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندان، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەهواز بە بنەماڵەی د
وو مامۆستای عەرەبەی راگەیاندووە، کە رۆڵەکانیان چەند رۆژی دیکە لەسێدارە دەدرێن. هاشم شەعبانی نژاد و هادی راشیدی دوو مامۆستا و لەچالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی عەرەب سێ‌ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر کراون.
چالاکانی مافی مرۆڤی عەرەب لەو باوەڕەدان، کە مەئموورانی ئیتلاعاتی ئەهواز، لەسێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتیانەیان پشتڕاست کردۆتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا شوێنی گۆڕەکەیان بە بنەماڵەکانییان نیشان دەدەن. به پێى ئه‌م راپۆرته،لقی ٢ی دادگای "ئینقلاب"ی ئەهواز، هادی و هاشمی بە هەواڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و "محاربە" تۆمەتبار کردبوو. لەلایەکی دیکەوە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران حوکمی لەسێدارە دانی بۆ سێچالاکی دیکەی عەرەبی بەناوەکانی محەممەد عەلی عەمووری، جابر ئەلبۆشوکە و موختار ئەلبۆشوکەیان بڕیوەتەوە.
چالاکێکی سیاسیی لە دیواندەرە بە سپاردنی ٨٠٠ ملیۆن بارمتە ئازاد کرا
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە کە مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە سپارد
نی بارمتەیەکی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی لەزیندان ئازاد کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ سەید ئەنوەر قوڕەیشی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوو، پاش ١ مانگ راگیران لە ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی ٨٠٠ ملیۆن بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. دەگوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان تاوانی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بۆ هاوکاریی ماڵی بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندۆتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید ئەنوەر قوڕەیشی لە ماوەی ئەو ١ مانگەدا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە لە دەستبەسەریدا بووەو لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە بەرەوڕووی لێپرسینەوەی ئەشکەنجەی رۆحی بۆتەوە
مێشكی مرۆڤ و مه‌یمون ته‌نها یه‌ك جیاوازیان هه‌یه
زانایانی پسپۆڕی بواری مێ
شك، جیاوازی نێوان مێشكی مرۆڤ و مه‌یمون ئاشكرا ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن له كۆی (١٢) به‌شی مێشك (١١) به‌شی مێشكی مرۆڤ و مه‌یمون هاوشێوه‌ن ته‌نها یه‌ك به‌شیان له مێشكی گیانله‌به‌ران و به‌تایبه‌تیش مه‌یموندا نییه. زانایانی به‌ریتانی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به جیاوازی و هاوشێوه‌ی نێوان مێشكی مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌كانی تر و به‌تایبه‌تیش ئه‌و جۆره‌ی مه‌یموندا كرد كه هاوشێوه‌ی مرۆڤه.لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌ڕێی پشكنینه‌وه بو به شه‌پۆلی موگناتیسی و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر مێشكی (٢٥) مرۆڤ و مێشكی (٢٥) مه‌یمون ئه‌نجامدرا و له ئه‌مجامدا ده‌ركه‌وت (١١) به‌ش له كۆی (١٢) به‌شی مێشكی مرۆڤ و مه‌یمون به ته‌واوه‌تی هاوشێوه‌ن، به‌ڵام به‌شی (١٢)هم له مێشكی مه‌یموندا نییه.
ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیش كه له مرۆڤدا هه‌یه و له مه‌یموندا نییه، ده‌كه‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك و خاڵی جیاوازیانه به‌رپرسه له دانانی پلانی ستراتیژی و جێبه‌جێكردنی چهندكارێك و بڕیاردان له یه‌ك كاتدا.
دواجار زانایانی پسپۆڕی مێشك له به‌ریتانیا بۆیان ده‌ركه‌وت تاكه خاڵی جیاوازی مێشكی مرۆڤ و مه‌یمون ئه‌و به‌شه‌ی پێشه‌وه‌ی مێشكه كه مرۆڤ ده‌كاته خاوه‌نی پلان و بڕیار و بیركردنه‌وه.