کەبوودوەند جارێکی دیکە کاندیدی خەڵاتی ئاشتی "نۆبێل" کرا
ئەندامانی کوردی
حیزبی سوسیالیستی چەپی نوروێژ، جارێکی دیکە محەممەد سەدیق کەبوودوەندیان کاندیدی خەڵاتی ئاشتی نوبێل کرد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ سێیەمین ساڵ کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ و بەرپرسی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لەوڵاتی نوروێژ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبێل کاندیدا کرایەوە. ئەو کاندید کردنە و ناساندنە لەلایەن ئەندامان و نوێنەرانی حیزبی سوسیالیستی چەپی پارڵمانی نوروێژوە کاری بۆ کراوە و دەگوترێت زیاترین هەوڵەکان لەلایەن "کەریم ئەڵاوەیسی"یەوە بووە. خەڵاتی ئاشتی نوبێل یەکێک لەو شەش خەڵاتانەیە کە لەلایەن " ئالفێرد نوبێل" پیشەگەر و داهێنەری سوئێدییەوە دانراوە. ئەو خەڵاتە بۆ یەکەمین جار لەساڵی ١٩٠١ بە کاندیدەکان دراو هەموو ساڵێک رێوڕەسمەکەی لە ئۆسلۆ پایتەختی وڵاتی نوروێژ بەڕێوە دەچێت.محەممەد سەدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنووس و سەرنووسەری حەفتەنامەی "پیام مردم" و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک زیندانی و دەستبەسەری، لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە ١١ ساڵ زیندانی حوکم درا. کەبوودوەند لەماوەی دەستبەسەریدا لە زیندان "ئێڤین"ی تاران دوو جار تووشی جەڵتەی دڵ و جارێکیش تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە
.٢٦ مێرمنداڵی کرماشانیی تەمەن ژێر ١٥ ساڵ، منداڵیان بووە
لە سەرەتای مانگی خ
اکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی بەفرانبار (لەماوەی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا)، ٢٦ مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٥ ساڵ لە ئوستانی کرماشان منداڵیان بووە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لە کۆی ٢٨ هەزار و ٨٥٢ منداڵ، کەلە ئوستانی کرماشان و لەماوەی ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە دایک بوونە، دایکی ٢٦ منداڵیان تەمەن ژێر ١٥ ساڵدا بووە. بەرپرسی گشتیی ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی ئوستانی کرماشان رایگەیاندووە؛ لە کۆی ئەو ٢٦ منداڵە ١٤ منداڵیان کوڕ و ١٢ منداڵیشیان کچ بوونە و لە ماوەی ئەو ١٠ مانگەشدا ٣ کوڕ و ٨ کچ لە دایک بوونە کە دایکیان تەمەنیان لەسەرەوەی ٤٩ ساڵدا بووە. ئەحەد جوودی باسی لەوەش کردووە، لە ماوەی ئەو ١٠ مانگەدا ٩ ژن بەهۆی ئاسەواری سکپڕی و منداڵبوونەوە گیانیان لەدەست داوە. لەلایەکی دیکەوە زۆربەی هاووڵاتییانی ئوستانی کرماشان گلەییان لە ئیدارەی "تۆمار کردنی باری کەسیەتی (ادارەی پبت احوال) دەربڕیوە و دەڵێن، کە ئیدارەی ناوبراو بۆ دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵاەکان بە بیانووی جۆرواجۆر رێگری دەکات.
پچڕاندنی تەلەفۆنی زیندانی ورمێ بەهۆی درزی هەواڵی ئێعدامەکان بۆ دەرەوەی زیندان
زیندانییانی گرتوو
خانەی ناوەندیی ورمێلەلایەن لێپرسراوانەوە لە مەرەخسی حەفتانە بێبەریی کراون و هەروەها زیندانییان کەڵک وەرگرتن لە تەلەفۆنیشیان لێقەدەغە کراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لێپرسراوانی زیندانی ناوەندی ورمێفشارییان خستۆتە سەر زیندانییان و ئێزنی چوونە مەرەخسیی حەفتانە و کەڵک وەرگرتن لە "کیوسک" تەلەفۆنیان پێنەداون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو فشارە بە هۆی دزەکردنی هەواڵی ئێعدامەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەو زیندانە بۆ دەرەوە، خراوەتە سەر زیندانیان. سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لێپرسراوانی زیندان وەکوو سزادانی زیندانییان ئەو هەڵوێستەیان بەرامبەر بە زیندانیان نواندووە. ئەو فشارە لەحاڵێکدایە، کە لە ماوەی ١٤ رۆژی رابردووە هەتا ئێستا (سەرەتای مانگی رێبەندان)، ١٠ هاووڵاتیی لە زیندانی ناوەندی ورمێلەسێدارەدراون و هەروەها دوو کەسی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکانیان رەوانەی قەرەنتیەنە کراون.بە شێوەیەکی گشتیی لەسەرەتای مانگی رێبەندانی ١٣٩٢وە هەتا ئێستا ٣٠ هاووڵاتیی لە زیندانەکانی ئێران حوکمی سێدارەیان بەڕێوە چووە و لەکۆی ئەو سی کەسە دوو چالاکی سیاسیی عەرەبی ئەهوازی لە ناو ئێعدامکراوەکاندا بەرچاو دەکەون.
بۆ جاری دوەم دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلم بەدەست ده‌هێنێت
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، هیشام زه‌مان، ده‌رهێنه‌ری كورد بۆ جاری دوه‌م توانی خەڵاتی (دراگۆن ئەوەرد) بۆ باشترین فیلمی وڵاتانی باکور بەدەست بهێنێت.ئه‌و فیلمه به ناوی نامەیەک بۆ مەلیک، باس له سەردانی کۆمەڵێک پەناهەندەدەکات لە کەمپەکەیانەوە بۆ ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویژ بەمەبەستی گەڕان و بەجێهێنانی پێویستییەکانیان. لەم فێستیڤاڵەدا چەند خەڵاتێک دابەشدەکرێت وخەڵاتی (دراگۆن ئەوەرد) گەورەترین خەڵاتە کە دەبەخشرێت و بڕی خه‌ڵاته‌كه‌ش (یەک) ملیۆن کرۆنی سویدیە كه بەگەورەترین خەڵاتی مادی هەژماردەکرێت لەجیهاندا. فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی یۆتۆبۆری گەورەترین فێستیڤاڵی وڵاتانی باکورە(سوید، نەرویژ، دانمارک، فینلەندو ئایسلەنده) و لەسەرتاپای جهیانەوە فلیم بەشداری پێدەکرێت.
كوژرانى گۆماناوى كچە خوێندكاری ئێرانی لە ئیتاڵیا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لەبەر بەدەستهێنانی بڕوانامەیەكی بەرز، كچێكی ئێرانی بۆ خوێندن روو لە ئیتاڵیا دەكات، بەڵام
بە هۆكارێكی نادیار ئەو كچە دەكوژرێت. به پێى ئه‌م راپۆرته كچه خوێندكارێكى ئێرانى به ناوى مه‌هتاب ساوجى ته‌مه‌ن ٣١ ساڵه دوو ساڵ پێش ئێستا بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بواری هونەر رووی لە شاری میلان كردووە، بەڵام ئەمرۆ لە كاتژمێر ١:٣٠ تەرمەكەی لە كەناری ئاوى ونیزدۆزراوەتەوە. جێگه‌ى باسه كه، ئەو لە ماوەی ئەم دووساڵەدا لە شوقەیەك دەژیا و تەنها لەگەڵ كۆمەڵێك دۆستی دیاریكراویدا هاتوچۆی هەبووە، لە پاش مەرگی ئەو هاورێكانی هەواڵی مەرگی ئەویان بە كەسوكارەكەی راگەیاندووە. تاوەكو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەكی تەواوی لەسەر مەرگی ئەو كچە بە شێوەیەكی فەرمی رانەگەیاندووە.
سه‌ناتۆر جان مه‌ك كین، ده‌بێت وریاى فریۆكارییهكانى رژێمى تاران ببین
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ناتۆر جان مه‌ك كین له رێبه‌رانى سه‌ناى ئه‌مریكا له كۆنفه‌رانسى ئه‌منییه‌تى مونیخ رایگه‌یاند،
رژێمى ئێران پێشینهێكى دوور و درێژى له فریوكارى هه‌یه و حسن رۆحانى له یه‌كێك له وتووێژه‌كانى خۆى وتویه كه له‌وه‌یكه وه‌ك وتووێژكهرى رژێم توانیویه ئه‌مریكاییه‌كان و باقى ولاتانیتر قریو بدات ئیفتخار ده‌كات. مه‌ك كین وتى، چه‌ك و چۆڵى ناوه‌كى سێ بابه‌تى هه‌یه، كلاوهكى ته‌قینه‌وه، سیسته‌مى هاوێشتن و ماده‌ى سه‌ره‌كى، رژێمى ئێران ده‌توانێن له دوو بابه‌تى ئه‌وه‌ڵدا ته‌زویر بكات و چالاكییه‌كانى درێژه پێ بدات، بێ ئه‌وه‌یكه هیچ فشارێك بوونى هه‌بێت.
جان كیرى: ئه‌مریكا به گه‌مارۆكان درێژه ده‌دات
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، جان كیرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رۆژى یه‌كشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف رێك خست تاكوو هه‌نگاوى دواتر بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى رۆژئاوا لهكهرِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران تاوتوێ بكات. به پێى ئه‌م راپۆرته، كیرى گرنگى بایه‌خدانى رژێم به په‌یمانه‌كانى خۆى له چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌شى نووسراو له رێكه‌وتننامه‌كه‌ى مانگى نوامبرى دووپات كرده‌وه. جێگه‌ى باسه كه كیرى وتویه كه ئه‌مریكا به گه‌مارۆكان درێژه ده‌دات و هه‌روه‌ها فشارى هێناوه بۆ زه‌رین به مه‌به‌ستى گه‌رانه‌وه‌ى شارۆمه‌ندانى ئه‌مریكایى – ئێرانى، رابرت لۆینگستن، ئه‌میر حكمه‌تى و سه‌عید عابدینى بۆ ئىمریكا.
كاترین ئه‌شتۆن: رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمى تاران مه‌رجى هه‌یه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كاترین ئه‌شتۆن له په‌راوێزى كۆنفه‌رانسى ئه‌منییه‌تى مونیخ چاوى به جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى د
هرهوهى رژێمى تاران كه‌وت. ناوبراو‌و دواى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه به رۆژنامه‌ى واڵ ئێستریت ژۆرناڵى راگه‌یاند، وتووێژه ناوه‌كییه‌كه‌ى ولاتاى ٥ + ١ له‌گه‌ڵ رژێمى تاران بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێكى ته‌واو و كۆتایى زۆر ئه‌سته‌مه، رێكه‌وتننامه‌ى كۆتایى ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى بگه‌ێنێت به‌و باوهرهى كه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كانى رژێمى تاران هه‌مووى ئاشتى ئامێزه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌شتۆن وتى، هیچ گارانتیێك نییه كه له كۆتاییدا بگه‌ێنه وه‌ها رێكه‌وتنێك.
سه‌فه‌رى ئۆباما بۆ عه‌ره‌بستان به مه‌به‌ستى وتوێژ لهمهرِ رژێمه‌كانى تاران و سووریه
به پێى راپۆرت
ى رۆژنامه‌ى واڵ ئێستریت ژۆرناڵ، باراك ئۆبما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له مانگى مارسى داهاتوو سه‌فه‌ر بكات بۆ عه‌ره‌بستان تاكوو ئه‌و كێشانه‌ى له نێوان ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستاندا هه‌یه‌له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا لهمهرِ رژێمه‌كانى تاران و سووریه بیروێنێتهوه. به پێى ئه‌م راپۆرته، به‌رپرسێكى بالاى عه‌ره‌ب لهمهرِ چاوپێكه‌وتنى هرانى ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستان رایگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندى ئه‌و دوو ولاته به تێپه‌ر بوونى كات ئالۆزتر ده‌بێت و برِوا به یه‌كتر كردن كه‌م ده‌بێته‌وه.