دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بوونە قوربانیی
دوو کۆڵبەی کورد لەن
اوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژران و بریندار کران.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکەوتی ١٦ی رێبەندان دوو کۆڵبەری کورد لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و بانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی "سۆران" گیانی لەدەست داوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی ئاوایی "واوان"ی سەردەشت بووە و ئێوارەیی رۆژی چوارشەممە لەنزیک ئاوایی "نەڵاس" بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژراوە. هه‌روه‌ها لەدرێژەی تەقەکردن لەکۆڵبەرانی کورد، هەواڵنێری کوردپا لەشاری بانەوە رایگەیاند، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی "ئەحمەد" کوڕی جەلال لەنزیک ئاوایی "چۆمان" دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە. لەئەنجامی ئەو تەقەیەی هێزە نیزامییەکان، ئەحمەد بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە. جێگه‌ى باسه كه بەهۆی نەبوونی پیشەیەکی شیاو و هەبوونی کێشەی ماڵیی، دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە مەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیانیان روویان لە کۆڵبەری کردووە و لەو پێوەندییەدا رۆژانە شایەتی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانین.
لەو بارەیەوە ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لەئێران، لەراپۆرتەکانیدا باسی لە " کوژرانی سیستماتیکی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردی ناوچە سنوورییەکان" کردبوو.
مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی پەیام‌نووری شنۆ لە وانە وتنەوە بێبەری کرا
یەکێک لە مامۆ
ستایانی زانکۆی پەیام‌نووری شاری شنۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی "بابەتی رەخنەیی" لە وانە وتنەوەی زانکۆ بێبەش کرا.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ بەرپرسی زانکۆی پەیام‌نووری شاری شنۆ، یەکێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیەی بەناوی سەدیق پەیغامی لە وانە وتنەوەی زانکۆ بێبەری کرد. ئەو مامۆستایەی زانستە سیاسییەکان، بەهۆی بلاو کردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە بەڕێوەبەرایەتیی نالێهاتووی زانکۆی پەیام‌نووری شاری شنۆ لە وانە وتنەوە لەو زانکۆیە بێبەری کراوە. سەدیق پەیغامی پێشینەی چوار ساڵ مامۆستایەتی لە زانکۆی پەیام‌نووری شاری شنۆ هەیە و بڕیاری دەرکرانیشی لەلایەن "حەسەن ئەمین‌پوور" بەرپرسی زانکۆی پەیام‌نووری شاری شنۆوە دەرچووە. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو سەرنووسەری ماڵپەڕی "شنۆباس"ی لە ئەستۆیە و ئەو وتارەی لە ژێر ناوی "زانکۆی پەیامنوور بەهۆی بەڕێوەبەرایەتیی نەشیاو وەزاڵە هاتووە" لەو ماڵپەڕەدا بڵاو کردۆتەوە.
پەیەدە ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنی نەوتی رۆژئاوا دەكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هاوسەرۆكی پەیەدە رایگەیاند پرۆژی خۆبەڕێوەبەری خۆرئاوای كوردستان خیتابی سەرجەم گ
ەلی سوریایەو سەبارەت بەهەناردە كردنی نەوتی خۆرئاوا بۆ دەرەوە ئاشكرایكردووە ئەگەر دەرازەكان كراوەبن لەداهاتوودا پێشكەوتنی گەورە دێتە ئاراوە. بەپێی ئه‌م راپۆرته، ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئانكارا سەردانی بەرپرسانی پارتی دیموكراتی گەلان (KCD)ی كرد‌و لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە "لەئێستادا پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری لەرۆژئاواى كوردستان خیتابی سەرجەم گەلانی سوریا دەكات، بۆ ژیانێكی ئازادیش ماوەی (٣) ساڵە لەناو كار‌و خەباتێكی بەرفراواندانو لەئەنجامدا پەیاێكی ڕوون‌و ئاشكرا خرایەڕوو". ئاسیا عەبدوڵڵا سەبارەت بەنەوتی خۆرئاوای كوردستان‌و هەنادرەكردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە رایگەیاندووە "لەئێستادا دەروازەكانی خۆرئاوای كوردستان كراوەنین ئەگەر كراوەبن لەداهاتوودا ڕەنگە پێشكەوتنی گرنگ بێتە ئاراوە". هاوسەرۆكی پەیەدە ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتكردەوە سەبارەت بەتاكڕەوی پەیەدە لەخۆرئاوای كوردستان‌و ڕایگەیاند "ئەو كانتۆنانەی لەخۆرئاوا دامەزراون لەسەرجەم نەتەوەكان تێیدا بەشدارنو كانتۆنەكانیش پێكەوە بەڕێوەدەبرێن".
موحسین ئەژەیی: سزای زیندانی كردنی كەڕۆبی هەڵنەوەشێندراوەتەوە
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران رایگەیاند كە تا ئێستا هیچ جۆرە بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی سز
ای زیندانی كردنی محەمەد حوسێن كەڕۆبی دەر نەكراوە. لەمبارەیەوە هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ( ئیسنا) بڵاویكردەوە كە وتەبێژی وەزارەتی دادی ئێران موحسێن ئەژەیی رایگەیاندووە كە دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانی كردنی كەڕۆبی لە ماڵی خۆیدا دوورە لە راستی چونكە تا ئێستا هیچ جۆرە بڕیارێكی بەو جۆرە لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە دەر نەكراوە. ئەژەیی ئاماژەی بەوە كردووە كە حكومەتی ئێران زۆر رەحمی بە بەرپرسانی رووداوەكانی ساڵی ١٣٨٨ی ئێران كردووە، ئەوانە بەرپرسی فتنە و ئاڵۆزی و ئاژاوەكانی ئێرانن بەڵام لە بەرامبەردا حكومەتی ئێران تا ئێستا زۆر رەحمی پێ كردوونە. ئەژەیی هەروەها جەختی لەو كردووەتەوە كە تا ئێستا هیچ جۆرە گۆڕانكارییەك لە سزاكانی كەڕۆبی و مووسەویدا نەكراوە و چاوەڕوان ناكرێ گۆڕانكاری بكرێت.
نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كه‌س له‌دوای ژنێف ٢ له‌سوریا كوژراون
چاوه‌ڕێ بوون له‌دوای كۆنگره‌ی جنێف ٢ دا بارودۆخی وڵاتی سوریا هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه ببینێت
به پێى راپۆرتى هه
واڵدهرییهكان، دیده‌وانى مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له‌دوای ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی ژنێف ٢ هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كه‌س له‌سوریادا كوژراون. به پێى ئه‌م راپۆرته، له‌رۆژی ٢٢/١ ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٨٧٠ هاووڵاتی له‌خاكی سوریادا كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٩٨ كه‌سیان مه‌ده‌نی بوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژانه ٢٠٨ كه‌س كوژراون. راپۆرته‌كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی كوژرانی به (ترسێنه‌ر) ناوزهندكردو روونیكرده‌وه كه ئه‌وان چاوه‌ڕێ بوون له‌دوای كۆنگره‌ی ژنێف ٢ دا بارودۆخی وڵاتی سوریا هه‌نگاوی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌موو ئاپۆڕایاكی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا به‌كۆتابێت. هه‌روه‌ها دیده‌وانى مافى مرۆڤ له سوریا داوایان له كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی جدی كار بكه‌ن بۆ به‌كۆتاهێنانی جه‌نگ و كوشتار، تا چیتر هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته نه‌بنه قوربانی مه‌رامی سیاسی له‌پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له‌كاتێكدا كه رۆژانه به‌سه‌دان كه‌س له‌وڵاتی سوریادا ده‌كوژرێن.
یەك ملیۆن و سێ سەد هەزار ئێرانی ئالودەی ماددە هۆشبەرەكانن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری ناوخۆی ئێران لە میانەی دانیشتنێکدا لەگەڵ وەزشەوانانی وڵات
ەكەی رایگەیاند یەک ملیۆن و دوو سەد هەتا سێ سەد هەزار توشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران‌دا هەن.ئەو وەزیرە ئێرانییە رایگەیاندوە کە لە ئێستادا هۆکاری ٥٥% جیابونەوەکان، ٢٠%ی كوشتنە ئەنقەستەکان بەهۆی توشبون بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە ئیران رودەدەن.
بەپێی راپۆرتێکیههواڵدهرى حكومه‌تى“فارس”، رەحمانی فەزڵی هەروەها رایگەیاندوە کە ٦٣%ی ئەو کەسانەی کە مادە هۆشبەر بە کار دێنن خێزاندارن و لە ئێستادا بە کارهێنانی مادە هٶشبەرەکان زیاتر مادە هۆشبەری پیشەییە و بە کارهێنانی مادەی هۆشبەری کلاسیک باوی نەماوە. ناوبراو هەروەها رایگەیاندوە کە لە ماوەی ٩ مانگی رابردودا دەستیان بەسەر زیاتر لە ٥٠٠ تەن مادە هۆشبەریان گرتووە.
رۆحانى: ئێعتبارى ٨ بۆ ٩ هه‌زار میلیارد تمه‌نى له داهاتى نه‌وت دراوه به یه‌ك كه‌س
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئاخوند حسن رۆحانى له وتووێژێكى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى رژێم ئاماژه‌ى كرد به به‌شێك
ى چكۆله له فه‌ساد و دزیه‌كانى میلیاردى ناو حكومه‌ت و وتى، ئێمه به مهواردێكى زۆر كاریگه‌ر له فهسادهكان به‌ره‌و روو بوینه‌ته‌وه. كه‌سێك رێژهێكى زۆرله پاره‌ى نه‌وتى وه‌ر گرتووه كه هۆكاره‌كه‌ى نازانم، رێژه‌ى ئه‌و پاره‌یه ٨ بۆ ٩ میلیارد ته‌مه‌نه كه به‌رانبه‌ره به داهاتى یه‌ك مانگى هه‌موو ئێران.
ئەمریکا: هێشتا کۆنترۆڵی چەند میلیشیایەکی عێراقی لەدەستی ئێراندایە
به پێى راپۆرتى هه‌واڵ
دهرییهكان، بریت ماکگۆرک،جێگرى وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، هەوڵەکانی عێراق بۆ رێگەگرتن لە گواستنەوەی چەکدار و چەک لە ئێرانەوە لە رێگەی ئاسمانیی عێراقەوە بۆ سووریا، وەکو پێویست نییە. ماکگۆرک لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: "عێراق نەیتوانیوە سنوور بۆ فرۆکە ئێرانییەکان دابنێت کە چەک و چەکدار بۆ سووریا دەگوازنەوە و پرۆسەی پشکنینی فرۆکەکانیش لە هەڵکشان و داکشاندایە و ئەمەریکا بۆ ئەم بابەتە بەردەوام دەبێ لە دروستکردنی فشار". ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها گوتی، ئەستەمە بۆ ئەمەریکا زانیاریی سەبارەت بە گەشتی ئەو فڕۆکە مەدەنییانەی دەستبکەوێت، کە گومان دەکرێت چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا دەگوازنەوە. بریت ماکگۆرک، کە هەروەها بەرپرسی دۆسیەی عێراقە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی گوت، دەبینرێ کە عێراق بەرگری دەکات بۆ ئەوەی ئێران رۆڵی راستەوخۆی نەبێ لە کاروباری ئەمنیدا، بەڵام ئەمەریکا لەو باوەڕەدایە کە هێشتا کۆنترۆڵی چەند میلیشیایەکی عێراقی لەدەستی ئێراندایە. ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە ئەو وڵاتە سەرقاڵی تاوتوێکردنی ناردنی چەکی قورسە بۆ عێراق.