بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، عەلی رەنجبەر ٤٤ ساڵە و ئەحمەد بەهرامی ٤٤ ساڵە و خێزاندار و دانیشتووی گوندی "میانە"ی بەخشی کەڵاتەرزانی سنە، نزیک بە ٩ مانگ پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوون. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو دوو هاوڵاتییەکوردە، رۆژی ٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ عەلی رەنجبەر بە بیانووی نوێکردنەوەی مۆڵەتی چەکی راو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و دوای سەردانی ناوبراو بۆ ئەو ئیدارەیە دەستبەسەر کراوە. دوای دەستبەسەر کرانی عەلی رەنجبەر، ئەحمەد بەهرامیش لە خانووکەی خۆیدا و لە گوندی "میانە"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێت. جێگهى باسه كه ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلانی ئێرانەوە بە تاوانی "دژایەتی لە گەڵ خودا" و "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران" هەر کامەیان بە ١ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری "مەسجد سولەیمان" دوور خراونەتەوە. ههروهها عەلی رەنجبەر و ئەحمەد بەهرامی لە پەروەندەیەکی دیکەدا و لە لقی ١٠٣ دادگای جەزایی هەر کام بە ٤ و ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون. عەلی رەنجبەر خاوەن ٤ منداڵ و ئەحمەد بەهرامی خاوەن ٣ منداڵی کەم تەمەنن. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو دو هاوڵاتییە کوردە لە زیندانی شاری سنە راگیراون و نەگوازراونەتەوە بۆ ئوستانی خوزستان.
یادی "دەیەی فەجر" لەئێران و فشار بۆ سەر شۆفیر تاکسییەکانی کوردستان
سەندیکای تاکس
یڕانی و شارەوانیی شاری مەهاباد زەخت و فشارییان خستۆتە سەر شۆفیر تاکسییەکانی ئەو شارە.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشاری مەهاباد بە شۆفیر تاکسییەکان وتراوە، دەبێتراکتی تایبەت بە "دەیەی فەجر" بە شووشەی ماشێنەکانیانەوە بچەسپینن. به پێى ئهم راپۆرته سەندیکای تاکسیڕانی تراکتێکی بە شۆفیر تاکسییەکان داوەو پێی وتوون دەبێ لە شووشەی ماشێنەکانیانی بدەن و ئەگەر سەرپێچی بکەن بەرەوڕوو سزا دەبنەوە. جێگهى باسه كه ههر ساڵه بهم بۆنهوه له شارهكانى ئێران رێپێوان دهكرێت. هەر چەندە ئەو رێپوان و یادکردنەوەیە لەکوردستان بە بەراورد لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێران کەمڕەنگترە، بەڵام بە وتەی هاووڵاتییان حکوومەتی ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە بە فشار خستنە سەر چین و توێژەکانی کوردستان بەتایبەت قوتابیان و خوێندکاران ئەو رێوڕەسمە بەڕێوە ببات.
حکوومەتی ئێران رۆژی ٢٢ی رێبەندان بە رۆژی سەرکەوتنی خۆی بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتیدا دەزانی، بەڵام حیزبە سیاسییەکانی کوردستان رایەکی جیاوازیان هەیە و لەو باوەڕەدان کە شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی ١٣٥٧دا لەلایەن "کۆماری ئێرانەوە" لەچوارچێوەیەکی بەرتەسکدا قەتیس کرایەوە و ئەو نەتەوانەی رای جیاوازیان هەبوو پەڕاوێز خران.
بانگخوازێكی كوەیتی: سەرۆكی داعش هاوشێوەی خومەینییە
به پێى راپۆرت
ى ههواڵدهرییهكان، بانگخوازێكی كوەیتی رایدەگەیەنێت، ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش" هاوشێوەی خومەینی، رێبهرى ئێرانە. شافی عەجەمی، كە بانگخوازێكی ناسراوی كوەیتییەو نزیكە لە رەوتی سەلەفی ئەو وڵاتە، لەبارەی ئەو گرووپانەی دژی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا دەجەنگن رایدەگەیەنێت، ئەبو بەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوی داعش هاوشێوەی خومەینییه لە هەڵسوكەوتكردن و كردارەكانیدا. عەجەمی هاوشێوەبوونی نێوان بەغدادی و خومەینی لە بابەتێكدا لە پێگەیی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتتەر روونكردووەتەوە و نووسیویەتی "بەغدادی هاوشێوەی خومەینی خۆی بە زل دەزانێ و خۆی بە ئیمامی مەهدی چاوەڕوانكراو دەزانێ، ئایین بۆ قازانجی خۆی دەقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و خەڵك بە كافر دەناسێنێ و خوێنیان حەڵاڵ دەكات". ئەو بانگخوازە كوێتییە زیاتر دەنووسێت "بەغدادی هاوشێوەی خومەینی هەوڵی فراوانكردنی ناوچە و دەسەڵاتەكانی سوننە دەدات لە بری رووبەڕووبوونەوەی جولەكە، مەسیحییەكان، بێ ئایینەكان، هەڵگەڕاوەكان و بە ئامانجكردنی ژیانی بەرهەڵستكارانیان".دەزگای هەواڵگیری ئیسرائیل: قاعیدە لەتوركیا (٣) كەمپی پەروەردەی هەیە
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكان، ژەنراڵ ئاویو كۆچاوی بەرپرسی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاندووە قاعیدە لەخاكی توركیا سێ كە
مپی پەروەردەی هەیەو لەوێ هێزەكانی ئامادەدەكاتو بۆ شەڕ رەوانەی سوریایان دەكات.بەپێی ئهم راپۆرته ئاویو كۆچاوی بەرپرسی هەواڵگری ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاندووە ئەندامانو چەكدارانی رێكخراوی قاعیدە بەئاسانی لەسنووری توركیا هاتووچۆی وڵاتە ئەوروپییەكان دەكەن. لەو بارەوە ئاویو كۆچاوی مەترسییەكی پیشانداوە تێیدا جموجۆڵو هاتووچۆی ئەندامانی قاعیدە لەكەمپەكانیان لەشارەكانی "قارەمانو عوسمانییە"ی توركیا دیاریدەكات كە خەریكی رێكخستنن بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بۆ شەڕ ڕەوانەی هەرێمەكە بكرێن. ناوبراو ئەوەشی راگەیاندووە ئەندامانی كەمپەكانی قاعیدە لەتوركیا هەمیشە لەزووترین كاتدا كارەكانیان جێبەجێدەكرێنو ئەندامانی تازە جێگەیان دەگرنەوەو دەست بەپەروەردەی نیزامی دەكەن. ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا دەوڵەتی توركیا هیچ هەڵویستێكی لەبەرانبەر وتەكانی ناوبراو نیشاننەداوە
ئەمریكا ئەو وڵاتانە دەستنیشان دەكات كە هاوكاری قاعیدە دەكەن
به پێى راپۆرتى ههواڵد
هرییهكان، وەزارەتی خهزێنهدارى ئەمریكا ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای چەند وڵاتێك، بەهۆی پێشێلكردنی سزاكانی سەر ئێران و هاوكاریكردنی گرووپە چەكدارەكان دەخاتە لیستی رەشەوە. ئەو كەسایەتی و كۆمپانیایانە بە پشتگیریكردنیان بە "تیرۆر" و بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كە هێشتا مشتومڕێكی زۆری لەبارەوە دەكرێ، تۆمەتبار دەكرێن، لە نێو ئەو كەسانەشدا كەسێكی بەڕەگەز تورك هەیە. لە راگەیەنراوی وەزارەتەكدا بەشێوەیەكی ئاشكرا ئاماژە بەوە كراوە، گرووپە چەكدارەكانی سووریا كە سەربە رێكخراوی قاعیدەن لەلایەن ئێران و توركیا پشتگیرییان لێ دەكرێ. ئەو كەس و كۆمپانیایانەی بۆ دواینجار راگەیەنراون، لە وڵاتانی توركیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، گورجستان، ئەفغانستان، لیختنشتاین و ئیماراتی عەرەبی دا كار دەكەن. كۆمپانیایەكی ئیسپانی بەپشتگیریكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و كۆمپانیای Deutsche Forfait ئەڵمانیش بەهاوكاریكردنی ئێران لە ئەنجامدانی گرێبەستە نەوتییەكان تۆمەتبار دەكرێن.ههروهها له ناوو ئهو ولاتانهى كه ناویان وهك پشتیوانى ئهلقاعێده هاتووه ئاماژە بە ناوی توركیا دراوە و بانگەشەی ئەوەش كراوە، یاسین ئەلسووری كە لە ئێران دەمێنێتەوە، ئەندامە كاراكانی رێكخراوی قاعیدە لە پاكستانەوە بەخاكی توركیادا دەگوازێتەوە بۆ سووریا. لە راپۆرتەكەدا باس لەوە دەكرێ ئەلسووری كە بە "عیزەدین عەبدولعەزیز خەلیل" ناسراوە، ئەم چالاكییانەی خۆی بەئاگاداری بەرپرسانی ئێران راپەڕاندووە.
نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی رژێمی سوریا دەکات
به پێى راپۆ
رتى ههواڵدهرییهكان، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ھێرشەكانی رژێمی سوریای ئیدانەکرد کە بە بەرمیلی پر لە تەقەمەنی بۆ سەر خەڵكی مهدهنى لە سوریا ئەنجامی دەدات. لە راگەیەندراوێکدا، بان کی مون، سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان ئیدانەی رژێمی سوریای کرد، لە بەرامبەر بەردەوامی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەو ئاماژەی بەوەشکردوە، دڵگرانە كە بەشێوەیەكی بەردەوام بە بەرمیلی پر لە تەقەمەنی دەڤەرە جیاوازەكان بۆردومان دەكات. پێشتر چالاکوانانی سوریا ئاشکرایانکرد، بههۆی بهردهوامی بۆردومانكردنی گهڕهكهكانیان لهلایهن فڕۆكه جهنگیهكانی رژێمی سوریاوه به بهرمیلی پڕ له تەقەمەنی، دهیان خێزان له شاری حهلهبی باكوری سوریا ناچاربون شوێنی نیشتهجێبونیان جێبهێڵن و ماڵهكانیان چۆڵ بكهن، هاوکات دەیان کەسیش بونەتە قوربانی.