سپای پاسداران پێنج هاوڵاتی کوردی لە شاری پاوە دەستبەسەر کرد
پێنج هاووڵاتیی کوردی
خەڵکی شاری پاوە لەلایەن ئیدارەی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی رێبەندان پێنج هاووڵاتی کورد لەلایەن مەئموورانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنیکی نادیار کران. ناسنامەی ئەو پێنج کەسە؛ یاسر نادریان کوڕی مەلا تایر و خەڵکی ئاوایی "نەروی"، فەرزاد بەزموونە کوڕی مەحموود و خەڵکی "نەوسوود"، کەیهان ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی "تشار"، ئاراس بەهرامی کوڕی جەماڵ و خەڵکی شاری نەوسووس و ناسر باباجانی خەڵکی شاری پاوە، راگەیاندراوە. به پێى ئه‌م راپۆرته، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا حیفازەت ئیتلاعاتی سپای شاری پاوە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستێوەردانی لە کاروباری هاتووچۆی کۆڵبەرانی سەر سنووردا کردووەو ئەو پێنج کەسەش لە ئەنجامی دەستێوەردانی سپای پاسداران لە مەسەلەی پیلەوەری و هەناردە و هاوردە کردندا دەستبەسەر کراون. هه‌روه‌ها به پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌ێكى ئاگادار ئەگەری ئەوە هەیە حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییانی شاری پاوە دەستبەسەر بکات. خاڵی سنووریی "شۆشمێ"ی بەخشیی نەوسوودی سەربە شاری پاوە، کە بە یەکێک لە قەرەباڵغترین خاڵە سنوورییەکانی کرماشان و کوردستانی ئێران دادەندرێت، رۆژانە دەیان تۆن کەلوپەل و کاڵا لەلایەن پیلەوەر و کۆڵبەرانەوە لەو سنوورەدا ئاڵوێڕ دەکرێت.
خۆکوژیی کچە قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ لە سەردەشت
کچە قوتابییەکەی تە
مەن ١٩ ساڵەی خەڵکی سەردەشت لەئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، لەرێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان کچێک بەناوی " مەستانە رەشیدی تەڵەب" لەماڵەکەی خۆیاندا، خۆی هەڵواسیوە.
مەستانە خوێندکاری قۆناغی دواناوەندی و کچی "رەحمان رەشیدی تەڵەب"، دوای ئەوەیکە نانی "شەوێ"ی لەگەڵ بنەماڵەکەی خواردووە، هەوڵی خۆکوژی داوە.
دوایین حاڵەتی خۆکوژی لەشاری سەردەشت رێکەوتی ١٢ی رێبەندان بوو، کە ژنێک بەناوی شیلان ئیبراهیمی خەڵکی گوندی "دۆڵەگەرم"ی ناوچەی سەردەشت، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنابوو. ئەو ژنە بەهۆی ئەوەی کە لەلایەن برا و مێردەکەیەوە بەرەوڕووی لێدان و کوتان ببوویەوە، لە سەربانی ماڵەکەیان خۆی فڕی دابوویە خوارێ و گیانی لەدەست دابوو. بە وتەی چالاکانی مافی ژنان، ئاستی نزمی زانیاری ژنان و نەبوونی دەرفەتی کار و بایەخ نەدان بە ویستی ژنان لەکۆمەڵگەدا و زۆر جاریش توندوتیژی لەهۆکارەکانی دیاردەی خۆکوژی لەکوردستانن.
دژكرده‌وه‌ى رۆحانى به بژارده‌ى نیزامى دژبه رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حه‌سه‌ن روحانی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هێرشى سه‌ربازیی دژی ئێران خه‌ون و خه‌یاڵه، لهحاڵێكد
ا وتوێژه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران شكست بێنێت. به پێى ئه‌م راپۆرته رۆحانى له ٣٥مین ساڵیادی دهسترِاگرتن به‌سه‌ر شۆرشى گه‌لانى ئێران‌دا وتی: به‌روونی ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی كهخهیاڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانن هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ن، پێویسته چاویلكه‌كانیان دابنێن، چونكه هێرشی سه‌ربازیی دژی ئێران له‌به‌رده‌م هیچ لایه‌نێكدا له‌دنیا نه‌خراوه‌ته به‌رباس. ئه‌م وته‌یه‌ی روحانی دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا به‌م دواییانه به‌كارهێنانی هێز دژی رژێمى ئاخوندى به‌چاره‌سه‌ر ده‌بینن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاروانێكی دیكه‌ی شیمیاییهكهى سوریا ده‌ستیپێكرد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، نێردراوى هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی شیمیایى ئاشكرایك
ردكه، ده‌ستكراوه به گواستنه‌وه‌ی كاروانی سێیه‌می چه‌كه شیمیاییهكهى سوریا. له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا، نێردراوه هاوبه‌شه‌كه ئاشكرایكرد، ده‌ستكراوه به‌پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاروانی سێیه‌می شیمیاییهكهى سوریا، ئه‌ویش له‌ڕێی كه‌شتیه‌كی نه‌رویژ كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌رتێكی پاسه‌وانی ده‌ریایی چین و دانیمارك و نه‌رویژ و روسیا چاودێریی گواستنه‌وه‌كه‌ی ده‌كرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌كه، به‌شێك له چه‌كه شیمیاییه‌كان له‌ناوخاكی سوریادا ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌و له‌ولایه‌نه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه، داواشیكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا په‌له بكه‌ن له‌گواستنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌و كه‌ره‌سته شیمیایانه، تابهپێی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی جبه‌خانه شیمیاییهكهی سوریا له‌واده‌ی خۆی كۆتای بێت.
ئێران (٢) موشەكی نوێى تاقیكرده‌وه
به پێى راپۆر
تى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگری رژێمى ئاخوندى ئێران رایگەیاند کە وڵاته‌كه‌یان توانیویه‌تی دو موشه‌كی دور هاوێژ تاقیبكاته‌وه.حسێن دەهقان، وەزیری بەرگریی رژێم له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگەیاند:" توانیومانه دو موشه‌كی دور هاوێژ كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران به‌رهه‌میهێناوه تاقیبكەینەوە".وتیشی:" موشه‌كه‌كان یه‌كێكیان جۆری (زه‌وی بە زه‌وی)یه‌و ده‌توانێت به وردی ئامانجه‌كانی بپێكێت و راداریش نایدۆزێتەوە و موشه‌كی دوه‌میشیان ده‌توانرێت به ئامێری له‌یزه‌ر ئاڕاسته‌ی ئامانجه‌كان بكرێت".
وەزیری بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد"موشەكی دوه‌م توانای پێكانی ئامانجی دیاریكراوی وەك پرد و تانك و بنكەی سەربازی بچوكی هەیە".
توركیا داوای یاسایی لەسەر ئێران تۆماركرد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، حكومەتی توركیا بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی پێدانی گازی سرووشتی لەلایەن ئێرانەوە، داوای یاسایی لەسە
ر ئەو وڵاتە لە دادگای نێودەوڵەتی بازرگانی تۆماركرد. ئەوەش لەكاتێكدایە كە نزیكەی ١٠ رۆژە هەردوو وڵات چەند رێككەوتنێكیان واژۆكردووە. عیزەتوڵڵا یوسفیان مەلا، نوێنەری مه‌جلیسى ئێران رایگەیاند: "حكومەتی توركیا بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی پێدانی گازی سرووشتی لەلایەن ئێرانەوە داوای یاسایی تۆماركردووە و داوای ٢.٥ ملیار دۆلار دەكات وەك قەرەبووكردنەوە". هه‌روه‌ها وەزیری وزەی ئەو وڵاتە رایگه‌یاندووه:"لە سەدا ٩٩ دڵنیام ئێمە لەو داوایەی كە لەسەر ئێران تۆمارمان كردووە سەردەكەوین".تانەر یڵدز گوتوویەتی: "چەند جارێك بە ئێرانمان گوتووە نرخی گازی هەناردەكراوی ئەوان گرانە و لە ئەگەری گفتوگۆنەكردن لەسەر ئەو پرسە داوای یاسایی لە دیوانی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆماردەكەین." هەروەها هه‌واڵده‌رییه‌كانى ئێران رایانگەیاند:"یەكێك لە هۆكارەكانی رۆیشتنی وەزیری نەوتی ئێران لە هەفتەی رابردوو بۆ ئانكارا، ئەو پرسە بووە، تاوەكو بتوانن كێشەكان بەشێوەیەكی دۆستانە، چارەسەر بكەن."
هه‌ره‌شه‌ى رۆحانى: جهناحێك به ته‌نیایى ناتوانێت حاكم بێت
به پێى راپۆ
رتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دواى ١٠ رۆژ فوو كردن به بڵينگۆكاندا بۆ به‌رێوه‌بردنى شانۆى ٢٢ى رێبه‌ندان وه‌ك بژارده‌ى سه‌ر مێز له به‌رانبه‌ر ئه‌مریكادا، ئه‌و شانۆیه بوو به مه‌یدانى زۆرانبازى بانده‌كانى رژێم. به پێى ئه‌م راپۆرته ئاخوند رۆحانى له شانۆى تاران هه‌ره‌شه‌ى له باندى خامنه‌یى كرد و وتى، هیچ كه‌س نابێت بیر له‌وه بكاته‌وه كه جهناحێك به ته‌نیایى ده‌توانێت حاكمیه‌ت بكات، ناوبراو هه‌روه‌ها لهمهرِ خواردنى پیاڵه‌ى ژه‌هر له وتووێژه ناوهكییهكاندا وتى، ده‌بێت هێندێك له‌و كه‌سانه بزانن كه سیاسه‌تى ده‌ره‌كى جه‌ناحى نییه سیاسه‌تى ده‌ره‌كى حزبى نییه و هه‌موومان ده‌ست له ناو ده‌ستى یه‌كتر ده‌رۆینه پێشه‌وه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى درۆشمى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر له شه‌وى ٢٢ى رێبه‌ندان
به پێى راپۆرتى هه‌وا
ڵدهرییهكان، له شه‌وى ساڵۆگهرى شۆرشى دژه پاشایه‌تى، لاوانى خۆراگر و شۆرشگێر له پشت بانه‌كانیان له كه‌ره‌ج به درۆشمى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر رێزیان له‌و رۆژه گرت. به پێى ئه‌م راپۆرته شه‌وى رابردوو درۆشمى مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر له زۆربه‌ى شوێنه‌كانى ناو شارى كه‌ره‌ج ده‌بیسترا و وه‌بیر هێنهرهوهى رۆژه‌كانى شۆرشى ٥٧ى گه‌لانى ئێران بوو.