بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا ، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢ی رەشەمە دانیشتوانی ئاوایی نێبەمەبەستی گرینگدان بە زمانی دایكی وهەروەها رێز گرتن لەخزمەتەكانی مامۆستا هەژار رێوڕەسمێكیان بەڕێوە برد و تێیدا پێش نوێژی ئەو ئاواییە لەسەر ئەو دوو بابەتە بۆ بەشداران دوا. چالاكانی فەرهەنگیی كورد ماوەی چەندین ساڵە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا رۆژی ٢ی رەشەممە بەرز دەنرخێنن و هەروەها لەو رۆژەدا چالاكیش بەڕێوە دەبن. بە وتەی ئەو چالاكانە، ماوەی ٣٥ ساڵە دەسەڵاتدارنی حكوومەتی ئێران رێگەیان بە خەڵكی كورد و باقی نەتەوەكانی دیكەی ئێران نەداوە، كە بە زمانی خۆیان بخوێنن و بە بەردەوامیش وتوویانە زمانی كوردی شوناسی نەتەوەی كوردە و بە هیچ دەسەڵاتێک لەناو ناچێت. لە رێوڕەسمی رۆژی زمانی دایک و ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا هەژار، ژمارەیەكی بەرچاو چالاكی فەرهەنگی و دانیشتوانی ئاواییەكانی دەورووبەریی شاری مەریوان بەشداربوون و لە رێوڕەسمەكەدا ژیاننامەی مامۆستا هەژار بڵاو كرابۆوە. مامۆستا هەژار( عەبدولرەحمانی شەرەفكەندی) ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی( ١٩٢١)ی زایینی لەگوندی تەرەغەی سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە و لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە سۆزی دایكی بێبەش بووە و لە هەمان سەردەمی منداڵییەوە تامی سەخڵەتی و تاڵی ژیانی چێشتووە. "عەبدولرەحمانی شەرەفكەندی" دواتر دەبێتە یەكێک لە شاعیران و وەرگێڕانی خاوەن رێچکە و بەناوبانگەکانی كورد و تەنانەت لە ناو فارسەكانیشدا جێگەی خامەكەی دیار و بەرچاوە.
سوپای پاسداران شاری شنۆی میلیتاریزە کردووە
مانۆڕی نیزامیی سوپای پاسداران لە ناو شاری شنۆ و دەوروبەری، ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە دروست
کردووە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا؛ ماوەی سێ رۆژە هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناو شاری شنۆ و دەورووبەری بە چەکی قورسەوە جێگیربوونە و وێڕای پشکنینی هاووڵاتییان، جووڵە و هاتووچۆی خەڵکی ئەو شارەش کۆنتڕۆڵ دەکەن. به پێى ئه‌م راپۆرته، سوپای پاسداران لە فەلەکەی بیمارستان و پردی بازاڕێ و پارکی شێخعەبدولعەزیز سەنگەریان داناوە و کارتی پێناس لە رێبواران و هاووڵاتییان وەردەگرن. هەروەها هێزەکانی سوپای پاسداران لە سەر شەقامەکان تەگەری ماشینیان ئاور داوە، کە ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە ئەو ئاگرانەی کووژاندۆتەوە. دەگوترێت کە هێزێکی زۆری نیزامی و لیباس شەخسی بە ناو شاری گەڕەکەکانیشدا بڵاو بوونەتوە و بەردەوام هاووڵاتییانی کورد دەپشکنن، کە ئەمە ناڕەزایەتی و نیگەرانیی خەڵکی لێکەوتۆتەوە. چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان، ناوەندە ئەمنییەکان و سوپای پاسداران لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و میلیتاریزە کردنی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ویستوویانە سیمایەکی نائەمن لە ناوچە کوردنشینەکان نیشان بدەن و بەو هۆیەشەوە هەتا ئێستا بە شێوەی پلان بۆداڕێژراو پیشیان بە گەشە سەندنی ئابووری ناوچە کوردنشینەکان گرتووە.
عەدنان حەسەن پوور بۆ زیندانێک لە بەلووچستان دوور خرایەوە
بە پێشینەترین رۆژنا
مەنووسی زیندانی کراو لە ئێران بەبێ بڕیاری دەزگای دادوەری، بۆ زیندانی ناوەندیی زابول دوور خرایەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی ٢٨ی رێبەندان ناوەندە ئەمنییەکانی ئوستانی کوردستان، (عەدنان حەسەنپوور)یان، لە زیندانی شاری مەریوانەوە بۆ زیندانی ناوەندیی زابۆل دوور خستەوە. شاری زابول لە ئوستانی سیستان و بەلووچستان و بە مەودای ١٨٠٠ کیلۆمیتر لە شاری مەریوان، زێدی ئەو رۆژنامەنووسە کوردەوە، دوورە. دەگوترێت، بە پێشینەترین رۆژنامەنووسی زیندانی لە ئێران، بەبێ بڕیاری دەزگای دادوەری بووە و تەنیا بەهۆی دەستێوەردان و بڕیاری هێزە ئەمنییەکان، عەدنان حەسەنپوور بۆ زیندانی زابول دوور خراوەتەوە. ئەو رۆژنامەنووسە کوردە پاش حەوت ساڵ، لە زیندانی شاری سنەوە بۆ زیندانی شاری مەریوان راگوێزرا.ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە زاری موختار زارعییەوە رایگەیاند؛ بە سەرنجدان بەوەیکە دادگا ناتوانێ بەبێ ئامادەبوونی کەسی تۆمەتبار و پارێزەرەکەی وەها بڕیارێک دەربکات، پێدەچێت بڕیاری راگواستنی عەدنان حەسەنپوور لەژێر فشاری دەزگا ئەمنییەکاندا بووبیت. عەدنان حەسەنپوور سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٥ لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر پاش پرۆسیەکی دوور و درێژ حوکمی ئەو رۆژنامەنووسە کوردە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە و هەنووکە لە زینداندا لەحاڵی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دایە.
ترسى رژێمى ئاخوندى له نارهزایهتییهكانى چوارشه‌ممه سوورى له كوردستان
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه
كان، هێزه ئینتزامییهكانى رژێم له دۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى سه‌دان هه‌زار فشفشه و مه‌وادى ته‌قینه‌وه له پارێزگاكانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا و رۆژهه‌لات، كردستان و ئه‌رده‌بێل خه‌به‌ریان داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته فه‌رمانده‌ى ئینتزامى له شارى بۆكان رایگه‌یاندووه كه ٥٠٠ هه‌زار دانه مه‌وادى ته‌قینه‌وه‌یان له‌و شاره زه‌وت كردووه و له‌و پیوه‌نده‌دا سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ى باسه كه له شارى سه‌قزیش ده‌یان هه‌زار فشفشه و مه‌وادى ته‌قه‌مه‌نى له لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و ده‌یان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها له شارى ئه‌رده‌بێل نزیك به ٦٥ هه‌زار دانه له‌و مه‌وادانه و سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له دوای ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و په‌كه‌كه، یه‌كه‌م پێكدادان رویدا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فورات نیوز، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر سنور، جموجۆڵ
ی سه‌ربازیی توركیا، رووی له زیادبوون كردوه و پێكدادانیش له‌هه‌ندێك شوێن ڕوویداوه، ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت: كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌ی ئاشتی تێكبدات. به پێى ئه‌م راپۆرته، له‌هه‌فته‌ی رابردوه‌وه، له ناوچه‌ی قله‌بانی سه‌ر به شێرناخ له هه‌رێمی حه‌فتانینی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا، جموجۆڵی سوپای توركیا، ڕووی له زیادبوون كردوه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه وتى، "له‌هه‌رێمی شه‌هید كهنداڵ و هه‌رێمی داوهتا، پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا، روویداوه" و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازیش، توركیا ده‌ستی به تۆپباران كردوه". ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌په‌گه، راشیگه‌یاند: ماوه‌ی ساڵێكه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئه‌م هێرشانه‌ی سوپای توركیا، به واتای له‌ناوبردنی ئاگربه‌ست دێن. لای خۆشیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له وتارێكیدا له كۆنگره‌ی سه‌ندیكای فه‌رمانبه‌راندا رایگه‌یاند: به‌یارمه‌تیی خوای گه‌وره، كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌ی ئاشتی تێكبدات و خه‌نجه‌ر له برایه‌تی بدات.
پشترِاستكردنهوهى حوكمى ئێعدامى ٧٣ زیندانى له زیندانى ئه‌هواز
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى دژه مرۆڤى ئاخوندى حوكمى ئێعدامى ٧٣ى زیندانى له زیندانى ناوه‌ندى كاروونى ئه
هواز پشترِاست كرده‌وه. به پێى وته‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و زیندانییانه، له رۆژى سێشه‌ممه ٢٩ى رێبه‌ندانه‌وه حوكمى ئێعدامى ئه‌و زیندانیانه پشترِاست كراوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه حوكمى ئێعدامى ئه‌و ٧٣ زیندانییه مه‌حكوم به ئێعدامه له دیوانى بالاى رژێمه‌وه پشترِاست كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه حوكمى ئێعدامى زیندانیانى مه‌حكوم به ئێعدام له ماوه‌ى رۆژانى رابردوودا له لایه‌ن رژێمى ئاخوندییه‌وه تأیید ده‌كرێت.
زیادبوونى ئێعدامه‌كان له ئێران و ئیدهعاى رێفۆرم له ده‌وڵه‌تى رۆحانى
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، زیادبوونى رێژه‌ى ئێعدامه‌كان له ئێران، هیواكانى نهتهوهیهكگرتووهكانى بۆ رێفۆرم له ده‌وڵه‌تى حسن رۆحانى له به‌ین برد. به پێى ئه‌م راپۆرته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژى جۆمعه رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ لانیكه‌م ٨٠ كه‌س و به بهراوهردێكیتر ٩٥ كه‌س له ئێران تا به ئه‌مرۆ ئێعدام كراون كه ئه‌مه ههڵكشانێكى چاوه‌روان نه‌كراوه له سزاى ئێعدام كه هیوا به رێفۆرمى له ده‌وڵه‌تى رۆحانى له ناو‌و بردووه. جێگه‌ى باسه كه راوینا شهمداسانى وته‌بێژى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆنفهرانسێكى خه‌به‌ریدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ى ٧ حه‌فته‌ى رابردوو ئێعدامه‌كان له ئێران به شێوه‌ى چاوه‌روان نهكراوو زیادى كردووه، به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌تى نوێ كاركردى خۆى لهمهرِ سزاى ئێعدام نه‌گۆریوه.
سەرۆكی ئۆكرانیا ناچار بوو مل بۆ داخوازییە جەماوەرییەكان كەچ بكات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سەرۆكی ئۆكرانیا، رۆژى هەینی ٢ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٩٢، رێكەوتنێكی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی
وڵاتەكەی ئیمزا كرد بۆ مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەو كۆتایی هێنان بە ناڕەزاییە جەماوەرییەكەی ماوەیەكە لەو وڵاتە سەریهەڵداوە. سەرچاوەیەكی ئاگادار لە واژۆ كردنی رێكەوتنەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەییدا رایگەیاند، " ڤیكتۆر یانۆكۆفیچ، سەرۆكی ئۆكرانیا لەگەڵ سێ سەركردەی ئۆپۆزسیۆن رێكەوتنی واژۆ كردووە، بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەبارگرژییە سیاسیەكان و شەڕو پێكهەڵپژاردنی نێوان جەماوەریی ناڕازیی لە دەسەڵات و هێزەكانی پۆلیس". بەوتەی سەرچاوەكە، بەپێی رێكەوتنەكە، " یانۆكۆفیچ قایل بووە بەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئۆكرانیا ئەنجام بدرێت، لەپاڵ پێكهێنانی حكومەتێكی یەكێتی نیشتمانی و دەستبەرداربوونی لەبەشێك لەدەسەڵاتە سەرۆكایەتیەكەی"، وتیشی: رێكەوتنەكە بائامادەبوونی وەزیری دەرەوەی دوو لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا واژۆ كرا.
شهرێعهتمهدارى: ئێمه له رێكه‌وتنه ناوهكییهكهدا هیچمان به ده‌ست نه‌هێناوه
به پێى
راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، پاسدار حسن شهرێعهتمهدارى نوێنه‌رى خامنه‌یى له رۆژنامه‌ى حكومه‌تى كه‌یهان له كۆبوونهوهێكدا له نێو به‌كرێگیراوانى به‌سیج له زانكۆكان لهمهرِ رێكه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم له‌گه‌ڵ ولاتانى زلهێزى جیهان رایگه‌یاند، ئێمه له‌و رێكه‌وتننامه ناوهكییهدا هیچمان به ده‌ست نه‌هێناوه و ده‌بینین ئه‌مریكا ترسى پێشێلكردنى ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه هه‌یه له لایه‌ن ئێمه‌وه تاكوو ئه‌و جێگه‌ى هه‌ره‌شه‌ى بژارده‌ى نیزامیمان لێ ده‌كات. ناوبراو‌و وتى، بۆ دژمنان چالاكى ناوه‌كى بیانووه و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مریكاییه‌كان جێگاى متمانه نین و ئیمه ده‌بێت چاومان له ناوخۆ بێت.
به‌خۆپیشاندان یادی رۆژی جیهانی زمانی دایک كرایه‌وه
به پێى راپ
ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکه‌وه له شاری ئه‌سته‌مبوڵی تورکیا چالاکی و ڕێپێوان ئه‌نجامدراو به‌وهۆیه‌شه‌وه گرژی‌و ئاڵۆزی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس دروستبو چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستگیركراون.ماوەی ١٤ساڵە له‌لایەن رێكخراوی یونسكۆوە ٢ى ره‌شه‌مه، وه‌ك ڕۆژی جیهانی زمانی دایك له‌جیهاندا دیاریكراوه‌و دوینێش له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌و یاده به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆركرایهوه. له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا‌و باكوری كوردستان، ژماره‌یه‌کی زۆر له نه‌ته‌وه‌و زمانه جیاوازه‌کان، به‌زمانی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی له تورکیا ده‌ژین دروشم و لافیته‌یان بهرزکردهبوهوه و داوای خوێندن و په‌روه‌رده‌یان به‌زمانی دایکیان کرد. به‌پێی ڕاگه‌یاندنه ناوخۆییه‌کان چالاکوانێکی ژن له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکراوه و چه‌ند که‌سێکیش به هۆی بۆمبی فرمێسک‌ڕێژ ژه‌هراوی بوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه. جێگه‌ى باسه كه له توركیه، جگه‌له زمانی توركی كه‌تاكه زمانی ره‌سمیه ٣٤ زمانی تر له‌و وڵاته هه‌یه.