به‌رێز خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراوى شۆراى میللى موقاومه‌تى ئێران ده‌ستى پێكرد. هه‌روه‌ها له درێژه‌ى سیمیناره‌كه چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دارى وه ك، گێرهارد سه‌رۆك وه‌زیرى پێشووى ئیسله‌ند،رۆدى جۆلیانى فه‌رماندارى پێشووى ئه‌یاله‌تى نیویۆركى ئه‌مریكا و نوێنه‌رانى حیزبه‌كانى نوروێژ قسه‌یان كرد. به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌رێز كاك بابه‌شێخى حسێنی یه‌كێك له ووتاربێژانى ئه‌و سیمیناره بوو.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى كه قسه‌كانى چه‌ندین ته‌وه‌رى له خۆ گرتبوو، له به‌شێك له قسه‌كانى دا ئاماژه‌ى به دۆخى ناله‌بارى مافى مرۆڤ له رژیمى ئێران و به تایبه‌تى له دواى هاتنه سه‌ر كارى حه‌سه‌نى رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى ئاخوندى كرد و ووتى: رژیمى ئاخوندى ماوه‌ى ٣٥ ساڵه درێژه به سه‌ركووت و ئیعدام و پێشیلكاریی مافه‌كانى مرۆڤ ده‌دا و له‌دواى هاتنه سه‌ركارى حه‌سه‌نى رۆحانیش خه‌راپتر له رابردوو ره‌وتى سیدارهكان درێژه‌ى هه‌یه و له‌ماوه‌ى هاتنه سه‌ركارى روحانى نزیك به ٨٠٠ كه‌س له سیداره دراون كه ژماره‌یێكى به‌رچاو له‌و ئیعدام كراوانه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی كوردن. به‌رێز حسینى له قسه‌كانى دا وێراى ئاماژه دان به ئه‌زموونه‌كانى رابردوو ووتى: ئه‌و رژیمه سهلماندووێتى كه ناتوانێ هیچ ئالوگۆرێكى ئه‌رینى له خۆیدا پێك بێنێ و هه‌ر بۆیه‌شه روحانى ناتوانێ به‌لێنى گۆرانكارییه‌كانى جێبه‌جێ بكات. به‌رێز سكرتێرى گشتى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشى ناهه‌موارى ئابووریی له وه‌لاتى ئێران و به‌تایبه‌تى كوردستان ئاماژه‌ى به به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى بێكارى له كوردستان و هه‌ژارى و رووكردنه كاره تاقه‌ت پرۆكێن و پر مه‌ترسیه‌كانى سه‌ر گه‌لى كورد كرد و و ووتى: بهشیَكى به‌رچاو له هاوهلاتیانى كوردستان بۆ په‌یدا كردنى بژیوی ژیان روو ده‌كه‌نه كارى كۆڵبهرى كه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كیان بهگوللهى هێزه جیناتكارهكانى رژیمى ئاخوندى شه‌هید ده‌كرێن. به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسینى هه‌روه ها سیاسه‌تى نه‌رمى نواندنى قاره‌مانانه‌ى خامنه‌یى له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگى جیهانى به سیاسه‌تێكى فریوكارانه زانى و ووتى : ئه‌و سیاسه‌ته ته‌نیا به مه‌به‌ستى درێژ كردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتدارانى ئێران كه‌ڵكى لێ وه‌رگیراوه,ده‌نا ئاخوندان مه‌به‌ستیان نیه ده‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانیان هه‌ڵگرن ومه‌به‌ست له‌و فریوكارییه وه‌دیهێنانى ئالوگۆرى بنه‌ره‌تى له سیاسه‌ته جه‌نگ خوازیهكانى ئه‌و نیزامه,نییه.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له دریَّژهى قسه‌كانیدا هێرش كردنه سه‌ر ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له لیبرتى و ئه‌شره‌ف و كوژرانى ٥٢ موجاهید و هه‌روه‌ها به بێ ئیزنى خانه‌واده‌كانیان به خاك سپاردنى تهرمهكانیانى به كارێكى درندانه و نامرۆڤانه زانى و داواى له رێكخراوه نیودهوڵهتیهكان كرد بۆ راگرتنى ئه‌و ره‌وشه نامرۆڤانه هه‌نگاو بنێن و له‌و پێوه‌ندییه‌دا پشتیوانى ده‌ربرى له رێگه‌چاره‌ى خاتوو مه‌ریه‌مى ره‌جه‌وى بۆ كۆتایی پێهێنان به ره‌وشی ناله‌بارى لیبرتى.
له كۆتایی قسه‌كانیدا به‌رێوه‌به رى گشتى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر رووخانى بی ئه‌م لا و ئه‌و لاى رژیمى ئاخوندى پێى داگرته‌وه و ووتى: رژیمى ئێران سه‌ره‌راى هه‌موو پیلانگیریی و فریوكارییهكانى دواجار مه‌حكووم به له‌ناوچوون و رووخانه.
جێگه‌ى ئاماژه پێكردنه له پهرواێزى ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌رێوه‌به‌ریی گشتى سازمانى خه‌بات له نزیكه‌وه چاوى به به‌رپرسانى شوراى میللى مقاومه‌تى ئێران وچه‌ندین پارله‌مانتار و سیاسه‌تمه‌داری ئامادبوو له‌و سیمیناره دا كه‌وت.