دانه‌نیشتووه و هه‌ڵوێست و كاركردی خۆی هه‌یه . له ساڵی ١٩٩١ وه كه ئۆكراین سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاندوه به‌رده‌وام له ژێر چاوه‌دێری و ههرِهشهی روسیا دا بووه . ساڵی ٢٠٠٤ ویكتۆر یانوكۆویچ كه سه‌ر به روسیا بوو ، بوو به سه‌رۆك كۆمار به‌لام پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاته پێش به حوكمی پارله‌مان هه‌لبژاردنه‌كان به‌تاڵ كرایه‌وه و دیسان له سالی ٢٠٠٥ دا به چاوه‌دێری چه‌ندین وڵات و نوینه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرتووه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كان بهرِیوه چوو و بۆ یه‌كه‌م جار كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد ئه‌نجامدرا ، ویكتۆر یوشچنكۆ ره‌قیبی پێشووی یانوكۆویچ بوو به سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته . سالی ٢٠٠٤ و به‌دوای نارِهزایهتی خه‌ڵك له سه‌ر ساخته‌كاری حكومه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ده‌رمانخواردكردنی ویكتۆر یوشچنكۆ ، ئالای نارنجی (حیزبی نیشتمانی) بووه ره‌مزی نارِازییان و به ئاكار و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی شورِشێكیان به‌رپا كرد كه به شورشی نارنجی ناسرا . پێشتر شۆرشی له‌و شێوه له چێكوسلاواكی ١٩٨٩ ، سێربیا له سالی ٢٠٠٠ ( شورشی ٥ ئۆكتۆبر ) ، له گورجستان له ٢٠٠٣ (شورشی گولی سوور) و هاوكات له ساڵی ٢٠٠٥ له قرقیزستان ( شورشی گوڵی لاله ) رویاندابوو كه خاڵی هاوبه‌شی هه‌موویان (بێجگه قرقیزستان كه تووشی توند و تیژی بۆوه ) ئه‌وه بوو كه رژیمه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه پێشتر به‌رنامه‌كانی كمونیستیان تیا بهرِێوه ئه‌چوو كه‌وتنه به‌ر هروژمی نارِهزایهتی خه‌ڵكی ئازادیخواز ، چونكا گۆرِانكاری له سیسته‌می حكومه‌تیدا نه‌ده‌كرا وله بهرِێوه بردنی كار‌و باری وڵات و به تایبه‌ت بواری سیاسی و ئابووریدا تووش هه‌ڵه و شكست ببوون و دواتر هه‌ڵه‌ی تر وه‌ك ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌بووه هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه كۆنه‌كان . ئه‌و جۆره شۆرِشانه كه ئامانجیان به‌دیهێنانی گۆرِان له بهرِێوهبهرایهتی وڵاته به ئاكاری مه‌ده‌نی و به بێ خوێنرشتن ، به شۆرِشی ره‌نگی یان مه‌خمه‌ڵی ناسراون . ساڵی ٢٠١٠ بوو كه دیسان یانوكۆویچ به پشتیوانی روسیا و ده‌ستكاری هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته‌وه سه‌ركار و خاتوو یولیا تیمۆشێنكۆی خسته زیندان كه سه‌روك وه‌زیرانی ئه‌وولاته بوو . تا ئه‌وه‌ی حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و به دوای شورشی خه‌ڵك و هه‌ڵاتنی یانكۆویچ بۆ روسیا ، به ده‌نگی پارله‌مانی ئۆكراین ئازاد كرا .
ئۆكراین كه دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی ئوروپا له دوای رووسیایه ، به هۆی پێگه‌ی ئیستراتیژیكی و سیاسی له ئوراسیا و دراوسێیه‌تی له گه‌ڵ رووسیا گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له جیهاندا و هه‌ر بۆیه‌ش شۆرشی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵكی ئۆكراین و دووركهوهتنهوی له رووسیا و نزیك بوونه‌وه‌ی له رۆژئاوا و ئا‌مریكا زۆر گرینگه و كاریگه‌ریه‌كانی هه‌ر له ئێستاوه له جیهاندا و به تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئوراسیا به‌دی ئه‌كرێت و به‌و پێیه‌ش كاریگه‌ریی له سه‌ر ئێران ده‌بێت .
له مانگی پیشوودا و له سه‌ر پێمل نه‌بوونی یانوكۆویچ بو به‌ستنی گرێبه‌ستی ئابووری له‌گه‌ڵ ئوروپا و ناچاركردنی خه‌ڵك به قه‌بوولی مه‌جموعه‌یه‌ك گرێبه‌ستی سیاسی و نیزامی و ئابووری له‌گه‌ڵ رووسیا و دژی قازانجه‌كانى خه‌ڵكی ئۆكراین ، دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی نارِهزایهتیهكانی سیاسی ده‌ستی پێكرده‌وه و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك له سه‌ر بهرِێوهبهرایهتی دیموكراسیانه‌ی وڵات و چوون بۆ ناو یه‌كیه‌تی ئوروپا و راگرتنی گرێبه‌سته‌كانی ئابوری و سیاسی له‌گه‌ڵ رووسیا زه‌ق كرانه‌وه .
له دوای سه‌ركووتی بێره‌حمانه‌ی خه‌لكی ئێران له ٣٥ سالی رابردوودا و به تایبه‌ت نارِهزایهتیهكان به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٨٨ ، به‌رپرسانی رژیم پێیان وابوو كه به‌و فێڵ و سهركوته ، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌تایه بیمه كراوه و ئیتر كه‌س ناتوانێ دژی كاره‌كانیان نارِهزایهتی بنوێنێ . به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆرِشی ئۆكراین ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پوچه‌ڵ كردنه‌وه و له تازه‌ترین باس‌دا پوورمحه‌مه‌دی كه راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی و وه‌زیری دادهوهریه و ده‌ستێكی باڵای له كوشتاری خه‌ڵكانی بێ تاوانی ئێران‌دا هه‌یه نیگه‌رانی خۆی له شۆرِشی نارنجی ٢ ی ئۆكراین دهربرِیوه و ووتویه‌تی كه" دوستانی رژیم له‌و باره‌وه خه‌م و نیگه‌رانیان نه‌بێ ". دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی نیگه‌ران نه‌كردایه پێویست نه‌بوو كه وابڵێن . سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نارِهزایهتی خه‌ڵكی ئۆكراین له‌وباروه بۆ سه‌رانی رژیم نیگه‌رانی هێنه‌ره چونكه ئه‌وان پێیان وابوو كه به هاتنه سه‌ركاری حكومه‌تێكی سه‌ر به روسیا له ئۆكراین و زیندانی كردنی كاربه‌ده‌ستانی پێشوو و چالاكوانانی مافه مه‌ده‌نیه‌كان ئیتر سه‌رهه‌ڵدانی شورشێكی تر مه‌حاڵه و بۆیه خویان دڵخۆش كردبوو كه له ئێرانیش به هه‌مان شێوه له دوای سه‌ركوتی ساڵی ٨٨ ئه‌توانن پاڵی لی بده‌نه‌وه و ئه‌رخه‌یان بن كه هیچ نارِهزایهتیهك روو نادات چ بكات به شۆرِشی جه‌ماوه‌ری .
به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆرشی ئۆكراین و نارِهزایهتیهكانی ئه‌م دواییانه‌ی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و خورم ئاباد و به تایبه‌ت به‌ختیاریه‌كان ئاخونده‌كانی نیگه‌ران كردووه كه نه‌كات شورِشێكی گه‌وره‌تر له رێ دابێت . بێگومان نیگهرانیهكهیان به جێیه ، چونكه چوار مانگ له‌وه پێش كه نارِهزایهتیهكان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ئۆكراین سه‌ری هه‌ڵدا پێشبینی ئه‌م رۆژه نه‌ده‌كرا . بریار وابوو له سالی ٢٠١٥ دا هه‌ڵبژاردنه‌كان بهرِێوه بچێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رجۆره نارِهزایهتیهك بۆ كاتی هه‌لبژاردنه‌كان پێشبینی ده‌كرا ، نه‌ك ئیستا . گه‌رچی زۆر كه‌س وای لێك ئه‌ده‌نه‌وه كه ئه‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌كه به دهستكیسی ئا‌مریكا و بۆ فشار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستی رووسیا له هه‌مبه‌ر سوریا وئێران و له درێژه‌ی به‌رنامه‌كانی ئا‌مریكا دایه بۆ گۆرِینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئۆراسیا و جیهان به لای خۆیدا و به تایبه‌ت له‌ئێستادا كه به هاوكاری توركیا ئه‌یهه‌وێت پرِۆژهی خه‌تی لوله‌ی گازی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست بۆ ئوروپا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت .به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی جیهان به گشتی و وڵاته داخراوه‌كان به تایبه‌تی یه‌ك له دوای یه‌ك خۆیان له به‌ند و سته‌می دیكتاتۆر و سته‌مگه‌ران رزگار ئه‌كه‌ن و وڵاتانێكی وه‌ك روسیا و چین له‌وه زیاتر ناتوانن و ناشبێت ده‌ست به سه‌ر ئیراده و خواستی گه‌لانی ئازایخوازدا بگرن و پشتوانی له رژیمه دیكتاتور و خوێنرِێژهكانی جیهان بكه‌ن .
لێره‌دا له سه‌ر پێشه‌كی سه‌روه چه‌ند ده‌رسێكی تری گورانگاریهكانی ئۆكراین دێنینه به‌ر باس و دیاره له موعادهلاتی جیهانیدا ده‌رس و كاریگه‌ری زیاتری تیا به‌دی ئه‌كرێت :
١. پشت به‌ستن به وڵاتی ده‌ره‌كی هه‌رگیز له مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و وڵاته تازه پێگرتووانهدا نیه . رووسیا تا ئیستا هه‌تا سه‌ر له پشت هیچ وڵاتیك نه‌بوو و ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی كه‌وتبێته مه‌ترسیه‌وه به له‌شكر كێشی سه‌ربازی كێشه‌كانی ئاڵوزتر كردووه . هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆیی ئۆكراین ، رووسیا رێی له پێشكه‌وتنی زیاتری ئه‌و وڵاته گرتووه ، چونكه رووسیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی لا مه‌به‌سته . له باره‌ی ئێرانیشه‌وه ئه‌و وابه‌سته‌یی و پێمل بوونه‌ی رژیمی ئاخوندی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆ به سودی خه‌ڵكی ئێران نه‌بووه و هه‌موو پشتگریهكانی رووسیا له ئێران له سه‌ر رقه‌به‌ری ئه‌ووڵاته بووه له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ، نه‌ك له سه‌ر ئه‌ساسی یاسا جیهانیه‌كان و په‌یوه‌ندیه دیپلۆماتیكه‌كان . ده‌رسێكی ئوكراین ئه‌وه‌یه كه پشت به‌ستن به روسیا نابیته هۆی ئه‌وه‌ی دیكتاتوره‌كانی سه‌ر به روسیا له روبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نارِهزایهتیهكانی خه‌ڵكانی خۆیان له ئه‌مان دا بن و پشت به‌ستن به روسیا گه‌ره‌نتیه‌ك نیه بۆ مانه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات .بۆیه ه‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به جێی پشت به‌ستن به روسیا و چین ، ئه‌بوایه پشتیان به خه‌ڵكی خۆیان و له خزمه‌ت به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌یان بوایه نه‌ك به جێهێنانی ئه‌مری كاربه‌ده‌ستانی كرێملین .
٢. سه ركوتی بێرِهحمانه و زیندانی كردنی ئازایخوازان و راوه‌دوونانی چالاكوانانی مافی مرۆڤ نابێته گه‌ره‌نتی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی نارِهزایهتی و شورِشهكان ، وه‌ك چۆن دیسان له ئۆكراین به شیوه‌ی سالی ٢٠٠٤ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری گه‌یشته‌وه ئه‌نجام .
٣. پشت به‌ستن به ئه‌رته‌شی به‌هێز نابێته هۆی ئه‌وه‌ی دیكتاتوره‌كان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه . ئۆكراین له دوای رووسیا گه‌وره‌ترین ئه‌رته‌شی ئوروپای هه‌یه ، به‌ڵام یانوكۆویچ ناچار بوو له وڵات هه‌ڵێت و په‌نا بۆ رووسیا ببات ، چونكا ئه‌رته‌ش تا سه‌ر له به‌رانبه‌ر خواستی هاوبه‌ش و جیدی جه‌ماوه‌ردا ناوه‌ستێته‌وه .
٤. سه‌ركوتی نارِهزایهتی گشتی و جوڵه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ، به مانای ئه‌وه نیه كه ده‌بێت له‌وه به‌دوا خه‌ڵك بۆ رزگار بوون له سته‌می دیكتاتۆره‌كان به هیوای ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی ده‌ره‌كی بن و یان شهرِی ناوخۆیی هه‌ڵگیرسێت ، به‌ڵكو ده‌بێ شێوازی كۆن و نۆێ به كار بهێنرێت و نارِهزایهتی گشتی سه‌ر شه‌قام و گرتنی دامه‌زراوه حكومه‌تیه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی بهربهركانێى توند و تیژی پارێز بكرێته شێوازكی سه‌ره‌كی خه‌بات و هه‌وڵ بۆ رزگاری.
٥. چالاكی NGO كان و راگه‌یاندنی به‌رده‌وام له سه‌ر داخوازیه‌كانی نارِازییان و هه‌روه‌ها پشتگری مه‌عنه‌وی ئا‌مریكا و یه‌كیه‌تی ئوروپا له گۆرِانكاریهكانی ئۆكراین ، ئه‌و جوڵه‌ی به قوه‌ت كرد و روحێكی تازه و كارای پێدا . راكێشانی رای جیهانیان و ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیانه و پشتیوانیان بۆ ئه‌نجامی كاری شیاو له كاتی ناره‌زایه‌تیه‌كان بۆ ئێمه‌ش پێویسته .
٦. رووسیا به‌م شكسته ئه‌بێت له به‌ره‌ى ئێران و سوریا كه‌مێك پاشه‌كشه بكات له به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان له سنووره‌كانی نزیك بۆته‌وه و مه‌ترسی درووست كردووه بو سه‌ر هه‌ڵدانی نارِهزایی خه‌ڵكی رووسیا دژی گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆریه‌تی پوتین . رژیمی ئاخوندیش بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نابێت له‌وه زیاتر له سه‌ر كێشه ناوه‌كیه‌كه‌ی پشت به روسیا ببه‌ستیت و جه‌ماوه‌ری ئێرانیش باش ئه‌و بابه‌ته‌یان هه‌ست پیكردووه و ئه‌بێت شكست و پاشه‌كشه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی روسیا و رژیم به هه‌ند وه‌ربگرن .