وه‌ك رۆژى نێونه‌ته‌وه‌یى ژنان، رۆژێكى مێژووییه و خه‌بات و قۆربانیدانى نێزێك به ٢٠٠ساڵى ژنانى تێكۆشه‌ر،ئه‌م رۆژ و مێژووه‌ى تۆماركردوه كه هه‌م رِهمزى خه‌باتى ئافره‌تانه وههم ده‌رخه‌رى ئامانج وخواست ورِۆئیاكانى ئه‌م چینه داهێنه‌ره‌یه كه نێوه‌ى كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنن. دیاره ئافره‌تان له ماوه‌ى چالاكیاندا خاوه‌ن چه‌ندین جووڵه‌ى به‌رجه‌سته و دیارن و خه‌باته‌كه‌یان هه‌ڵگرى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندى وخواست و ئامانجه و یه‌كێك له خواسته سه‌ره‌كیه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربوونى كومهڵگایێكى ئازاد‌و یه‌كسانه بۆ ژن و پیاو و له پێناو ئه‌م ئارمانجهشدا گه‌لێك قوربانیان داوه و لاپه‌ره‌ى زێرِینیان نه‌خشاندوه كه تاهه‌تایه له‌بیرى مرۆڤایه‌تى ناچێته‌وه وپشت به‌پشت یاد ده‌كرێته‌وه. هاوكات خه‌بات ورِهنج وفیداكاریان له‌كۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌م رِهنگى دایه‌وه و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به به‌رانبه‌رى و خه‌باتى شێلگیرانهى نه‌پساوه‌یان، بووه مژار و بابه‌تى رۆژى ئه‌و سه‌رده‌مه و له‌چه‌ندین كۆنگره و سمینار بهرهسمى خواست ومافى ژنان باس كرا. باسى گه‌رمى ماف وخواست وچالاكیهكانى ئافره‌تان كۆرِوسمینارى له‌باره‌ى ئه‌م چینه وشێوه‌ى خهباتهكهیانى به دواى خوێدا هێنا و ئاكامى ئه‌وه‌ى لێكهوتهوه كه یونسكۆ له‌ساڵى ١٩٧٧ رۆژى ٨ى مارس وه‌ك رۆژى جیهانى ئافره‌تان بناسێنێت.
ئافره‌تانى تێكۆشه‌ر!
بێگومان دیارى كردنى رۆژى ٨ى مارس گرینگى خۆى هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م رۆژه به‌رز رِابگیردرێت. بهلاَم یاد و دیارى كردنى ئه‌م رۆژه به‌واتاى ده‌سته‌به‌ر بوونى هه‌موو مافه‌كان نیه و تا گه‌یشتن به مافهرِواكان رِێگهیێكى دوورودرێژ له‌به‌رده‌مه. ووشیارى كومهلاَیهتى و ئاشنا كردنى ئافره‌ت به مافه‌كانیان ،خه‌باتى سه‌ختى رِێگهیه وپیویسته ئافره‌تان به پاڵپشتى پیاوانى ئازادیخواز خه‌باته‌كه‌یان له‌م چوارچێوه‌دا گه‌رم وگورِتر بكه‌ن . به‌هۆى سیاسه‌تى رِژیمى ئاخوندى و پهیرِهو كردنى به‌رنامه‌ى نابهرانبهرانه سه‌باره‌ت به چین وتۆێژهكانى كۆمه‌ڵگا، شیرازه‌ى كۆمهلاَیهتى له‌ئێران به‌تایبه‌ت كوردستان تێكچووه و نابهرانبهرییهكان گه‌یشتۆته حاستى مه‌ترسیدار. خه‌ڵكى كوردستان كه كه‌وتوونه‌ته قه‌یرانێكى قوڵى ههموولایهنهوه، قورساییهكهى زیاتر له‌سه‌ر شانى ئافره‌تانه وئه‌م چینه‌ن كه زۆرترین كیشه‌كان به‌روو رِوویان بۆته‌وه. له‌گه‌ڵ قورسایى ئه‌م باره قورسه‌ى ژیان كه لهبهستێنهكانى ئابورى وكۆمهلاَیهتى له‌گه‌ڵى به‌ره‌وو رِوون، له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى ئینسانیش بێبه‌شن وسیاسه‌تى رِژیم وفه‌رهه‌نگى خێڵهكیش ئافره‌تانى له‌تاریكیدا رِاگرتوه وكه‌مترین ده‌ره‌تانیان نیه تا بتوانن خواست وداواكانیان باس بكه‌ن. بهلاَم به‌خۆشیه‌وه ره‌وتى ووشیارى به‌ره‌به‌ره بیچمى گرتووه و چالاكى رِێكخراوهكانى ئافره‌تان و به‌رنامه‌ى سه‌رده‌میانه‌ى سازمان وهێزه ئازادیخوازه‌كانى دیكه ژنانى وهلاتهكهمانى ده‌نگ دلێرتر كردووه. بێگومان بۆ ئێمه‌ى كورد خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى وچینایهتى لێك جیا نین و سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران وه‌ك هێزێكى مه‌یداندار و نه‌ته‌وه‌یى له‌مێژه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى وچینایى ئاوێته‌ى یه‌كتر بكات وبه بێ ههلاَواردن پرۆسه‌ى رِزگارى به‌رێته‌پێش. لهكونگرهى پێنجه‌م ئاورِى زیاتر له‌باره‌ى كێشه چینایه‌تیه‌كان دراوه وبهگونجاندنى به‌رنامه و پلانى شیاو و سه‌رده‌میانه،بێگومان كارى رِێكخراوهیى وچالاكیه‌كان له‌م باره‌وه زۆرتر ده‌بن و له‌ئێستاوه شاهێدى ئه‌و پیشكهوتنانهین كه ئافره‌تان مسۆگه‌ریان كردوه.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران له‌یادى ٨ى مارس رۆژى جیهانى ژنان رِێز ده‌گرێت له‌خه‌بات وماندووبوونى ئافره‌تانى تێكۆشه‌رى وهلاَتهكهمان وفیداكارى ورِهنجى پێشرِهوان وسهرقافڵهى ئه‌م رِێگه، به‌به‌رز ده‌نرخێنێت.
پیرۆزبێت ٨ى مارس
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٧/٣/٢٠١٤