لاوێكی مەهابادی بە ١٠ ساڵ زیندان مەحكووم كرا
دادگای "ئینقلابی" شاری مەهاباد هاووڵاتییەكەی ك
وردی خەڵكی ئاوایی "ئیندرقاش"ی سەربەو شارە، بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كرد.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی رۆژانی رابردوودا زیندانییەک بەناوی سامڕەند فەرهەمەندی" تەمەن ٢٣ ساڵ و كوڕی كامیل، بە تۆمەتی " ئەمنیەتی" حوكمی درێژ ماوەی بۆ بڕاوەتەوە. ئەو لاوە كوردە پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا كرابوو. دەگوترێت سامڕەند فەرهەمەندی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە پەروەندەی نوێبۆ درووست كراوە و بەو هۆیەوە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپاوە. ماوەیەک لەمەوبەریش حەوت چالاكی فەرهەنگیی كورد لە شاری پاوە بە تۆمەتی "چالاكیی تەبلیغی بۆ یەكێک لە حیزبە كوردییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک" لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە هەر كامەیان بە ٦ زیندانیی تەعزیری مەحكووم كران.
بەڕێوەچوونی چالاکیی نەمام چاندن لە مەریوان/ دوکەڵی پاڵاوگەی گازی ئیلام و ناڕەزایەتیی ژینگەدۆستان
دووکەڵی پاڵاوگەی گاز لە ئیلام هەڕەشە لە ژین
گە و سروشتی ئەو ناوچەیە دەکات و ئەمەش نیگەرانیی ژینگەدۆستانی لێکەوتۆتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دووکەڵی لەڕادە بەدەری پاڵاوگەی گازی ئیلام سیمای سروشت و ژینگەی ئەو ناوچەیەی تێکداوە و ئەمە ش کێشەی بۆ هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە و گەشتیاران دروست کردووە. دووکەڵی ئەو پاڵاوگەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایەتیی بەرینی لێکەوتۆتەوەو خوازیاری چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و مشوور خواردنێکی بەرپرسانە لەو گرفتە بوون. لەکاتێکدا ناوچەی ئیلام دەیان شوێنی گەشتیاری، شوێنەوار و تەپۆڵکەی مێژووی لە خۆ گرتووە، دووکەڵی ئەو پاڵاوگەیە بۆتە هۆی ئەوەیکە گەشتیاران زۆر بە کەمی روو لە داوێنی سروشتی ئەو ناوچەیە بکەن.لەلایەکی دیکەوەو بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و ژینگەدۆستانی شاری مەریوان، چالاکییەکەی نەمام چاندن لە دەورووبەری ئەو شارە بەرێوەچوو. لەو چالاکییەدا، نزیک بە هزار هاووڵاتی تیایدا بەشداربوون، ٢٣٠٠ نەمام لە پشت گەڕەکەکانی لەیلاخی و چوارباخیی شاری مەریوان نێژران. لە ساڵانی رابردووشدا، چالاکیی هاوشێوە لەلایەن هاووڵاتییان و ژینگەدۆستانەوە لە دەوروبەری شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە بەڕێوە چووە.
کاریگەری گەمارۆکان لەسەر تەندروستی هاووڵاتیانى ئێرانى
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكا
ن، بەرپرسێکی ژینگەپارێزی ئێران تیشک دەخاتە سەر کاریگەری گەمارۆکان لەسەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتییانی ئێرانی و بەپێویستی دەزانێت، خەڵک لەو مەترسییانە ئاگادار بکرێنەوە، هەروەها راگەیاندراوە، ئەو بەنزینەی لە ئێران بەرهەم دەهێندرێت لەسەدا ٥٠ مەترسی توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە زیاد دەکات. ئیسماعیل کهرۆم، راوێژکاری سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران تیشکی خستەسەر کاریگەری گەمارۆکان لەسەر ژینگە و تەندروستی خەڵک. کهرۆم لە لێدوانێکی بۆ ههواڵدهرى حكومهتى ئیسنا رایگەیاندووە، ئەم گەمارۆیانە لە کەشوهەوا، خاک، ئاو تا هاتنەژوورەوەی تەکنەلۆژیا و دەرمانی پێویست کاریگەری داناوە و تا ئێستا لەسەدا ٩٥ی گەمارۆکان وەک خۆیان ماون و کاتی ئەوە هاتووە راستییەکان بە خەڵک بگوترێت و تا گەمارۆکان زیاتربێت، کاریگەری خۆی لەسەر ژیانی خەڵک زیاتر پیشان دەدات.ناوبرا لە قسەکانی، بەنزینی وەک نموونە هێنایەوە و رایگەیاند، نەمانتوانی بەنزینی ستاندەرد هاوردە بکەین و بەنزینێکمان بەرهەمهێنا، کە بەجێی لەسەدا پێنج، نزیکەی لەسەدا ٥٠ کاریگەری هەیە لە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە. پاش راگەیاندنی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، حکومەتی ئەوکات ئێران دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی بەنزین بەشێوەی ناستاندارد و رەخنەکان لەبارەی کاریگەری خراپی ئەو بەنزینە رەچاونەکران. زستانی ساڵی رابردوو بەهۆی پیسی کەشوهەوا و پاش بارانبارین لە ئەهواز، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو شارە ژەهراوی بوون و نوێنەری ئەهواز لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هۆکاری ئەو ژەهراویبوونەی بۆ کاریگەری گەمارۆکان گەڕاندەوە، ئەویش بەهۆی نەگۆڕینی فیلتەری ئامێرە نەوتی و گازییەکان لە خوزستاندا.
لە میسر ٧ ئەندامی خێزانێك سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییه
كان، پێگەی فەرمی پارتی ھەڵوەشاوەی ئازادی و دادپەروەری میسر کە باڵی سیاسی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین بوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھەواڵی دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ٧ ئەندامی یەک خێزان بڵاوکردووەتەوە. پێگە ئیخوان ناوی ھەر ئەو ٧ کەسەكەی بڵاوکردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شاری منیای میسرەوە بڕیاری لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کە پێک دێن لە ١-ئەدھەم رازی بەکر مەحروس
٢- رەزا رازی بەکر مەحروس
٣ عیسام رازی بەکر مەحروس
٤-موحەمەد خەلیفە بەکر مەحروس
٥-جومعە خەلیفە بەکر مەحروس
٦- عەلی بەحر سەید مەحروس
٧- جەمیل موحەمەد مەحروس
رێككەوتی ٢٤/٤/٢٠١٤ دادگای میسر سزای لەسێدارەدانی بەسەر ٥٢٩ لاینەگرو سەکردەی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتەدا دەرکرد. کە لە نێوانیاندا ھەر یەک لە محەممەد مورسی، سەرۆکی لە کارلادراو و سەعد کەتاتنی، سەرۆکی پەرلەمانی ھەڵوەشاوە و د.موحەمەد بەدیع، رابەری گشتی ئیخوانی هەن.
دوای کریمیا، داوادەكرێ غەزەش بخرێتە سەر رووسیا
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكان، گرووپێک لە چا
لاکوانە فەلەستینییەکان، بە نوێنەرایەتی ٥٠ هەزار کەس، داوای جیابوونەوەی غەزە لە فەلەستین و خستنە سەری ئەو شارە رووسیا دەکەن. كریمیا بوو بەشێك لە رووسیا، ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری ناوخۆی و دەرەكی لێكەوتەوە، كە هەندێكیان بە هیچ شێوەیەك چاوەڕوان نەدەكران و هەندێكیشیان بە خراپی بەسەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا شكانەوە، لەبەرئەوەی هەندێك لە رووسیەكان دەڵێن " لەجێگای ئەوەی پارێزگاری رووسەكانی نێو ئۆكراینا بكات، با پارێزگاری لە رووسەكانی نێو رووسیا بكات". بەشێكی دیكە لە كێشەكان، كە بەهۆی كریمیاوە تووشی رووسیا هاتووە، ئەوەیە، بزووتنەوەیەكی گەنجانە، كە ناویان لە خۆیان ناوە " ڤینسا" – بەهار داوادەكەن لە شاری سانت پێترسبۆرگ، كە بە پایتەختی مێژوویی رووسیا دادەنرێت، دەنگدانبكرێت بۆ ئەوەی لە رووسیا جیاببنەوە و ببن بە بەشێك لە ئەوروپا.پێدەچێت ئەوەی لە جیابوونەوەی كریمیا لە ئۆكرانیا و بوون بە بەشێك لە رووسیا كەمبووبێت، تەنیا شاری غەزە بێت لە فەلەستین، لەبەرئەوەی "بۆ ئەوەی شارەكە پارێزراوبێت و لەژێر دەسەڵاتی رووسیادا بێت" غەزە هەوڵدەدات ببێت بە بەشێك لە رووسیا و بۆ ئەم مەبەستەش "هۆكارێكی ئەخلاقی و یاسایی هەیە" بەگوێرەی گوتەی ئەو چالاكوانە فەلەستینییانەی، كە بەناوی ٥٠ هەزار كەسەوە، كە خاوەنی رەگەزنامەی رووسین، لە غەزە قسە دەكەن. ئەم چالاكوانانە چوونەتە دهفتهرى سەرۆك وەزیرانی فەلەستین و داوایان كردووە، دەنگدانێك رێكبخات تاوەكو غەزە ببێت بە بەشێك لە رووسیا.