ئێران پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینییەکان رەتدەکاتەوە
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سەرۆکی
ده‌زگاى قه‌زایى رژێمى ئاخوندى راپۆرتەکانی تایبەت بە پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینیەکان لە ئێران رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو راپۆرتانە درۆیەکی روونن. سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی باوەڕمەندانی ئایینی بەهائییەتیش جەختدەكاتەوە كە هیچ کەسێك تەنیا بەهۆی بەهائیبوون لێپرسینەوەی لەگەڵدا ناکرێ و لە خوێندن دوورناخرێتەوە. بەهائییەت ئایینێکی سەدەی ١٩ی زایینییە، کە لەسەر دەستی میرزا حوسێن عەلی نووری، ناسراو بە بەهائوڵڵا دامەزراوە، بەهائییەکان بەهائوڵڵا بە پێغەمبەر و نێردراوی خودا دەزانن، رێژەی باوەڕمەندانی ئەو ئایینەش نزیکی ٧ ملیۆن کەس هەژماردەکرێن هه‌روه‌ها بەهائییەت لەرووی بەربڵاوى دوای مەسحییەت دووهەمین ئایینی جیهانە.
هەرچەندە ئاخێزگەی ئایینی بەهائییەت وڵاتی ئێرانە و ئەو ئایینە لە تاران دامەزراوە، بەڵام ئەمڕۆ باوەڕمەندانی ئەو ئایینە لە ئێران حاڵ و رۆژێکی باشیان نییە و بە وتەی چالاکوانانی ماڤی مرۆڤ ئەوان لەسەرەکیترین مافی شارۆمەندیان بێبەشن. لاریجانی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینییەکانى ژێر ده‌سه‌لاتى رژێمى ئاخوندى دەڵێت "بڵاوكردنەوەی راپۆرتگەلێك سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە دژی ئێران سەبارەت بەوەی کە رژێمى ئاخوندى مافی کەمینە ئایینییەکان ناپارێزێ درۆیەکی روونە، ئەو وتانە رەگەزپەرەستی، فرقەیی و پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤن " . ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگای بەهائییەکان و چالاکوانانی مافی کەمینە ئایینییەکان لە ئێران دەڵێن کە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، بەهائییەکان لە وەرگرتنی پلە و پۆستی حکومی دوورخراونەتەوە و لە خوێندن و زانکۆکان بێبەشکراون.
گواستنه‌وى كۆمه‌ڵێك لهزندانیانى به‌ندرعه‌باس بۆشوێنى تاكه كه‌سى
به‌پێى راپۆرتى ههۆاڵدهریهكان، س
هر له به‌یانى رۆژى چوارشه‌مه ٢٠ى خاكه‌لێوه ٤ كه‌س له زیندانیانى زیندانى به‌نده‌رعه‌باس به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوكمى دژه كرۆڤانهى ئێعدام گواسترانه‌وه بۆ ژۆرى تاكه‌كه‌سى. جێگه‌ى باسه كه دوو كه‌س له‌و زیندانیانه به ناوه‌كانى ئه‌حمه‌د ره‌حیمى و ئۆمید شكارى له به‌ندى لاوان گواستراونه‌ته‌وه كه له كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیاندا له ژێر ته‌مه‌نى یاساییه‌وه بوون.
مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا قه‌ده‌غه بونى رۆیشتنى ئهبوتالبى بۆ ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرد
به پێى راپۆرتى ههواڵد
هرییهكان، مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به قه‌ده‌غه بوونى رۆیشتنى حه‌مید ئهبوتالبى نوێنه‌رى رژێمى ئاخوندى له سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خاكى ئه‌مریكایان په‌سه‌ند كرد. به پێى ئه‌م راپۆرته، مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا رۆژى پێنجشه‌مه تهرحێكیان په‌سه‌ند كرد كه دواى واژۆى سه‌رۆك كۆمار، نوێنه‌رى نوێى رژێمى ئاخوندى به هۆى تێوه‌گلان له بارمتهگیرییهكهى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له تاران ئیجازه‌ى رۆیشتنى بۆ خاكى ئه‌مریكا نییه. جێگه‌ى بتسه كه په‌سه‌ند كردنى ئه‌و لایه‌حه‌یه به بێ هیچ ده‌نگێكى نه‌رێ و به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه.
كێشه‌ى ئیمه ئا‌مریكا نیه له ناو خۆدا كێشه‌مان هه‌یه
به پێى راپۆرتى
هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئیمام جۆمعهى كاتى تاران له رایگه‌یاندووه كه كێشه‌ى ئێستاى ئێمه (ئه‌مریكا) نیه به‌ڵكوو جهریاناتێكه كه به دواى ساز كردنى هێزێكن له پاڵ ویلایه‌تى فه‌قێه. به پێى ئه‌م راپۆرته، كازم سه‌دیقى له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌واڵنیران وتى، كێشه‌ى ئێمه دژایه‌تیكردنى ئه‌مریكا نییه چونكوو تا ئێستا نه‌یتوانیوه هیچ غهلهتێك بكات و له داهاتووشدا ناتوانێت. كێشه‌ى ئه‌مرۆى ئێمه له ناوخۆى ولاته، نابێت ئیجازه بده‌ین به دوژمنان و بێگانه‌كان له‌م فرسه‌ته كه‌ڵك وه‌ر بگرن.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ژنێكى ئێرانى له سوریه
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكا
ن، گروپى جبههى ئیسلامى له سوریه به بلاو كردنه‌وه‌ى ویدئۆێك رایگه‌یاندووه كه ژنێكى ئێرانیان به ناوى شیرین لهشنى زه‌ند ٥١ ساڵه و خه‌ڵكى تارانیان له رێره‌وى باب لسهلامه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌و گروپه به بلاو كردنه‌وه‌ى ویدئۆێكى یه‌ك ده‌قه و نیوى و پێشاندانى پاسپۆرتى ناوبراو‌و رایانگه‌یاندووه كه رۆژى ٢٥ى ره‌شه‌مه‌ى ١٣٩٢ ئه‌و ژنه ئێرانییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و تاكوو ئێستا نه‌زانراوه كه به چ مه‌به‌ستێك رۆیشتووه‌ته ناو خاكى سوریه.
رۆژئاوا تاكوو ریشه‌ى ئێمه له ناو‌و نه‌بات راناوه‌ستێت
به پێى راپۆرتى ههواڵدهرییهكا
ن، حسین یه‌كتا، به‌رپرسى قه‌رارگاى خاته‌م لئهوسیا ئێواره‌ى پێنجشه‌مه ٢١ى خاكه‌لێوه رایگه‌یاند، رۆژئاوا تاكوو ریشه‌ى رژێمى ئاخوندى وشك نه‌كات راناوه‌ستێت و ئێستاش له حالى شهرِى ته‌ن به ته‌نى فه‌رهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكى ئێرانه. ناوبراو‌و وتى، ئێمه باوه‌رمان هه‌یه كه تاكوو دوژمن ئێمه له ناو‌و نه‌بات ده‌ست هه‌ڵناگرێت ئه‌وان به هیچ شتێكى ئێمه ره‌حم ناكه‌ن. حسین یه‌كتا وتى، ئێستا هێرشه‌كانى دوژمن به سانیه نییه به‌لكوو به میكرۆ سانیه له شهرِى نه‌رم دژبه ئێمه به‌شدارى ئه‌كه‌ن.جێگه‌ى باسه كه وشه‌ى شهرِى نه‌رم، وشهێكه كه له دواى ناره‌زایه‌تییه‌كان به ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى ١٣٩٩ له لایه‌ن عه‌لى خامنه‌ییه‌وه به كار هێنراوه و له‌و كاته به دواوه سهرمایهگۆزاریێكى به‌ربلاو له لایه‌ن رژێمه‌وه له‌و به‌شه‌دا كراوه.
هه‌ڕه‌شه‌ى كۆریای باكور بۆ سه‌ر ئه‌مریكا
به پێى راپۆرت
ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆره‌ى باكور بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، ده‌ستی پێكردو ئاماژه‌به‌وه ده‌كه‌ن هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌مریكا به چه‌كی ئه‌تۆمی. پیته‌ر ڤیسینت، به‌ڕێوه‌به‌ری هێزی نه‌ته‌وه‌ی و ئاسایشی ناوخۆیی كۆریای باكور، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی (World News Daily) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كۆریا، توانای هه‌یه به‌چه‌كی قورس هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مریكا. ئه‌و به‌ر پرسه باڵایه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى ئۆباما، بڵێن كوریای باكور، توانایهێرش كردنه سه‌ر ئه‌مریكای نیه، ئه‌وا به ٣ راكێتى جۆری (ئۆنها)، هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مریكا له‌كاتی چاوه‌ڕواننه‌كراودا. پیته‌ر ئهوهشدهڵێت: "پیونگیانگ، پلانی چه‌ند شتێكی مه‌زنی هه‌یه دژی ئه‌مریكا، ئێمه له‌پلانێكی باشداین بۆ به‌هێزكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی زیاتر".