ناله‌باریى بارودۆخى زیندانیهكى سیاسی كورد
زیندانى سیاسی كورد محه‌ممه‌د غه‌ریبى مه‌حكووم به ئیعدام، به هۆى ناله‌باریی بارودۆخى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌ره‌وه
ى زیندان گواسترایه‌وه. ئه‌و زیندانیه سیاسیه‌ش ئێستا له زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شتى كه‌ره‌ج راگیراوه و به هۆى نه‌خۆشی گورچیله ئازار ده‌كێشێ. محه‌ممه‌د غه‌ریب به تاوانى كرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی به ئیعدام مه‌حكووم كراوه و ئێستا چوار ساڵه له زیندان دایه.
لاوێكی ته‌م
هن ٢١ ساڵ له ناوچه‌ی سنه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا به خۆكوژیی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌ی كورد له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، ئاماری خۆكوژیی پیاوان له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران له ٣١ رۆژی رابردوودا گه‌یشته ١٣ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، بێهزاد سهعدوڵلاهی كوری ئیبراهیم و خه‌ڵكی گوندی شیان له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، به‌هۆكارێكی نارِوون كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌یه، له رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه هه‌وڵی خۆكوژیی داوه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی رابردوودا، ئامۆزایه‌كی بێهزاد سه‌عدوڵڵاهی به‌ناوی محه‌ممه‌د سه‌عدوڵڵاهی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كه ئه‌ویش خه‌ڵكی گوندی شیانی ناوچه‌ی سنه بوو، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنابوو.
مه‌ترسی ئیعدام له‌سه‌ر ٤ زیندانى سیاسی كورد
چوار زیندانى سیاسی په‌یره‌وى سووننى مه‌زهه‌ب كه له لقى یه‌كى ئیحرایی حوكمه‌كانى ئێوین خوكمهكهیان برِاوهتهوه،
له چاوه‌روانى و ههرِشهى ئیعدام دان. ئه‌و زیندانیانه بریتین له جه‌مشید و جه‌هانگیر دێهقانى ، حامید ئه‌حمه‌دى و كه‌ماڵ مه‌لایی. ئه‌و زیندانیانه تا ئێستا چه‌ندین جار به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌و حوكمه دژه مرۆڤانه‌یه مانیان له خواردن گرتووه.
بێكاریی گه‌یشتۆته پله‌ى مه‌ترسی
له‌دواى وریایی دانى چه‌ندین به‌رپرسی بالاى رژیم سه‌باره‌ت به ناله‌باریی رێژه‌ی بێكاریی ئێستا نۆره‌ى جێگره‌ى یه‌كه‌مى سه
رۆك كۆمارییه كه باس له مه‌ترسی گه‌وره‌ى بێكاریی له وه‌لات بكات. جیهانگیریی به پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له ئێستا دا بێكاریی گه‌یشتۆته پله‌ى مه‌ترسی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ى به په‌له‌ى ده‌وڵه‌تى پێشوو سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌بردنى بونگاى بچووكى زوو به‌رهه‌م گازه‌نده‌ى كرد و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى به هۆكاریی دروست كردنى مالیاتى دواخراوى ٨٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نى بانكیی زانیوه. كێشه‌ى بێكاریی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانى ئێستاى رژیمى ئاخوندییه و له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرترین لێدوانى له‌سه‌ر دراوه.
كۆبو
ونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خانه‌واده‌ى زیندانیانى سیاسی ئێوین كۆمه‌لێك له خانه‌واده‌ى زیندانیانى سیاسی زیندانى ئێوین به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌به‌رانبه‌ر مه‌جلیسى رژیمى ئێران كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد. نارازییان خوازیاریی ئازادى زیندانیانى سیاسی و هه‌روه‌ها گه‌رانه‌وه‌ى زیندانیان بوون كه رۆژى پێنج شه‌ممه له‌دواى هێرش بۆ سه‌ر به‌ندى ٣٥٠ى ئێوین بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سی گوازرابوونه‌وه. ئه‌و زیندانیانه كه هێندێكیان بارودۆخى ناله‌بارییان هه‌یه ئێستا له ژێر شكه‌نجه‌ى وه‌حشیانه دان. راپۆرته‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه نارازییان له لایه‌ن پولیسى دژه شۆرِش گه‌مارۆ دراون.
ئیسرائیل: سانتریفوژهكان گرینگن نه‌ك ئاوى قورسی ئه‌راك
وه‌زیرى ئیتلاع
ات و كاروبارى راهبوردى ئیسرائیل شه‌وى شه‌ممه دژكرده‌وه‌ى سه‌باره‌ت به قسه‌كانى عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى سه‌رۆكى رێكخراوى وزه‌ى ناوكه‌یی نیشان دا و رێكه‌وتن له‌سه‌ر بارودۆخى داهاتووى كارخانهى ئاوى قورسى ئهراكى به بێ بایه‌خ نیشان دا. یوال ئیشتاینیتز له ووتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ٢ى ته‌له‌ویزیۆنى ئیسرائیل چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ى به پیلانێك له لایه‌ن رژیمى ئاخوندى زانى كه ئامانجه‌كه‌ى به‌لارێدابردنى سه‌ره‌نجه‌كان له‌سه‌ر پالاوتهكردنى ئۆرانیۆمه. ناوبراو ووتى: یه‌كه‌مین بومببی ناوكه‌یی له سانتریفیوژهكانهوه دێ نه‌ك له لایه‌ن راكتۆرى ئاوى قورسه‌وه(ئه‌راك)
ئه‌مریكا: دامه‌زراندنى ئاشتى له‌گه‌ڵ رژمى مه‌لاكان نامومكینه
بریارى ده‌وڵه‌تى واشینگتۆن به نه‌دانى ویزا بۆ باڵوێزى رژیمى ئێران له رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆته هۆى قووڵبوونهوهى ناكۆكیه‌كانى نیوان ئه‌مریكا و ئێران. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه ئێ{ان به مه‌به‌ست و بۆ سووكایه
تى به واشینگتۆن ئهبووتالبى به بارمتهگرى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى هه‌ڵبژاردووه بۆ نوێنه‌رایه‌تى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له روانگه‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌و رووداوه به ماناى كرده‌وه‌ى ترۆریستى دێ و هه‌ر بۆیه پێش به هاتنى ئهبووتالیبى بۆ ئه‌مریكا گرتووه. ئه‌و رووداوه جارێكى دیكه سهڵماندییهوه كه دروست كردنى ئاشتى له نیوان ئه‌و دوو وه‌لاته زه‌حمه‌ت و تا راده‌یێك نامومكینه.
(%٨٠
)ی جبه‌خانه كیمیاوییه‌كه‌ی سوریا له‌ناوبراوه رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند، رێژه‌ی (٨٠%) جبه‌خانه‌ی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سوریا له‌ناوبراوه.له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه بڵاویكرده‌وه، رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت"له‌ئێستادا سه‌ره‌نج له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پارێزگاری بكرێت له ره‌وتی پرۆسه‌كانی له‌ناوبردنی ئه‌و جبه‌خانه‌یه ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سوریا".ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا خۆیان له ئه‌مباره‌كانی گازی خه‌رده‌ل رزگاركردوهو هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه بۆ داخستنی بنكه‌كانی دروستكردن‌و هه‌ڵگرتنی چه‌كی كیمیاوی.له‌ماوه‌ی رابردودا رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌ندینجار چه‌كی كیمیاوی دژ به هاوڵاتیانی خۆی به‌كارهێنا و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دوایخۆیدا هێنا و هه‌ریه‌كه له روسیا و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد له‌باره‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و چهكانهوه.به‌وته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش، تائێستا زیاتر له (١٣) حاڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه تۆماركراوه.