به‌ردى بناخهى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى دانرا.
خانه‌واده‌ى به‌درخان له‌سه‌رووى هه‌مووانه‌وه بناخهدانهرى رۆژنامه‌ى كوردى، مێقداد، به‌هه‌ست كردن به لێپرسراویه‌تى له‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه وخاكدا بیرى ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى كوردى له‌ناخیاندا ره‌نگى دایه‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ست وگرفتهكانى ئه‌و رۆژگاره، كاروانى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیان خسته رِێگه و هه‌تا ئێستا ئه‌م كاروانه بێوچانه له‌رێگه‌دایه و هاوشان له‌گه‌ڵ بارى رۆژنامه‌گه‌رى له وهلاَتانى پێشكه‌ووتو ده‌چێته پێش. ئه‌و سه‌رده‌م كه كومه‌ڵگا لهدۆخێكى تایبه‌تدا بوو،نه‌بوونى رۆژنامه‌ى كوردى دۆخه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به پێشه‌وه‌چوونى خوێندن و وشیارى نه‌ته‌وه‌یى تایبه‌تتر كردبوو. رِهواندنهوهى ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره، پێویستى به تروسكه‌ى هیوا به پێشكه‌وتن و نوسین وخوێندنى هێنایه ئاراوه و یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئه‌م كاره پیرۆز و له یادنهچووه له تاراوگه هه‌ڵگیرا. ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى كوردى لهكوتایى سه‌ده‌ى هه‌ژده، بهدهسكهوتێكى گرینگى زانستى و هوشیارى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ژمار ده‌كرێت. بهلاَم بێگومان برِینى ئه‌م رێگهسهخته تێچووێكى زۆرى بۆ خانه‌واده‌ى به‌درخان بووه له دووى ئه‌وانیش خه‌باتكارانى كوردستان یه‌ك له‌وان سازمانى خه‌باتى كوردستان ى ئێران كه مێژوویێكى زێرینى هه‌یه له‌بارى رۆژنامه گه‌رى و پاراوكردنى زمانى كوردى ،ده‌یان هه‌وراز و نشیویان بریوه و له‌پێناو ده‌ركردنى رۆژنامه ودریژهدان به‌كاروانى رۆژنامه‌گه‌رى ساردوگهرمى رۆژگاریان گه‌لێك چه‌شتوه.
له ئێستا و رابردودا كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان رِووبهرووى داگیركه‌ران ودژمنانى جۆراوجۆر بۆته‌وه و به‌رده‌وام هێرشى هه‌موو لایه‌نه‌ى كراوه‌ته سه‌ر،رۆژنامه‌و میدیا پێویستى خۆى هه‌بووه و توانراوه به‌ر به‌شێك لهشالاَوى رِاگهیاندنى دژمنان بگیردرێ كه ویستوویانه نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌تاریكیدا بمێنێته‌وه ولهزانست ومه‌عریفه به دوور بێت. بۆ به‌رگرتن له رۆژنامه‌و نوسراوى كوردى وته‌نانه‌ت ئاخاوتن به زمانى دایك، رِژیمه دیكتاتۆر و یاغیهكان سه‌دان رِێگهیان تاقى كردۆته‌وه، بهلاَم شۆرِشگێران وخهباتكارانى نه‌ته‌وه‌ى كورد بره‌ویان داوه به‌كارى رۆژنامه‌گه‌رى وبه‌خوێن ووشه‌كانى سه‌ر رۆژنامه‌یان نوسیوه‌ته‌وه. بێگومان رۆژنامه‌گه‌رى سه‌رده‌مى تاریكستانى تێپه‌راندوه و ئیستا بارودۆخى رۆژنامه‌گه‌رى تاراده‌یێك چۆته پێش كه جێگه‌ى خۆى كردۆته‌وه و به‌پێى ئیستاندارهكانى جیهانى رۆلى دهسهلاَتى چواره‌م ده‌گێرێت. بیگومان هه‌تا بارى رۆژنامه‌گه‌رى له كوردستان پێش بكه‌وێ و گرینگى به‌م باره بدرێت ،دیموكراسى وئازادى زووتر ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت .له وهلاَتێكى وه‌ك ئێران كه به‌هۆى دهسهلاَتى رِهشى رِژیمى ئاخوندیه‌وه، ده‌رووى هه‌رجۆره ئازادیێك گیراوه، رِێگه به ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى سه‌ربه‌خۆ وئازاد نادرێت وته‌نیا ئه‌و رۆژنامانه ده‌رده‌چن كه سه‌روه رِژیمن و به بالاَى دهسهلاَتى وه‌لى فه‌قێ ههڵدهلێن. سهرهرِاى ئه‌وه‌ش به ده‌یان رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رى به ویژدان ئه‌گه‌ر پێملى پرۆسه‌ى خۆسانسۆرى نه‌بووبێتن ئه‌وه خراونه‌ته سیاچاڵهكانى رژیم و یان دوورخراونه‌ته‌وه و یان ته‌نانه‌ت بێ سه‌روشوێن و كوژراون. ئه‌م داخراوییه گه‌نده‌لى و فه‌سادى به‌دووى خوێدا هێناوه و ئێران كه‌وتۆته قه‌یرانێكى بێوینهوه كه تا ئێستا له مێژووى ئه‌و وهلاَتهدا رووى نه‌داوه. هه‌تا رِژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى له‌سه‌ر كار بێت بارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ئێران هه‌ر وه‌ك ئێستا ده‌بیت و نه‌ك رۆژنامه ناتوانێت له‌و وهلاَته دهسهلاَتى چواره‌م بێت،به‌لكوو رێگه‌شى نیه بژیت.
له یادى ١١٦ههمین ساڵى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى سلاَو ده‌نێرین بۆ رۆحى پاكه‌ى مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان وهه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ پێش كه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیی تێكۆشاون.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
٢ى بانهمهرِى ١٣٩٣