گۆرِانكاریانهی كه له‌ساڵی ١٣٩٢له جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهرِاست دا رویاندا چی بوون ؟
وه‌لام : ده‌كرێ گۆرِانكاریهكانی ساڵی رابردوو دابه‌ش بكرێ به‌سه‌ر گۆرِانكارییه سیاسیه‌كان،كۆمه‌ڵایه‌تی وئابوورییهكان. وه‌ك دیاره مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه زیاتر له سه‌ر گۆرِانكارییه سیاسیه‌كانه. له‌و پێوه‌نده‌دا ده‌بێ ئاماژه به رووخانی حكومه‌تی ئۆكراین بكه‌ین له دوایین مانگه‌كانی ساڵی رابردوو كه له دوای راپهرِینی جه‌ماوه‌ریی چه‌ند مانگه و له سه‌رمای تاقه‌ت پرِوكێنی جستانی ساڵی رابردوو وه‌ك گرینگ ترین روداوی سیاسی ده‌ژمێردرێ، به‌تایبه‌ت كه رووخانی حكوومه‌تی ویكتۆر یانۆكۆویچ كه لایه‌نگری روسیه بوو له ئۆكرانیا، روسیه ده‌ستی له كاروباری ناوخۆی ئوكرانیا وه‌ردا و له سه‌ره‌تادا هێزێكی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی ووڵاتی ئۆكرانیا كرد و ئه‌و هێزانه ناوچه‌ی كریمهیان له ئۆكرانیا داگیر كرد، كه له‌ئه‌نجامدا روسیه راپرسیه‌كی بۆ خه‌ڵكی كریمه وهرِێ خست و ویلادمیر پوتین سه‌رۆك كۆماری روسیه به شێوه‌ی ره‌سمی كریمه‌ی وه‌ك به‌شێك له خاكی ئوكرانیا راگه‌یاند. سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ئوكراین و روسیه، ته‌نها كێشه‌یه‌ك نه‌بوو له نێوان ئه‌و دوو ووڵاته، به‌ڵكوو له ماوه‌یێكی كورتدا بووه كێشه‌یێكی گه‌وره‌ی جیهانی و زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانی به خۆوه سه‌رقاڵ كرد. ووڵاتانی رۆژئاوایی و هه‌روه‌ها رێكخراوی سه‌ربازی ناتۆ، هاتنی هێزی سه‌ربازی روسیه بۆ سنووره‌كانی ئۆكراین و داگیر كردن یا گێرانه‌وی ناوچه‌ی كریمه بۆ سه‌ر خاكی روسیه‌یان به‌هه‌نگاوێكى سه‌ره‌تایی روسیه بۆداگیركردنی ووڵاتانی ناوچه‌كه ده‌زانن. بیگومان له ئێستادا كێشه‌ی ئۆكراین گه‌وره‌ترین كێشه‌ی سیاسی جیهانیه .لێره‌دا پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئایا ووڵاتانی رۆژئاوایی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌توانن به‌و راده‌یه زۆر بۆ روسیه بێنن كه له ویسته‌كانی ده‌ست هه‌ڵگرێ و جارێكی دیكه كریمه بگێرِێتهوه سه‌ر خاكی ئۆكراین؟ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵیم زۆر دووره كه ووڵاتانی رۆژئاوا بتوانن كارێكی ئه‌وتۆ بكه‌ن بۆ گێرِانهوی روسیه له‌سیاسه‌تی ئێستای. ره‌نگه له ئێستادا ووڵاتانی رۆژئاوایی و هه‌روه‌ها رێكخراوی سه‌ربازی ناتۆ هومێدواربن به‌وه‌ی روسیه زیاتر له‌وه ده‌ست درێژی نه‌كا. ئاشكرایه كه روسیه له ئێستادا هه‌م به لایه‌نی سه‌ربازی به هێزه‌و هه‌م به لایه‌نی ئابووری له هه‌لومه‌رجێكی باشدایه، ههرلهربهر ئه‌وه فشاره‌كانی رۆژئاوا كارێكی ئه‌وتۆ ناكاته سه‌ر روسیه. لایه‌نێكی دیكه ، رێگه‌ی به كار هێنانی هێزی سه‌ربازی و جه‌نگه كه به كار هێنانی ئه‌و رێگه‌یه‌ش له ئێستادا مه‌حاڵ و دووره. پێویسته له كۆتاییدا ئه‌وه بڵێم كه جه‌نگی ساردی نێوان رۆژئاوا و روسیه چه‌ند ساڵێك بوو ده‌ستی پێ كردبۆوه، به‌ڵام له چه‌ند مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو به دوای هاتنه مه‌یدانی كێشه‌ی ئۆكراین به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاوتر په‌ره‌ی سه‌ندوه.
له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاستیشدا به‌رده‌وامی ئاڵۆزی سیاسی له ووڵاتی میسر و هه‌روه‌ها ده‌ست به سه‌ردا گرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ژنراڵه سه‌ربازییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ وهرِێ خستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌و ووڵاته و خۆ پاڵاوتنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی میسر له دوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی له فه‌رمانده‌یی هێزی سه‌ربازی ئه‌و ووڵاته كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له مانگی داهاتوو بهرِێوه ده‌چێ. به‌رێوه چوونی دادگایی به‌رپرسانی ئیخوان ئه‌لموسلمین وده‌ركردنی حوكمی ئیعدام بۆ ژمارهێكیان، نیشانده‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه ئاڵۆزی و ناكۆكیه سیاسیه‌كان له ووڵاتی میسر هه‌م به‌رده‌وام ده‌بێ و هه‌م چوونه ده‌وره‌یه‌كی حه‌سته‌م وچاره‌سه‌ر نه‌كراو. بێگومان ئه‌وه‌ی له ئێستادا له ووڵاتی میسر رووده‌دا دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ، خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه میسر له ئێستادا له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدایه، لێكدانه‌وه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كه وه‌زعی ئێستا و هاتنه سه‌ر كاری نیزامیه‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی غه‌یره دیموكراتیك به‌ڵام له هه‌مانكاتدا خزمه‌ته به دیموكراسی به تایبه‌ت له داهاتودا ئه‌و خزمه‌ته به دیموكراسی باشتر خۆ ده‌رده‌خا. له لایه‌كی دیكه كێشه له ووڵاتی سوریه به‌رده‌وامه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رژیمی ئاخوندی ئێران و هه‌روره‌ها بێده‌نگی مه‌عناداری كۆمه‌ڵگای جیهانی له حاست سه‌ره‌رۆییه‌كانی رژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ك و نه‌بوونی هاوكاریی و ته‌بایی له نێوان لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیونی سوریه و دابه‌ش بوونی سیاسه‌تی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له نێوان پشتیوانی كردن وهه‌ڵبژاردنی
بێ لایه‌نی له كێشه‌ی سوریه وای كردوه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وام بێ له حكومه‌تی دیكتاتۆری و رشتنی خوێنی خه‌ڵكی بێتاوانی سوریه.
پ : ٢ ـ له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ له ئێران راپۆرت بلاوبۆته‌وه و له ساڵی ١٣٩٢ ش ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرتووه‌كان له‌م ساڵدا راپۆرته‌كه‌ی خۆی بلاوكردهو كه پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه كه پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ به‌رده‌وامه و له ئاستێكی به‌رز دایه. ئه‌وه راپۆرته كه ده‌رخه‌ری ئاستی به‌رزیی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرانه ده‌توانێ چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ، به له‌به‌رچاو گرتنی ئیدعاكانی ده‌وڵه‌تی رووحانی و پێشوازیی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ئیدعایانه، ئایا ده‌توانێ كاریگه‌ریی هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی دانووستانه‌كانی رۆژئاوا و ئێران؟
و : كاتێك باسی پێشێلكاری مافی مرۆڤ ده‌كرێ، كاتێك باسی مرۆڤ كوژی ده‌كرێ، رژیمی ئاخوندی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له‌و پێوه‌ندیه‌دا و هه‌م ناوه‌نده جیهانیه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ئه‌و راستیه به باشی ده‌زانن و مه‌حكومی ده‌كه‌ن و هه‌م راگه‌یاندنی جیهانی و ناوچه‌یی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌و پێوه‌نده‌دا راپۆرت و هه‌واڵ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه . دیاره له به‌ر ئه‌و پێشێلكاریانهیه كه ناوه‌نده جیهانیه‌كان له سه‌رویانه‌وه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی چاودێری رژیمی ئاخوندی و سیاسه‌تی پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌كه‌ن. راپۆرتی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له مهر پێشێلكارییه سیستماتیك و به‌رده‌وامه‌كانی رژیمی ئێران و پێ شێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران ، هه‌رچه‌ند كه‌مترینی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له ئێران‌دا له خۆ گرتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه بوو كه ناكرێ كۆمه‌لگه‌ی جیهانی چاو له سیاسه‌تی دژی ئینسانی رژیمی ئاخوندی بپۆشێ. ئاشكرایه دیاری كرانی ئه‌حمه‌د شه‌هید وه‌ك نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆچاودێری مافی مرۆڤ له ئێران بۆ جاری دووهه‌م، به ده‌نگی نۆێنه‌رانی ووڵاتانی ئوروپایی وچه‌ند ووڵاتی دیكه له رۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به ٢١ ده‌نگی به‌ڵێ و ١٩ ده‌نگی بێ لایه‌ن و٩ ده‌نگی موخالف هه‌ڵبژێردرایه‌وه.به‌و پێ یه ووڵاتانی ئوروپایی ناتوانن له حاست پێ شێلكاریهكانی مافی مرۆف بێده‌نگ بن وبه‌رپرسایه‌تی ئه‌خلاقی و قانوون‌یان ئه‌وه‌یان پێ ده‌ڵێ كه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته دژی مرۆڤیه‌كانی رژیمی ئاخوندی بێ ده‌نگ نه‌بن.سهرهرِای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئێران ئیمتیاز و به‌رتیلی جۆراوجۆر به ووڵاتانی ئوروپایی ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی ئوروپایی چاویان له حاست به‌شێك له جینایه‌ته‌كانی رژیم پۆشیوه، به‌ڵام به شێوه‌یێكی گشتی و له چوارچێوه‌ی مه‌حكوم كردن‌دا، رژیمی ئاخوندی كه‌وتۆته به‌ر تانه‌و مه‌حكوم كردن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ووڵاتانی ئوروپایی له به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی وای كردوه به‌رده‌وام سارد‌و سرِی له پێوه‌ندی ئوروپا و رژیمی ئاخوندی به‌دی بكرێ. هه‌ر به پێى ئه‌و به‌راورده ده‌رده‌كه‌وێ كه پێشێلكارییه‌كانی رژیمی ئاخوندی به‌رده‌وام سێبه‌ری به سه‌ر پێوه‌ندی ئۆروپا له‌گه‌ڵ ئاخونداندا كێشاوه و بێگومان كاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر ووتوێژه‌كان. له دوایین هه‌ڵوێستی ووڵاتانی ئوروپایی‌دا هه‌یئه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارڵمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا برِیارنامهیهكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا له پێوه‌ند به رژیمی ئێران په‌سندكرد. ئه‌و برِیارنامهیه له سه‌ر چوار به‌شی سه‌ره‌كی، وه‌ك به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا،هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و مافی مرۆڤ دارِێژراوه. له به‌شی ئه‌تۆمی پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی ووتوێژه‌كان كراوه. ئه‌و هه‌یئه‌ته كۆتایی هاتنی كێشه‌ی ئه‌تۆمی به گرینگ ده‌زانێ بۆ پێوه‌ندی نێوان ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ڵێت پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێگه بۆ باسكردنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك شهرِی سووریا، دژایه‌تیكردنی تیرۆر، گه‌شه‌پێدانی ئابووری و باشتركردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران خۆش ده‌كات. چه‌ند رۆژ له‌وه پێش نۆێنه‌رانی مه‌جلسی رژیم و هه‌روه‌ها عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مجلیس له كاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر فشاری ووڵاتانی ئوروپایی ،په‌سه‌ند كردنی برِیارنامهی یه‌كێتی ئوروپای به پرِوپاگهنده و هه‌ڵه‌شه‌یی ناوبرد و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئوروپای به ده‌ستێوه‌ردان ناو هێنا.هه‌روه‌ها كازم جه‌لالی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێوه‌ندی پارڵمانی مه‌جلیسی رژیم له‌گه‌ڵ ئوروپا، له راگه‌یاندراوێكدا بۆ( تاریا كرۆنبێرگ ) سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ئوروپا له‌گه‌ڵ رژیمی ئێران له پارڵمانی ئوروپا، نوسیویه به‌هۆی "ده‌ركردنی بریارنامه‌ی چاوهرِوانهكراو" له دژی ئێران، سه‌فه‌ر و سه‌ردانی ئه‌م ههیئهتهمان بۆ ئوروپا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، محهمهدجواد زه‌ریف، وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی روحانی رایگه‌یاندوه "حكومه‌ت رێگه نادات هیچ هه‌یئه‌تێكی پارلمانی ئوروپا به‌و مه‌رجانه‌ی لهبرِیارنامهی ئه‌م دوایه‌ی پارڵمانی ئوروپادا هاتوه سه‌ردانی ئێران بكات. لێره‌دا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر ووڵاتانی ئوروپایی به راده‌یه‌كی كه‌میش گرینگی به جێگه‌و پێگه‌و ئیعتباریان بده‌ن، ده‌بێ له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی رژیمی ئاخوندی هه‌ڵوێستیان هه‌بێ، هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ئوروپاییهكان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نارِازی بن وپێوهندیهكانیان نه‌ك ئاسایی نه‌بێته‌وه به‌ڵكوو به‌ره‌و ئاڵۆزی وساردی زیاتر بچێ.
پ : ٣ ـ به‌رێز كاك بابه شێخ یه‌كێك له رووداوه‌كانی ساڵی ٩٢ هاتنه سه‌ر كاریی رووحانی بوو كه په‌رواێز و قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كرا، به‌رێزتان كارنامه‌ی رووحانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟ ئایا پێتان وایه هاتنی رووحانی ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ بوو بۆ ئێران؟
و : به بۆچونی من كاتێك باس له ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری ده‌كرێ ناتوانین جیاوازی له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه بكه‌ین وجیاوازیان له‌نێواندا دانین,له به‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی بنهرِهتی ئهفرادو به‌رپرسان نین له ده‌سه‌ڵاتی له‌و شێوه‌دا, به‌ڵكو سیستم و شێوه‌ی حوكمرانی وجۆری بناخه قانونیهكانه.له پێوه‌ند به رژیمی ئاخوندیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری له سه‌ر بنهرِهتێكی دژی ئازادیی وته‌واو دیكتاتۆری دامه‌زراوه‌و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ده‌ستكاری وگۆرِین له‌و بناغه سه‌قه‌ته‌دا بكات.دیاره له پێك هاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی‌دا نه هیچ كس مه‌به‌ستیه‌تی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری به قازانجی خه‌ڵك بگۆرێ و نه‌ده‌توانێ گۆرِان به سه‌ر ئه‌و سیستمه‌دا بێنی. ئاخوند روحانیش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی خۆی كه له سه‌ره‌تادا پروپاگه‌نده‌ی ده‌كرد، ئاڵوگۆر له شێوه‌ی حوكمرانیدا ده‌كات، به پێچه‌وانه‌ی ئیدهعاكانی و وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد‌و خاته‌می و ره‌فسه‌نجانی درێژه پێ ده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی دژی ئینسانیانهیهو لااون ئیعدام دهكاو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسان پیشێل ده‌كا. هه‌روه‌ك له ماوه‌ی چه‌ند مانگ دهسهلاَتداری حكومه‌تی روحانی زیاتر له ٧٠٠ كه‌س ئیعدام كراون، چاوهِروانیش ده‌كرێ ئیعدامه‌كان و سه‌ركوت زیاتر په‌ره بستێنێ.هه‌ر بۆیه كارنامه‌ی ئه‌و ماوه كورته‌ی سه‌رۆك كۆماری روحانی پرِه له جینایه‌ت و هه‌ر چاوهرِوانیهك بۆ باشتر بوونی وه‌زعی مافی مرۆڤ له ماوه‌ی حكومه‌تی روحانی به‌دی ناكرێ وده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی به‌رده‌وام ده‌بێ له سیاسه‌تی سه‌ركوت و جینایه‌ت كه ٣٥ساڵه په‌یره‌وی ده‌كات.
پ : ٤ ـ دۆسیه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكه‌یی هه‌روا به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه له‌درێژه‌ی دانووستانه‌كانی ولاتانی ١+٥ و ئێران رێكه‌وتنێكی مه‌رجداریی كاتی وه‌دی هاتووه، هه‌ردوولا ئه‌م رێكه‌وتنه به سه‌ركه‌وتنی خۆیان داده‌نێن ئایا كام لا سه‌ركه‌وتووبووه؟ به‌شێك له شاره‌زایان پێیان وایه كه رژێم له ئه‌نجامی كاریگه‌ریی گه‌مارۆ ئابوریه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ولاتانی خاوه‌ن هێز ئه‌و رێكهوتنامهیهیی مۆركردووه رایی ئێوه چییه له‌م باره‌یه‌وه ؟
و : وه‌ك ده‌زانین له پێشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم رایانده‌گه‌یاند كه له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی پاشه‌كشه ناكه‌ن و گه‌ڵاڵه ناوكهییهكانیان به بنه‌مایێكی نه‌ته‌وه‌یی دهناساندو رایانده‌گه‌یاند له سه‌ر مافه ئه‌تۆمیه‌كانیان سازان ناكه‌ن. ئاخوند خامنه‌یی، كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٢ سه‌فه‌ری بۆ ئوستانی خوراسانی شومالی كرد له قسه‌كانیدا به ئاشكرا ترسی له ته‌حریمه‌كانی ووڵاتانی رۆژئاوایی نیشاندا‌و ئه‌و ئابڵوقانه‌ی به وه‌حشیانه ناو هێنا و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر پاڵاوتنی ئۆرانیۆمیش راگرین دیسان ووڵاتانی رۆژئاوایی ئابڵوقه‌كان له سه‌ر رژیم كه‌م ناكه‌نه‌وه و درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌و قسانه‌ی خامنه‌یی له‌و كاته‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو كه رژیم چرای سه‌وز به رۆژئاوا نیشان بدا و مه‌به‌ستیه‌تی به زاهیریش بێ له ویسته ئه‌تۆمیه‌كانی پاشه‌كشه بكا. هه‌ر له‌و دواییه‌دا خامنه‌یی باسی له نه‌رمشی قاره‌مانانه كرد و هه‌لومه‌رجی له بار كرد كه نۆێنه‌رانی رژیم له ووتوێژه‌كانیان له پێوه‌ند به گه‌ڵاڵه‌ی ناوكیی به شێوه‌ی كاتی و به ئیمزا و له سه‌ر كاغه‌ز پاشه‌كشه بكه‌ن .ئه‌و پاشه‌كشه ئابرَِوچووانهی ئاخونده‌كان به خواردنه‌وه‌ی جامی ژارێكی دیكه بوو كه ئه‌م جاره‌یان خامنه‌یی و ئاخونده‌كانی دیكه خواردیان. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی كه رژیمی ئاخوندی پێویستی به ئیمزا كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه بوو بۆ ئه‌وه‌ی له قورسایی فشاره‌كان كه‌م بكاته‌وه له هه‌مانكاتدا ووڵاتانی خۆر ئاوایش پێویستیان به رێكه‌وتنی له‌و شێوه بوو. هه‌ر كام له ووڵاتانی ٥+١ قازانجی سیاسی و پرِوپاگهندهیان له‌و رێكه‌وتنه لهرزۆكهدا هه‌بوو. به بۆچوونی من پاشه‌كشه‌ی رژیمی ئاخوندی له‌و گشته ویسته‌ی كهلهرابردوودا هه‌یبوو شكستێكی گه‌وره‌بوو، به‌ڵام به‌و لایه‌نه‌ی كه توانیویه كات بكرِێ بۆ به‌رده‌وام بوونی له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی و هه‌روه‌ها به خۆڵ له چاوكردن و گێژ كردنی ووڵاتانی ئورۆپایی سه‌ركه‌وتنی كاتی به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه كاتیه، ده‌بێته مایه‌ی سه‌ر خواردنی رژیم. چونكه له‌مه به دوا ئاخوندان یا ده‌بێ پێ ملی تێكرای ویسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بن كه ویستی ووڵاتانی رۆژئاوایی ته‌نیا كۆتایی هێنان به گه‌ڵاله مه‌ترسیداره ئه‌تۆمیه‌كان نیه، به‌ڵكوو مافی مرۆڤ، ده‌ستێوه‌رنه‌دانی رژیم له كاری ناوخۆی ووڵاتان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به ههرِهشه له سه‌ر ئیسرائیل وچه‌ندین ویستی دیكه. لێره‌دایه كه رژیم ناچاره یه‌كێك له‌و دوو رێگه‌یه هه‌ڵبژێرێ و هه‌ڵبژاردنی رێگه‌ی سیهه‌م وجودی نیه. به‌و پێیه رژیمی ئاخوندی شكست خواردوی ئیستراتیژیكی ئه‌و رێكه‌وتنه له‌رزۆك و كاتی و تا ئێستا بێ ئاكامه بووه له گه‌ڵ ووڵاتانی ٥+١.
پ : ٥ ـ یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی هه‌میشه وه‌ك بژاردهیێك له لایه‌ن وه‌ڵاتانی رۆژئاوایی له‌به‌رانبه‌ر ئێران ئاماژه‌ی پێكراوه چاره‌سه‌ریی نیزامی بۆكێشهكانی ئێران بووه رای به‌رێزتان له‌و باره‌وه چیه؟
و : پێم وایه رێگه‌ی به‌كار هێنانی سه‌ربازی له ئێستادا زۆر لاوازه به تایبه‌ت تیمی حكومه‌تی باراك ئۆباما له ئه‌مریكا كه‌متر باوه‌ریان به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی هه‌یه.هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ هێندێك سیاسه‌ت له ئه‌مریكا ئیستراتیژی و نه‌گۆره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان محافزهكارترن له كۆماری خوازه‌كان ، تا دیموكراته‌كان له ئه‌مریكا له ده‌سه‌ڵاتدا بن ئه‌گه‌ری به كار هێنانی هێزی سه‌ربازی زۆر لاواز ده‌بێ. بۆ به‌ڵگه به‌و راستیه كه جیاوازی له نێوان سیاسه‌ت و كاركردی حیزبی كۆماریخوازه‌كان و دیموكراته‌كاندا هه‌یه، له تازه‌ترین ووتوێژیدا (جیمی كارتێر) كه یه‌كێك له ئه‌ندامه دیاره‌كانی حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا و سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له ده‌یه‌ی ١٩٨٠ زایینی ئه‌و ووڵاته بوو رایگه‌یاندوه كه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رژیمی ئاخوندی ببێته‌خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌و رێگه‌ی به كار هێنانی هێزی سه‌ربازی به باش نازانێ. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیانه‌ش پێم وایه باسی به كار هێنانی هێز بۆ ناچار كردنی رژیم به‌وه‌ی پێ ملی ویستی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی بێ، له سه‌ر مێز ده‌مێنێ وه‌ك دوایین رێگه چاره.
پ : ٦ـ كاك بابه‌شیخ ره‌وشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی و كلتووریی كوردستانی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سنگێنی ، پێتوایه ساڵی ٩٢ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد له ئاستی چاوه‌روانیه‌كان دا بووبێ و پێت وایه له‌ساڵی نوێ پرۆژه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ده‌بێ چی بێ؟
و : هه‌لومه‌رجی ئابووری و بیكاری وگرانی گاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی له ناوخۆی كوردستان داناوه . ئه‌و وه‌زعه‌ی كه به هۆی خراپی وه‌زعی ئابووری خه‌ڵك هاتۆته ئاراوه وای كردوه زۆربه‌ی خه‌ڵك له چاره‌سه‌ری دابین كردنی بژیوی نه‌یه‌ن.له گه‌ڵ ئه‌و راستیهشدا كه به‌شی زۆری خه‌ڵك له وه‌زعێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به خۆشیه‌وه جه‌ماوه‌ری كوردستان به شێوه‌ییكی كاریگه‌ر له مه‌یدانی كاری سیاسی و له ههڵسوراندان دژ به ده‌سه‌لاتی ئاخوندی. به‌ڵگه‌ش به‌و راستیه په‌ره گرتنی چالاكی لاوان وسازدانی كۆرِوكۆبوونهوه سیاسی و هه‌روه‌ها به‌شداری چالاكانه‌ی خه‌ڵك له جێژنی نه‌ورۆز، خۆێندنه‌وه‌ی ووتاری نیشتمانپهرورانه له بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دا كه جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌رده‌وام له مه‌یداندان. دیاره جێگه‌ی داخه له ساڵانی رابردوو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و فه‌ساد و ئیعتیاد له ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستان له په‌ره گرتندا بوون كه به‌كرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له په‌رپێدانی ئه‌و دیارده دزێو و زیانبارانه ده‌وریان هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم له هه‌لومه‌رجێكی باش‌دا نیه. هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستان هه‌ر كام له چوارچێوه‌یێكی تایبه‌ت به خۆیان كار ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه بۆچوونه‌كان و كار و چالاكیهكان له‌و سنووره دیاریان كردوون دوور ناكه‌ونه‌وه.پێم وایه تا بیر كردنه‌وه له‌و حاسته لاوازه‌دا بێ و هه‌ر لایه‌نه هه‌ر بیر كردنه‌وه و به‌رنامه‌ی خۆی پێ په‌سه‌ند بێ و گۆێ بۆ رای لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌دات هه‌لومه‌رج به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێ و باش نابێ. به باوه‌ری من ده‌بێ كۆبوونه‌وه و دانیشتنی لایه‌نه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی نان و چایی خواردن و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و دانیشتنه بێ ئاكامانه بچێته قۆناغی كاركردنی تۆكمه ودارِشتنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی كاركردن پێكه‌وه. بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی به‌رێز سازمانی خه‌بات پشتیوانی وبه‌شداری له هه‌ر كار‌و برِیارێك ده‌كا كه مه‌به‌ست یه‌كگرتوویی و هاوكاری گشتی بێ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و دژایه‌تی كاریگه‌رانه‌تر له به‌رانبه‌ر سه‌ره‌رۆییه‌كانی رژیمی مڵهوری ئاخوندی. دیاره بۆ كاری هاوبه‌ش و هاوكاری به كرده‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران له رابردوودا سازمانی خه‌بات پرۆژه‌یێكی ١٠ ماده‌یی پێش كه‌ش به لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران كردوه، كه له ئێستاشدا ده‌كرێ ئه‌و پرۆژه‌یه‌و پرۆژه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه بكرێته بنه‌مای دانیشتن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌و بهرنامهییكی باش بۆ كاری هاوبه‌ش دارێژرێ.
پ : ٧ـ به‌رێز كاك بابه‌شێخ ، سازمانی خه‌بات له كۆتایی مانگی ١٢ی سالی ٢٠١٣ كۆنگره‌یی پێنجه‌می خۆیی به‌رێوه‌برد به‌ناوی كۆنگره‌یی وهفادرایی بۆ رێبازیی مامۆستا سید جه‌لال حوسێنی . ههلسهنگاندنت بۆ ئه‌نجام و ئاكامی و سیاسیه‌ت و به‌رنامه‌ی نوێی سازمان له دوای به‌ستنی كۆنگره چییه ؟
و : كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات كۆنگره‌ی وه‌فاداری بۆ رێبازی مامۆستا سه‌یید جلال حوسه‌ینی چه‌ند جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشووی سازمانی خه‌بات. یه‌كه‌م ناوی كۆنگره‌كه و بریاردانی تێكرِایی بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر رێبازی مامۆستا. دووهه‌م، به‌شداری چالاكانه‌ی به‌رچاوی ئافره‌تان له كۆنگرهداو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژێردران وبه‌ره‌و سه‌ر چوونی ژماره‌ی خوشكان له ریزى ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی. سێهه‌م، زیاتر باس ولێدوانی ئه‌ندامان له سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی سازمان له رابردو و له ئێستادا. چواره‌م، بریارِی لێبراوانه بۆ به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی سیاسی و ته‌شكیلاتی و پێشمه‌رگانه بۆ گه‌یشتنی گه‌لی كورد به ئازادی و تێكۆشانی نه‌پساوه له‌به‌رانبه‌ر ملهوری ئاخوندی و ره‌د كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ووتوێژێك له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری حه‌ق نه‌بیست و جینایه‌تكاری ئاخوندی وپێداگری له‌سه‌ر دروشمی رووخان و له‌ناوچوونی ئه‌و رژیمه. پێنجه‌م، پێداگری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی رابردووی سازمان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی نه‌پاڵێون و رێگه بۆ ئه‌ندامانی دیكه خۆش بێ بۆ سه‌ركردایه‌تی وكومیتهی ناوه‌ندی و به‌تایبه‌ت شه‌خسی خۆم كه ئاماده نه‌بووم به‌رپرسایه‌تی سه‌ره‌كی وه‌رگرم به‌ڵام به‌فشارو ئیسراری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وكادره پێشكه‌وتوه‌كان پله‌ی به‌رێوه‌به‌ریی گشتیم قه‌بووڵ كرد و هه‌روه‌ها چه‌ندین بریاری گرینگ وپێویست و به جێ دیكه‌ی دراون. دیاره ئه‌ندامانی كۆنگره و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌پێى راسپارده‌كانی كۆنگره و به به‌ڵیی به‌خودای گه‌وره‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان و رۆحی شه‌هیدان ورۆحی مامۆستا سه‌یید جه‌لال برِیاریان داوه شێلگیرانه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی كاره‌كانی سازمان چالاكانه هه‌نگاو هه‌ڵگرن وكار بكه‌ن.من پێم وایه ئه‌گه‌ر به پێى بریاره‌كانی كۆنگره كار بكه‌ین و هه‌روه‌ها به به‌ڵین و وه‌فاداریمان به جه‌ماوه‌ری كوردستان و خۆێنی شه‌هیدان و رۆحی مامۆستای رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سازمان، داهاتوی سازمانی خه‌بات گه‌شه‌دارتر ده‌بێ وچالاكی سازمانی خه‌بات له جوڵانه‌وی بهرفراوانترو چاره‌نووس سازتر ده‌بێ.
پ : ٨ـ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له كۆنگره‌ی پێنجه‌م دا دووباره ته‌ئكیدی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دیاریی كردنی چاره‌نوسی پێ په‌سه‌نده به‌لام بۆئێستا ده‌سته‌به‌ركردنی خودموختاریی بۆ كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتی په‌رله‌مانی به‌ره‌وا ده‌زانێ بۆچی پێتان وایه بۆ ئێستا خودموختاریی بۆ كوردستان په‌سه‌نده ؟
و : سازمانی خه‌بات پێى وایه كورد به تێكرِای مافه‌كانی بگات و ئێمه وه‌ك هێزێكی ریشه‌یی كوردستانیی كاری بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام یه‌كێك له‌و بنهرهتانهی سازمانی خه‌بات پێى پابه‌نده دوور كه‌وتنه‌وه له دروشمه و پێى وایه كرده‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دروشمی زریقه‌و بریقه‌دار به گه‌لی كورد بفرۆشرێته‌وه له كاتێكدا هه‌ل ومه‌رج بۆ ئه‌و دروشمانه نه‌گونجاو بێ.
سازمانی خه‌بات له سه‌ره‌تای تێكۆشانی خۆی به شێوه‌ی ئوسووڵی و به دوور له ئیحساسات كاری كردوه. هه‌ر به پێى ئه‌و بنه‌مایه‌شه كه سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه له‌ئێستادا گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا به مافی خودموختاری بگات و له‌و چوارچێوه‌شدا باوهرِی به هاوكاری ودۆستایه‌تی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان و ئێران هه‌یه و له‌گه‌ڵ سازمانی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران، وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی شۆرشگێری ئێرانی هاوپه‌یمانی و هاوكاری ده‌كات بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵكی ئێران به ئازادی ودابین كردنی مافی خودموختاری بۆ گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران.
پ : ٩ ـ به له‌به‌ره‌چاو گرتنی سه‌رجه‌م رووداو و پێشهاته‌كانی ساڵی ١٩٩٢ كۆچی خۆری, مه‌به‌ستمان ساڵی داهاتوو چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی و پیت وایه جوڵانه‌وه‌ی كورد له‌و ساڵه‌دا چ گۆرانكارییه‌كی به‌رچاوی به‌سه‌ر دادێ؟
و : بێگومان قورس و زه‌حمه‌ته بتواندرێ به ته‌واوی به‌راوردی داهاتوی جوڵانه‌وه‌ی كورد بكرێ , به‌ڵام گومان نیه جوڵانه‌وی گه‌لی كورد زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێ به تایبه‌ت له كوردستانی توركیه, و هه‌روه‌ها گه‌لی كورد له عێراق زیاتر به‌ره‌و به ده‌ست هێنانی به‌شی هه‌ره‌زۆری ویسته‌كانی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ له كوردستانی سوریه‌ش له گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆره به‌رچاوه‌ی له وه‌زعی كورد له‌و به‌شه له كوردستان هاتۆته ئاراوه بێگومان چاوهرِی داهاتوی باشتر بۆ كورد ده‌كرێ. له كوردستانی ئێران‌دا له گه‌ڵ ئاماده‌یی تێكرای هاونیشتمانیان و به‌تایبه‌ت لاوان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژیمی ئاخوندی به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی یه‌كده‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌و لێك دابرِان له ریزی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران و بوونی دیارده‌ی هه‌ر خۆم هه‌ر خۆمه و خۆ به داشداری جوڵانه‌وه‌ی كوردزانین كه باڵی به سه‌ر شێوه‌ی بیر كردنه‌وه‌و كاركردی چه‌ند لایه‌نێكدا كێشاوه,هه‌ر چه‌ند ده‌بێ هومێدوار بین به‌ڵام به بوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه قورسه چاوه‌روانی گه‌شه‌و پێش كه‌وتن له‌و به‌شه له جوڵانه‌وی كورد زه‌حمه‌ته.
پ : ١٠ ـ به‌رێز كاك بابه‌شێخ, دوایین پرسیارمان سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی سازمانی خه‌باته. سازمانی خه‌بات داهاتی چۆن دابین ده‌كات؟ ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی ماددی سازمانی خه‌بات ده‌كات؟
و : له‌راستیدا ئه‌و پرسیارێكه زۆرمان به‌ره‌و روو ده‌بێته‌وه. به‌شێكی داهاتی سازمانی خه‌بات له رێگه‌ی یارمه‌تی ئه‌ندامان و دۆستانی سازمانه‌وه دابین ده‌بێ و هه‌روه‌ها دۆستانی هاورێباز، هاوكاریی سازمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حیزبه‌كانی كوردستانی عێراق به داخه‌وه تا ئێستا هیچ جۆره یارمهتێكی ماددی ودارایی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران یان نه‌كردوه, كه ئه‌و كه‌م لوتفیهیان له به‌رانبه‌ر سازمانی خه‌بات گلهیێكی گه‌وره‌یه.