خاڵی به قووه‌ت و سه‌ركه‌وتوو به شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌رجه‌سته ده‌كات و ده‌بێته به‌شێك له مێتۆدی سه‌ركه‌وتن .
كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵ و ئاماده‌كاری له رۆژانی ٣ تا ٦ ی به‌فرانباری ١٣٩٢ بهرِێوه چوو و پاش ٤ شه‌و و رۆژ دانیشتن و باس و لێكدانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له سه‌ر راپۆرتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و پێداچوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی خاڵ و پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌سه‌ر پهیرِهو و پرِۆگرامی سازمان ،
به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی رێبه‌رایه‌تی و په‌سه‌ند كردنی راپورت و پهیرِهو و پرِۆگرامی سازمان به تێكرِای ده‌نگ كۆتایی پێ هات . له نێوان باس و بابه‌ته‌كانی كۆنگره‌دا هه‌ندێك خاڵی سه‌رنج راكێش به‌دی كران كه ده‌بنه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاواز بۆ كۆنگره‌ی سازمان و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ
دوا رۆژی تێكوشه‌رانی پانتایی سیاسه‌ت و خه‌باتی كوردایه‌تی . بهرِێز كاك بابه‌شێخ حوسێنی بهرِێوهبهری گشتی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له بابه‌تێك دا به ناوی " كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران و په‌یامه‌كانی " له ژماره ٢٦٧ی رۆژنامه‌ی تێكۆشان دا په‌یامه‌كانی كۆنگره‌ی داوه‌ته به‌ر باس كه ئه‌م بابه‌ته‌ش له درێژه‌ی ورد بوونه‌وه له به‌شێكی تری خاله سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و كۆنگرهیهدایه .دیاره یه‌كێك له پێناسه‌كانی هه‌ر هێزێكی خه‌باتكار كه ئه‌و هێزه له حیزب و لایه‌نه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ، بوونی رێره‌و پرِۆگرامێكی سیاسی تایبه‌ته . فه‌رامۆش كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی حیزبێكی سیاسی له سه‌ر دامه‌زراوه و درێژه‌ی به مه‌وجودیه‌تی داوه به مانای بردنه ژێر پرسیاری هه‌موو ئه‌و كات و هه‌زینه مادی و فكری و ئینسانیه‌یه كه له ماوه‌ی به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئه‌و رێره‌وه كراوه . له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر حیزبێكی سیاسی ئه‌گه‌ر نه‌توانێ خۆی له قۆناغه‌كانی مه‌وجودیه‌ت و كاره‌كانیدا نوێ بكاته‌وه و له گه‌ل بیری تازه و سه‌رده‌م دا نه‌گونجێ به‌ره‌و راوه‌ستان و فه‌وتان ئه‌چێت ، و له‌و لاشه‌وه ژێر پێ خستنی پێناسه‌كانی فیكری و بنه‌ماكانی درووست بوونی ئه‌و حیزبه دیسان ئه‌ودیوی هه‌ڵدێری فه‌وتانه . كه‌وابێت چونكا له هه‌ر كۆنگره‌یه‌كدا سه‌رجه‌می خاڵه سه‌ره‌كی و ورده‌كاریه‌كانی په‌یره‌و و پرۆگرامی ئه‌و حیزبه هه‌ر له كاتی دروست بوونیه‌وه ئه‌چێته به‌ر باس و پێداچوونه‌وه و ئه‌گه‌ری گۆرِانكاری گه‌وره‌ی تیا به‌دی ئه‌كرێت ، كه‌واته هه‌ر كۆنگریهكیش به مانای دهستپێككی گرینگه بۆ فه‌وتان یان مانه‌وه و گه‌شه‌ی هه‌رحیزبێك و هه‌ر وته و حهركهتێك ، شه‌پۆلێك ره‌خنه و باس به دوای خۆیدا ئه‌هێنێت .
گرینگی شایانی باسی كۆنگره‌ی پێنجه‌م له‌وه دایه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سیاسی و فیكری سازمانی خه‌بات كه مایه‌ی پێناسه‌كردنی ئه‌م حیزبه‌ن و بوونه هۆی مانه‌وه‌ی و له درێژه‌ی ئامانجه‌كانی دامه‌زران و پێشینه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانیدایه و هه‌مان كار و گیان فیدایه بووه بۆ ئازادی و رزگاری نیشتمانێكی داگیر كرا‌و و هه‌ول َ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا ، گۆرِانی به‌سه‌ردانه‌هاتووه و سازمان به شانازیه‌وه له‌پاراستنی حورمه‌تی خوێنی شه‌هیدانی و ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه به باشی و ئه‌مانه‌تدارانه جوڵاوه‌ته‌وه . له گه‌ل ئه‌وه‌دا كه سازمانی خه‌بات له درێژه‌ی خه‌بات و تێكۆشانیدا رووبه‌رووی چه‌ندها پێشهات و گرفت و بێ ئه‌مه‌كی و هه‌ڵه‌ی نارهفیقان و هه‌روه‌ها پیلانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه ، به ڵام به هۆی په‌یوه‌ندی و ته‌عامولی راستگۆیانه و دڵسۆزانه‌ی سازمان له گه‌ل خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تری خهباتگێرِی كوردی و ئێرانی وه‌ك لایه‌نێكی برِوا پێكراو تا دێت و رۆژ له دوای رۆژ زیاتر گرینگی و واقیعگه‌رایی دروشم و ئامانجه‌كانی ده‌رئه‌كه‌وێت .
فه‌زای كۆنگره‌ی پێنجه‌م به بوونی رۆحی ته‌بایی و یه‌كده‌نگی و لێك تێگه‌یشتن ، مه‌جال و ده‌رفه‌تی شیكردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی وردی بابه‌ته‌كانی ره‌خساند و له گه‌ڵ پاراستنی بنه‌ماكانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی سازمان هاوكات له نێوان ئه‌و بنه‌مایانه و ئهساسهكانی دیموكراسی و جارنامه و راگهیندراوهكانی مافی مرۆڤدا هاوئاهه‌نگیه‌ك بوونی هه‌بوو كه له سه‌رله‌به‌ری مه‌رامنامه‌ی سازمان دا هه‌ستی پێده‌كرێت .
غاڵب بوونی هه‌ستی ئامانج خوازی یه‌كێكی تر له خاڵه‌كانی تری به هێزی كۆنگره‌ی پێنجه‌م بوو و له پێشدا ئه‌و ئامانج و به‌رنامه گه‌ورانه له ته‌وه‌ره‌ی باس دا بوون كه قابیلیه‌تی به واقیع بوونیان زیاتره ، بۆ نمونه پێداگری سازمان له سه‌ر خوموختاری كوردستانی ئێران و به جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات . هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه‌دا بوو كه وترا با هه‌ستێكی دۆش دامان ببێت له چاوهرِوانیه بێهودهكان .
بۆ نمونه بێكهڵك بوونی چاوهرِوانی كاری ریفورمیستی له لایه‌ن ئاخونده‌كان و كار بۆ برِوا به خۆبوونی زیاتری گه‌له‌كه‌مان له درێژه دان به چالاكی سیاسی و خه‌باتی نهبرِاوه و شێلگیرانه .
خالێكی سه‌رنج راكێش له وته‌ی نێوان ئه‌ندامان ئه‌وه بوو كه بیری ئه‌ندامان هێنراوه كه خۆمان بو خزمه‌ت و سود گه‌یاندن به هاورێیان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاماده‌تر بكه‌ن و ئهوپهرِی هه‌وڵ بدرێت تا به رێزگرتن له مهفاد و نێوه‌رۆكی پهیرِهو و پرۆگرامی سازمان ، متمانه‌ی گشت جه‌ماوه‌ری كوردستان به ده‌ست بهێنین .به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنی له په‌یامی نه‌رۆزی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه "سازمانی خه‌بات هیچ كات ئاماده نابێت نیه بنه‌ما نهتهوییكان فیدای قازانجه ته‌شكیلاتی و سازمانیهكان بكات " بۆیه له راستیدا ئیدهئالهكانی سازمانی خه‌بات دیسان هه‌ر خه‌بات و تیكۆشانه بو نه‌ته‌وه و خاكه‌كه‌مان و باشتر وایه دیسان ئیدهئالیستێكی پرِاگماتیست بین نه‌ك حیزبیه‌كی مه‌سڵه‌حه‌ت خواز و هه‌موو كات و به‌دوور له هه‌ر توندرِهویهك خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان
له‌به‌ر چاو دا بێت و جار و باریش پێویسته له ده‌روه‌ی حیزب و سازماندا ئاورِێك له شوێن و پێگه‌ی خۆمان و حیزبه‌كه‌مان بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
فیكری حیزبی له ئامانجه پیرۆزه‌كان دوورمان نه‌كاته‌وه .
خاڵێكی تری به هێز له به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی پهیرِهو و پرِۆگرامی سازمان جیدیه‌تی ئه‌ندامانی كۆنگره بوو بۆئه‌وه‌ی رێ خۆش بكرێت تا باس و بابه‌ته جیدیه‌كان بدرێنه به‌ر زه‌ره‌بینی پێداچوونه‌وه و هه‌موو بابهتهكان له ژێر هێلی سوور هاتنه‌ده‌ر و دواتر تێگه‌یشتن و ئیتفاقی ئه‌ندامان بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئامانجه گشتیه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م له دوای باس و شیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر په‌سه‌ند بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای دودڵی و رارابوون له دڵی ئه‌ندامان دا نه‌مێنێت. هه‌ر له‌م كۆنگره‌یه دا خاڵی نوێ له سه‌ر مافی ژنان و لاوان و منالان و هاوئاهه‌نگی نێوان دانانی یاساكانی داهاتوو له گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ هاته به‌ر باس و په‌سه‌ند كران .
خالێكی تری به‌هێزی كۆنگره‌ی پێنجه‌م ، رۆحی دڵسۆزانه و خۆنه‌ویستانه‌ی بهرِێز كاك بابه‌شێخ حوسێنی بوو كه له به‌شی هه‌ڵبژاردنی سكرتیری گشتی له پهیرِهو و پرۆگرامی سازمان ، هه‌وڵیان دا بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته كه ده‌بێت ئه‌ندامانی كۆنگره به شێوه‌یه‌كی ئازاد و دوور له هه‌ر سلأ كردنه‌وه‌یه‌ك خۆیان بۆ كومیته‌ی ناوه‌ندی و سكرتێری سازمان ناونووس بكه‌ن و ته‌نانه‌ت پێداگریان له سه‌ر ئه‌وه كرد كه ئه‌ندامانی كۆنگره و كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراو قه‌ناعه‌ت بهێنن بۆ هه‌ڵبژاردنی سكرتێرێكی نوێ
بۆ سازمان كه دواتر له یه‌كه‌مین پلۆنۆمی كۆنگره‌ی پێنجه‌م و به خواست و پێداگری هه‌موو ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی بهرِیزیان وه‌ك بهرِێوهبهری گشتی سازمان بۆ جارێكی تر هه‌ڵبژێردران و ئه‌و ئه‌ركه كه‌وته ئه‌ستۆیان و به‌و كاره جارێكی تر بوونی دیموكراسی و له خۆبردویی له سازمان دا سه‌لمێندرایه‌وه .
ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی هه‌ر حیزبێك بۆخۆی مكانیسمێكی كاری ئه‌دۆزیته‌وه كه له گه‌ڵ مهرامنانهكهیدا له دژایه‌تیدا نه‌بێت ، بۆیه گرینگی به‌رنامه‌كان له كاتی ده‌ست به‌كار بوون
بۆ ئه‌نجامدانیان ده‌رئه‌كه‌ون . ئه‌نجامه‌كانی پلۆنومی یه‌كه‌م كه خۆی لێدوانێكی تایبه‌تی پێویسته به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتووی مكانیسمهكانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م بوو. كۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات سه‌ركه‌وتوو بوو چونكا رێگای مه‌رحوم ماموستا شیخ جه‌لال حوسێنی و وته و سفارشتهكانی ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مانی له كۆنگره‌ی چواره‌م دا
درێژه پێداوه و راستیه‌كانی تا دێت زیاتر ده‌رئه‌كه‌وێت .
په‌یوه‌ندی ئه‌ندامانی سازمان له كۆنگره‌ی پێنجه‌م له گه‌ل یه‌كتر هه‌ر له فه‌زای دۆستانه و پر مایه‌ی رۆژانی بهرِێوه چوونی كۆنگره هه‌تا ئێستا كه نزیك به چوار مانگ له ته‌واو بوونی راده‌بورێت به‌هێزتر بۆته‌وه و هاوكات سازمانیش له ناسینی كه‌سانی دلسۆزی خۆی و هاورِێیانی و هه‌روه‌ها هه‌ندیك كه‌س و لایه‌نی نارهفیق دا زیاتر زانیاری به‌ده‌ست هێناوه و له داهاتوودا ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوندیه‌كانی نێوان سازمان و جه‌ماوه‌ری كوردستان زیاتر بێت و ئێستاش به هاتنی لاوان و ژنان بۆ
ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی سازمان ئه‌و خاڵه به هێزه زیاتر خۆی ده‌نوێنێت . دواتریش دانانی چوار چێوه و به‌رنامه تایبه‌ت بۆ كۆمسیۆنه‌كان و په‌یوندی زیاتری سازمان له گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان له ده‌ستكه‌وته پۆزتیڤه‌كانی كۆنگره بوون .له ئێستاش دا كه دیسان ده‌وله‌تێكی به ناو موعتهدیلی ئاخونده‌كان به‌ره‌و ریسوایی و شكست دهرِوات ئه‌و په‌یامه روونه‌ی سازمان بۆ هه‌موان ده‌رده‌كه‌وێت كه هیواداربوون به باڵه‌كانی رژیم هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ئاشكرایه كه پێداگری سازمانی خه‌بات له سه‌ر دروشمی رووخان و نه‌هی له هه‌ر
ووت و وێژێك له گه‌ل ئهورژیمه كارێكی لۆژیكی و سیاسه‌تێكی راست و شیاوه . له‌كۆتاییدا به هیوای سه‌ركه‌تنی زیاتری ئه‌ندامانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشاندا ، هه‌وڵه‌كانمان بۆ داهاتویه‌كی گه‌ش زیاتر وهگهرِ ئه‌خه‌ین و به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زمونی كۆنگره‌كانی سازمان و خه‌باتی پتر له ٣٤ ساله‌ی ئه‌م حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و شۆرشگیره خۆمان له چوونه ناو داوی هه‌ڵه و ناراستیهكان ئه‌پارێزین .