هه‌وڵدان بۆ دنیایێكی باشتر و كۆتایی هێنان به سته‌مه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ریان. مێژووی رۆژی كرێكاران دهگهرِێتهوه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ،ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئیستبداد وخه‌فه‌قان وچهوسانهوهلهو په‌ری خوێدا بوو،خاوه‌ن كاره‌كان زۆڵمیان له كرێكاران ده‌كرد و ته‌نانه‌ت حقوق و حه‌قی كار كردنیان ده‌خواردن. بۆ كۆتایی هاتن به‌و گشته مه‌ینه‌تیه، كرێكاران به هیمه‌ت و رابوونی كۆڵنه‌ده‌رانه ده‌ستیان دایه تێكۆشان وگیانبازی له پێناو ده‌سته‌به‌ر كردنی ماف وداواكاریهكانیان و توانیان به‌شێك له مافه له ده‌ست چوهكانیان به ده‌ست بێنن و قورسایی سته‌م و بێدادی له سه‌ر شانیان سووك بكه‌ن و رۆژێكی مێژوویی وه‌ك ئه‌م رۆژه‌یان تۆمار كردووه‌و مێژووێكی زێرِینیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ركرد. بۆ به‌رز راگرتنی یادی خه‌باتكارانی ئه‌م رێگه‌یه‌و به‌رز راگرتنی ره‌نجى كرێكارانی ماندوویی نه‌ناس،هه‌موو ساڵیك له رۆژی یه‌كی مای جیهان یادی كرێكاران و خه‌باتی بێ ووچانیان ده‌كاته‌وه و زه‌حمه‌ت وماندووبوونهكانیان به‌رز ده‌نرخێندرێت. به هۆی تێكۆشانی كرێكارن له ژماره‌یه‌ك له وه‌ڵاتانی پێشكه‌وتوو، كرێكاران كه تاراده‌یێك به ماف وئازادییهكانیان گه‌یشتوون و دڵخۆشن به داهاتویان، رێكخراوی سینفی وسیاسی وكرێكارییهكان دامه‌زراندوه و له چوارچێوه‌ی كاری رێكخراوه‌یی له هه‌وڵدان ماف و ویسته‌كانی دیكه‌یان به دیی بێنن و وبژیوی ژیان وحهقدهستهكانیان زیاتر بكه‌ن.به‌ڵام كرێكاران له ئێران وكوردستان كه قۆرسترین باری ژیانیان له‌سه‌ره‌و لهبێمافیدان، ژیانیان رۆژله دووی رۆژ سه‌خت و ناخۆش ده‌بێ. سیاسه‌تی نه‌زانانه و دژ به كرێكاران و تێكرای چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیه،ئێرانی خستۆته هه‌لومه‌رجێكی مه‌ترسیداری سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی رژیم باس له مه‌ترسیه‌كان و زیانه‌كانی ئه‌و شێوه سیاسه‌تانه‌یان ده‌كه‌ن و داهاتووی ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به مه‌ترسیدار ده‌زانن.حكومه‌تی ئاخوند رۆحانی كه به‌دروشمی ههڵخهڵتێنانه هاته سه‌ر كار‌و باسی له دابین كردنی ماف بۆ تێكرای چین وتۆێژهكانی ئێران به تایبه‌ت كرێكاران ده‌كرد، له به‌رنامه كاری ئه‌مساڵیدا به له‌به‌ر چاوو گرتنی ٦٠٨ههزارتمهن بۆ كرێی مانگێكی كرێكار،ناوه‌رۆكى دژه كرێكاری وخه‌ڵكی به كۆمه‌ڵگا نیشان دایه‌وه‌و ئه‌و راستیه زیاتر خۆی ده‌ر خست كه رِژیمی ئاخوندی تا چه‌ند دژی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان وبه گشتی خه‌ڵكی ئێرانه!
دیاره له گه‌ڵ ئه‌و رادهپوڵه، ده‌رفه‌تی كار زۆر كه‌مه و خه‌ڵك و كرێكاران له ئێران به تێكراو كوردستان به تایبه‌ت، له بیمه‌ی بێكاری و له‌ش ساغی وكۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌شن. له گه‌ڵ ئه‌و بێبهشیانهدا هیچ ده‌ره‌تانێكیان پێ نادرێ تا بتوانن به شێوه‌یێكی سه‌رده‌میانه،ناره‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به ماف و داوا‌و كێشه‌كانیان ده‌ر ببرِن و هه‌ر كات كرێكاران ده‌ستیان دابێته ناره‌زایه‌تی كه‌وتوونه به‌ر په‌لاماری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات و زیندانی كراون و شكه‌نجه‌و ئازار دراون. له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌و شێوه‌دا خوێندكاران ودهرچوان له خوێندن به ریزی بێكاران زیاد ده‌بن. زیاد بوونی بێكارو ژیانی سه‌ختی خه‌ڵك بۆته هۆی په‌ره گرتنی ده‌یان كێشه‌ی جیاجیای كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆ كه ههرِهشه له داهاتووی تێكرای چین وتۆێژهكانی دانیشتووی ئێران ده‌كات.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی گه‌رمی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار،داوا له‌م چینه وتێكرای ئازادیخوازانی وه‌ڵاته‌كه‌مان ده‌كات ئه‌م رۆژه به‌باشترین شێوه یاد بكه‌نه‌وه و به‌رزی رابگرن به پشتیوانی له كرێكاران و مافه‌كانیان به رِژیمی نیشان بده‌ن كه له‌گه‌ڵ سه‌ختی ژیان ،بریار بۆ گۆرانكاری و داهاتوی باشتر بریارو به‌ڵێنێكه كه تا له ناوچوونی رژیمی دژی ئازادی ودژی كرێكار به‌رده‌وام و پایه‌دار ده‌مێنێ. گومان نیه كه خه‌ڵكی كوردستان و ئازادیخوۆران به‌ماف وئازادییه‌كان ده‌گه‌ین و رِژیمی ئاخوندی له ناوده‌چێ و حكومه‌تێكی ئازاد وپارلمانی له ئێران‌دا جێگیر ده‌بێ.
به‌رزو بهرِێز یه‌كی ماى رۆژی جیهانی كرێكار