...بێگومان لاوان ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردهواری و هه‌روه‌ها هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیشه، كه پێشره‌و و سه‌رقافڵه‌ی تێكۆشان و خه‌بات بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی،زانست و خۆێندن و پیِشهسازی هه‌مه‌چه‌شنه‌ن. له به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه گرینگانه‌ی كه لاوان هه‌یانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له هه‌ر ووڵاتاتێكی جیهان، لاوه‌كانی كه‌مته‌رخه‌م بن و ئاماده نه‌بن تواناكانیان له خزمه‌ت ئه‌و ووڵات و كۆمه‌ڵگایه به كار بێنن، ئه‌وه گومانی تێدا نییه ئه‌و ووڵات و كۆمه‌ڵگایه له هه‌موو باره‌كانی زانستی و پیشه‌سازی دواده‌كه‌وێ. دیاره لاوانی كوردستان وئێران له تێكرای ماوه و كاته‌كانی مێژوودا ده‌وری كاریگهرو چاره‌نووس سازیان هه‌بوه و توانیویانه ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی سه‌ریان به جێ بگه‌ێنن. له ماوه‌ی خه‌بات له به‌رانبه‌ر رژیمی پاشایه‌تی لاوان ده‌وری سه‌ره‌كیان گێراو، هۆی سه‌ره‌كی بوون بۆ له ناوچوونی رژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا و كۆتایی هێنان به سیسته‌م و ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى. له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئاخوندانی ملهور، لاوانی كوردستان و ئێران پێشره‌وی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه و دیموكراسی و ماف ویستانه بوون. هه‌ر له مه‌ودای به‌رپرسایه‌تی و ئه‌ركی خه‌باتكارانه‌و نیشتمانیدا، لاوانی كوردستان له ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ده‌ورێكی گرینگ‌یان له راگرتنی شۆرشی ئازادیخوازانه و هه‌روه‌ها را‌گرتن و پایداری سازمانی خه‌بات له‌و ساڵ و سه‌رده‌مه سه‌ختانه‌ی كه هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ له ناوبردنی سازمانی خه‌بات ده‌كرا گێراوه.راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ده‌بێ بیسه‌لمێنین كه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ك له لاوه قاره‌مان و خۆراگرهكانی ریزه‌كانی سازمان نه‌بونایه روون نه‌بوو كه چاره‌نووسی سازمانی خه‌بات چیی ده‌بوو. به پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و جێگه و پێگه گرینگه، لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ئه‌م جاره‌یان به شێوه‌ی كارامه‌تر هاتوونه مه‌یدان و له چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران درێژه به ئه‌ركی شۆرشگێرانه ده‌ده‌ن و بۆ گه‌یشتنی گه‌لی كورد به ئازادی و هێنانه دیی تێكرای ئاواته‌كانی لاوانی كوردستان و روخانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی تێ ده‌كۆشن.
له یادی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستاندا، جێگه‌ی خۆیه‌تی لاوانی تێكۆشه‌ری كوردستان و لاوانی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات به شێوه‌ی به‌رچاوتر له رابردوو بێنه مه‌یدان و له‌م هه‌لومه‌رجه چاره‌نووس سازه‌دا كه داهاتوی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی روخان و له ناوچوونه ده‌وری هه‌میشه‌ییان باشتر بگێرن. داوای من له لاوانی خۆراگر‌و دلسۆزی ریزه‌كانی سازمانی خه‌بات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ زیاتر له رابردوو خۆیان به فێربوونی زانست و خۆێندن خه‌ریك بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ركی شۆرشگێرانه و خه‌باتكارانه زۆر به جیددی بخۆێنن و پله‌كانی زانست و عیلم ببرِن. به هومێدی به‌ره‌و پێش چوونی هه‌رچی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران و پیرۆزبایی گه‌رم و چه‌ندین جاره‌م.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
به‌رێوه‌به‌ری گشتی
بابه‌شێخ حسێنی
11ی بانەمەری 1393