__ شارۆمەندێكی كورد لەگەڵ 3  زیندانیتر لە زیندانی  ورمێ لە سێدارە دران__ چەوەندەركارانی كورد لەلایەن كارخانە قەندی میاندواوەوە فشارییان خراوەتە سەر__ بەڕێوەچوونی كۆڕیادی مامۆستا قالەمەڕە لەشاری بۆكان__ بێکاری سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی کوردستانه‌ ‌/ زرێبار له‌ گیانه‌ڵادایه‌ __ ڕۆحانی به‌ڵێنی پێکهێنانی کۆمیته‌ی قه‌ره‌بووی دواکه‌وتوویی کوردستان جێبه‌جێ بکات __ دیداری سه‌رکرده‌کانی نەیاری رژێمی سووریا له‌گه‌ڵ ئۆباما __ ژماره‌ی کوژراوه‌کانی کانگای سۆمای تورکیا گه‌یشته‌ 274 که‌س __ جان برد: رژێمی ئاخوندی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی جیهانی__ 850 كوژراو لە ناو زیندانەكانی بەشارئەسەد لە چوار مانگی رابردوو__ تەقەكردن لە لیبرتی و بریندار بوونی یەكێك لە دانیشتووانی

شارۆمەندێكی كورد لەگەڵ 3  زیندانیتر لە زیندانی  ورمێ لە سێدارە دران
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 23ی بانەمەڕ شارۆمەندێكی كورد خەڵكی شاری سەڵماس لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا. بە پێی ئەم راپۆرتە، حوكمی ئێعدامی مەجید جەلیلی عەیان 37 ساڵە، شارۆمەندی كوردی خەڵكی سەڵماس كە پێشتر لە لایەن دادگای سەڵماسەوە و دادگای باڵای وڵات بە تۆمەتی بەشداری لە كوشتنی شارۆمەندێك و دەستدرێژی لە رێبەندانی ساڵی 1391 دەر كرابوو، سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە بە بێ ئاگاداری پارێزەر و بنەماڵەكەی لە سێدارە دراوە. جێگەی باسە كە ئەو هاووڵاتییە كوردە لەگەڵ 3 كەسیتر بە ناوەكانی وەحید پژوهیدە، قادر ئەنبەری و ئەسلان عەموویی میلان لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەرێوە چووە.









چەوەندەركارانی كورد لەلایەن كارخانە قەندی میاندواوەوە فشارییان خراوەتە سەر
كارخانە قەندی شارستانی میاندواو سیاسیەتی "سزادان و فرۆشی بەزۆرە ملێ‌"‌ی گرتۆتە بەر و ئەو سیاسەتەش رەنگدانەوەی لەسەر باری گوزەران و بژێوی وەرزێران و چەوەندەركارانی كورد بووە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، هاوكات لەگەڵ دەسپێكی ساڵی وەرزێڕی، چەوەندەركارانی باشووری ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەتایبەت شارستانی میاندواو لەگەڵ كێشەی فرۆشی بەرهەمەكانیان بەرەڕوو بوونەتەوە. ئەو كێشانە كە خۆیان لە نەبوونی بەڕێوەبەریی تەندروست و سالم، ناكارامەیی ناوەندی حكوومەتییەكان و نەبوونی بەرپرس لەبەشی وەرزێڕێدا بینیوەتەوە و كارخانەی قەندی میاندواویش وەكوو یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان پەرەی بەو قەیران و كێشانە داوە. سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاتر لەشەش مانگ بەسەر دانی چەوەندەری وەرزێڕان بە كارخانەی قەند تێدەپەڕێ‌، بەڵام هەتا ئێستا بەشێك لەپارەی ئەو بەرهەمانە لەلایەن كارخانە قەند و سازمانی جیهادی وەرزێڕییەوە رادەستی وەرزێران نەكراوە. قەیران و كێشەیەكی دیكەی كارخانەی قەندی شارستانی میاندواو، فرۆشتنی "تۆوی" ئێرانی زۆرەملێ‌بە وەرزێڕانە و خرابی ئەو تۆوانەیە ، بەڵام لەهەمبەردا ئەگەر وەرزێڕان بیانهەوێ‌"تۆوی" چەوەندەری وڵاتانی ئورووپایی بكڕن، تێچوویەكی زۆری تێدەچێ‌و وەرزێڕان لە دابین كردنی بێ‌توانان. كارخانەی قەندی میاندواو ساڵی ١٣١٥ لە نزیك چۆمی "چەغەتوو" دامەزراوە و توانای وەرگرتنی رۆژانە ١٨٠٠ تۆن چەوەندەری هەیە.








بەڕێوەچوونی كۆڕیادی مامۆستا قالەمەڕە لەشاری بۆكان
 بنكەی فەرهەنگی و فێركاریی ئەدەب لە شاری بۆكان بە بەشداری هونەرمەندان، شاعیران، نووسەران و چالاكانی بواری ئەدەب و هونەری كوردی لە رێوڕەسمێكدا یادی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی قالەمەڕەیان كردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەیی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٤‌ی بانەمەڕ لە كۆڕیادێكدا یادی شمشاڵ ژەنی بەناوبانگی كورد لەشاری بۆكان بەرز راگیرا. لەو رێوڕەسمەدا سەرەڕای بەشداریی زۆر كەسی ناسراو و هونەرمەند وئەدیبی كورد دوو كەس لەبنەماڵەی پێشەوا قازی محەممەد بەناوەكانی خاتوو مونیرە قازی و سەردار سەیفی قازی( نەوەی پێشەوا) بەشدار بوون. لەرێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی قاڵەمەڕەدا چەندین بابەتی هونەری، شێعر و وتار پێشكەشی بەشداربووان كرا. قادر عەبدوڵڵا زادە ناسراو بە "قالە مەڕە" ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە گوندی "كولیجە"ی سەربە شاری بۆكان لە دایك بووە. ئەو هونەرمەندە كوردە، یەكێك لە ژەنیارە بەناوبانگەكانی ئامێری شمشاڵ بوو كە لە ٢٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لەفێستیڤاڵ و كۆنسێرتەكاندا بەشداری كردووە. قالەمەڕە ساڵی ١٩٩٣ خەڵاتی باشترین ژەنیاری ئامێری " شمشاڵ"ی لە وڵاتی ئاڵمانی پێ بەخشرا و ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی خەڵاتی تایبەتیی ئەنفال "پیرە مێرد" بەهۆی تەمەنێك چالاكی نواندن لە بواری هونەریدا، پێشكەش كرا. هونەرمەند قالەمەڕە ٣١ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٨ بەهۆی جەڵتەی مێشك لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد لە ناڵەشكێنە و لە تەنیشت هونەرمەند حەسەن زیرەك ئەسپەرەدەی خاك كرا.








بێکاری سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی کوردستانه‌ ‌/ زرێبار له‌ گیانه‌ڵادایه‌ 
عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهدی پارێزگاری رژێمی ئاخوندی لە کوردستان له‌ دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پڵانڕێژی کوردستان كە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ (22ی گوڵان) له‌ هۆڵی ده‌وڵه‌ت له‌ ناو ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو، رایگەیاند، وشه‌ی بێ به‌ش بۆ کوردستان به‌ کار ناهێنم چونکوو پێم وایه‌ که‌ خوا هیچ شوێنێک له‌ زه‌وینی بێبه‌ش نه‌خولقاندووه‌ به‌ڵکوو ئه‌وه‌‌ ئێمه‌ین که‌ نه‌مانتوانیوه‌ سامانه‌کان به‌ باشی و له‌ جێی خۆیدا به‌کار بێنین. بەڵام دەبێت بڵێم دواکه‌وتوویی کوردستان قه‌ره‌بوو نه‌کرایه‌وه‌. پارێزگاری کوردستان به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌کردن له‌ کوردستان له‌ خواره‌وه‌یه‌، سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌ی کوردستانی به‌ نه‌بوونی ژێرخانه‌کانی به‌شی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ناوبرد و وتی: له‌ هه‌موو بواره‌کاندا به‌تایبه‌ت بواری زه‌وینی و ئاسمانی و هێڵی ئاسن له‌گه‌ڵ بارودۆخێکی دژواردا ڕووبه‌ڕووین. زاهدی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ له‌ بواری کاردا کێشه‌ی جیددیمان هه‌یه‌ وتیشی: ڕێژه‌ی گه‌شه حه‌شیمه‌ت له‌ کوردستان له‌ چاو مامناوه‌ندی وڵات خوارتره‌ و ‌‌‌‌هۆکاره‌که‌شی کێشه‌ی بێکاری و کۆچ کردنه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت سنووره‌کان له‌ حه‌شیمه‌ت خاڵی ده‌بنه‌وه‌. هەروەها وتی،  ته‌واوکردنی گه‌ڵاڵه‌ نیوه‌ته‌واوه‌کانی کوردستان پێویستی به‌ 7 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بودجه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا دابین کردنی ئه‌و گوژمه‌ خه‌ونێکی دووره‌.زاهدی وشه‌که‌ساڵی و که‌مبوونه‌وه‌ی باران و کێشه‌ی خۆڵبارینی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌ی کوردستان ناوبرد و زیادیشی کرد: ده‌ریاچه‌ی زرێبار به‌هۆی ئه‌م کێشانه‌وه‌ له‌ گیانه‌ڵادایه‌.








ڕۆحانی به‌ڵێنی پێکهێنانی کۆمیته‌ی قه‌ره‌بووی دواکه‌وتوویی کوردستان جێبه‌جێ بکات 
نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران له‌ مه‌جلیسی رژێمی ئاخوندی وتی: زه‌روورییه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی دواکه‌وتوویی کوردستان جێبه‌جێ بکات.  به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان ،سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رنامه‌ڕێژی و گه‌شه‌ی پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ وه‌ک پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران و به‌ یه‌کسانی چاو له‌ کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش بکرێت.جه‌ختیشی کرد: کوردستان کێشه‌ی زۆر زیاتره‌ له‌ پارێزگاکانی دیکه‌ و له‌ ڕابردوودا ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ و پشت گوێ خراوه‌ و ئێستا ده‌بێت ده‌وڵه‌ت کار بکات له‌ پێناو قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م دواکه‌وتووییه‌. وتیشی: له‌ ئێستادا ڕێژه‌ی بێکاری له‌ پارێزگای کوردستان به‌ره‌و 30 له‌ سه‌د ده‌چێت و زیاتر له‌ 150 هه‌زار که‌س بێکاری خوێنه‌وار له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ و ده‌بێ ده‌وڵه‌ت کاری جیددی بکات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌. جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئازادکردنی سنووره‌ بازرگانییه‌کانی کوردستان کرده‌وه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ له‌ گه‌شه‌ی پارێزگای کوردستاندا ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه‌.
 







دیداری سه‌رکرده‌کانی نەیاری رژێمی سووریا له‌گه‌ڵ ئۆباما 
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پێویستیی پشتگیریی واشنگتۆن له‌ ئیئتیلافی نەیارانی رژێمی سووریا و وازهێنانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ کورسی ده‌سه‌ڵات. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، شاندێک له‌ ئیئتیلافی نەیارانی بەشارئەسەد له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆمار و سووزان ڕایس، ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا دیداریان کرد. له‌م دیداره‌دا باراک ئۆباما، ئیئتیلافی نەیارانی رژێمی سووریای به‌ گرووپێکی میانه‌ڕه‌و ناوبرد که‌ تواناییه‌کی به‌رزیان هه‌یه‌ بۆ گفتوگۆ و گرتنه‌به‌ری به‌رنامه‌ و ڕێکاری سیاسی و ده‌کرێت وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی سووریا دانی پێدا بنرێت. ئۆباما هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعییه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه‌ بۆ ئیداره‌ی سیاسی سووریا و له‌و وڵاته‌دا هیچ پێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌و بوونی نییه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ناتوانێ هیچ شه‌رعییه‌تێکی پێ بدات و هه‌ربۆیه‌ واشنگتۆن به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر پشتگیریی له‌ به‌رهه‌ڵستکاران. ئه‌حمه‌د عاسی جه‌ربا، سه‌رۆکی ئیئتیلافی نەیارانی رژێمی سووریا له‌م دیداره‌دا سپاسی پشتگیرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد و ڕایگه‌یاند که‌ تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت ڕێژه‌ی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رهه‌ڵستکاران گه‌یشتۆته‌ 287 میلیۆن دۆلار، به‌ڵام پێویسته‌ ڕه‌وتی یارمه‌تییه‌کان به‌رده‌وام بێ و یارمه‌تی زیاتریان پێبدرێت. سیاسه‌توانی کوردی سووری دوکتۆر سه‌لاحه‌ددین ده‌ر‌وێش، ئه‌ندامی لێژنه‌ی سیاسیی ئیئتیلافی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری و برای عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی پێشڕه‌وه‌ له‌و دیداره‌دا ئاماده‌بوو.








ژماره‌ی کوژراوه‌کانی کانگای سۆمای تورکیا گه‌یشته‌ 274 که‌س 
به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ لانیکه‌م سه‌د کرێکاری دیکه‌ له‌ ناو ڕێگا داخراوه‌کانی کانگای سۆماگیریان خواردووه‌. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەری ته‌له‌فزیۆنیی NRTmsnbc: ژماره‌ی کوژراوه‌کانی کانگای سۆما له‌ پارێزگای مانیسای تورکیا گه‌یشته‌‌ 274 که‌س. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا خوله‌کێک له‌مه‌وپێش چووه‌شوێنی ڕووداوه‌که‌ و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، له‌ تورکیا سێ ڕۆژ تازیه‌باری گشتی ڕاگه‌یێندرا. عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌فه‌رخۆی بۆ‌ چین بۆ‌ کاتێکی دیکه‌ دواخست و سبه‌ینێ ده‌چێته‌ سۆما. به‌رپرسانی تورکیا ئاشکرایان کردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ری زیاتربوونی ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌یه‌.








جان برد: رژێمی ئاخوندی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاشتی جیهانی
جان برد وەزیری دەرەوەی كانادا رایگەیاند، رژێمی ئاخوندی تا ئێستا گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئەمنیەت و ئاسایشی جیهان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، وەزیری دەرەوەی كانادا وتی، رژێمی ئاخوندی لە رێگای تیرۆر لە ناوخۆ و پاڵپشتی تیرۆریسم لە دەرەوەی وڵات، سەركوتی نەیارانی گەورەترین مەترسی جیهانیە. ناوبراو وریایی دا كە نابێت بە رژێمی تاران باوەرمان هەبێت، سەرسوورهێنەرە كە باوەرمان هەبێت كە رژێمی ئاخوندی بە شێوەی راستەقینە لە فكری گۆراندایە، بەڵام نە ئێمە و نە خەڵكی ئێران كە زیاتر لە سێ دەیەیە رەنج و ماندووبوون دەكێشن گەوج نین. وەزیری دەرەوەی كانادا وتی، پێشێلكاری مافی مرۆڤ لە دەوڵتێكدا كە دەم لە میانەرەوی لێدەدات و ساڵی رابردوو هاتووەتە سەر كار خرابتر بووە.








850 كوژراو لە ناو زیندانەكانی بەشارئەسەد لە چوار مانگی رابردوو
گرووپی دیدەوانیمافی مرۆڤی سوری رۆژی چوارشەممە 24ی بانەمەڕ رایانگەیاند،  نزیك بە 850 زیندانی لە سەرەتای ساڵی 2014وە لە زیندانەكانی رژێمی بەشارئەسەد لە رێگای ئێعدامی سەحرایی یان شكەنجەوە كوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە دەستپێكی ساڵی میلادی نوێوە تاكوو 13ی مەی 847 كەس بە تایبەتی 15 كەسی ژێر 18 ساڵ و 6 ژن لە زیندانەكانی هێزە ئەمنییەتییەكانی رژێمی دیكتاتۆری ئەسەد كوژراون. هەروەها دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریە رایگەیاند، نزیك بە 18 هەزار كەس كە لە دەستی هێزەكانی ئەسەددان تاكوو ئێستا هیچ هەواڵێكیان نیە و ترسی ئەوە هەیە كە كوژرابێتن. رامی عەبدۆلرەحمان بەرێوەبەری ئەو گروپە دەڵێت، رێژی كوژراون هەردەم زیاتر دەبێت چونكوو هیچ كردەوەێك بۆ راگرتنی ئەو رژێمە ناكرێت و كاتێكی جەنایەتكارێك بزانێت هیچ وڵامدانەوەێك لە كاردا نیە بە جینایەتەكانی درێژە دەدات.









تەقەكردن لە لیبرتی و بریندار بوونی یەكێك لە دانیشتووانی
مریەم رەجەوی داوای دابین كردنی ئەمنییەتی لیبرتی و گەرانەوەی 17500 دیواری پێشساختە و هێنانی كڵاو و جلیقەی بەرگری لە ئەشرەفەوە بۆ لیبرتی بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سازمانی مجاهدینی خەلق، لە كاتژمێر 10و 50 دەقەی رۆژی 24ی بانەمەڕ، لە باكووری رۆژهەڵاتی كەمپی لیبرتی تەقە لەو كەمپە كراوە و دوای برینی دیواری یەكێك لە كانتینرەكان، یەكێك لە دانیشتوانی بریندار كردووە كە بە زوویی گەیاندویانەتە خەستەخانەێكی عێراقی لە ناوو كەمپەكەدا. تەقە كردن لە لیبرتی و كووژران و بریندار كردنی دانیشتوانەكەی تاكوو ئێستا چەندین جار دووبارە بووەتەوە و جارێكیتر مەترسیدار بوون و نەبوونی ئەمنییەتی لیبرتی ئاماژە پێ كردووە، سازمانی مجاهدین لە نوێنەرانی یونامی و كومیسیاریا و سەفارەتی ئەمریكا لە بەغداد داواكارە كە بۆ چاوپێكەوتنی بریندارەكە و لێكۆلینەوە لە رووداوەكە برۆنە كەمپەكە. جێگەی باسە كە تاكوو ئێستا چەندین جار لە لایەن مریەم رەجەوی لە مەڕ نەبوونی ئەمنییەت لەو كەمپە وریایی دراوە.

ڕێکه‌وت: 2014-05-15 11:29:52
به‌شی ( هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

هەواڵەكانی كوردستان، هەواڵەكانی كوردستان، ئێران هەواڵەكانی ئێران كوردستان، ئێران هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی و كوردستان، و هەواڵەكانی كوردستان، و ئێران و هەواڵەكانی ئێران و كوردستان، ئێران و هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی جیهان كوردستان، جیهان هەواڵەكانی كوردستان، جیهان ئێران جیهان هەواڵەكانی ئێران جیهان كوردستان، ئێران جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان و جیهان هەواڵەكانی و جیهان كوردستان، و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان ئێران و جیهان هەواڵەكانی ئێران و جیهان كوردستان، ئێران و جیهان هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی هەواڵەكانی 25ی كوردستان، 25ی هەواڵەكانی كوردستان، 25ی ئێران 25ی هەواڵەكانی ئێران 25ی كوردستان، ئێران 25ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 25ی و 25ی هەواڵەكانی و 25ی كوردستان، و 25ی هەواڵەكانی كوردستان، و 25ی ئێران و 25ی هەواڵەكانی ئێران و 25ی كوردستان، ئێران و 25ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 25ی جیهان 25ی هەواڵەكانی جیهان 25ی كوردستان، جیهان 25ی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 25ی ئێران جیهان 25ی هەواڵەكانی ئێران جیهان 25ی كوردستان، ئێران جیهان 25ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 25ی و جیهان 25ی هەواڵەكانی و جیهان 25ی كوردستان، و جیهان 25ی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 25ی ئێران و جیهان 25ی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 25ی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی بانەمەڕی كوردستان، بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، بانەمەڕی ئێران بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران بانەمەڕی كوردستان، ئێران بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران بانەمەڕی و بانەمەڕی هەواڵەكانی و بانەمەڕی كوردستان، و بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، و بانەمەڕی ئێران و بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران و بانەمەڕی كوردستان، ئێران و بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و بانەمەڕی جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی جیهان بانەمەڕی كوردستان، جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان بانەمەڕی ئێران جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران جیهان بانەمەڕی كوردستان، ئێران جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان بانەمەڕی و جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی و جیهان بانەمەڕی كوردستان، و جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان بانەمەڕی ئێران و جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران و جیهان بانەمەڕی كوردستان، ئێران و جیهان بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان بانەمەڕی 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی 25ی بانەمەڕی كوردستان، 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، 25ی بانەمەڕی ئێران 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران 25ی بانەمەڕی كوردستان، ئێران 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 25ی بانەمەڕی و 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی و 25ی بانەمەڕی كوردستان، و 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، و 25ی بانەمەڕی ئێران و 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران و 25ی بانەمەڕی كوردستان، ئێران و 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 25ی بانەمەڕی جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی جیهان 25ی بانەمەڕی كوردستان، جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 25ی بانەمەڕی ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی كوردستان، ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی و جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی و جیهان 25ی بانەمەڕی كوردستان، و جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 25ی بانەمەڕی ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی 1393 كوردستان، 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 1393 ئێران 1393 هەواڵەكانی ئێران 1393 كوردستان، ئێران 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 1393 و 1393 هەواڵەكانی و 1393 كوردستان، و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 1393 ئێران و 1393 هەواڵەكانی ئێران و 1393 كوردستان، ئێران و 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 1393 جیهان 1393 هەواڵەكانی جیهان 1393 كوردستان، جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 1393 ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 1393 كوردستان، ئێران جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 1393 و جیهان 1393 هەواڵەكانی و جیهان 1393 كوردستان، و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 1393 ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 1393 25ی 1393 هەواڵەكانی 25ی 1393 كوردستان، 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 25ی 1393 ئێران 25ی 1393 هەواڵەكانی ئێران 25ی 1393 كوردستان، ئێران 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 25ی 1393 و 25ی 1393 هەواڵەكانی و 25ی 1393 كوردستان، و 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 25ی 1393 ئێران و 25ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 25ی 1393 كوردستان، ئێران و 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 25ی 1393 جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی جیهان 25ی 1393 كوردستان، جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 25ی 1393 ئێران جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 25ی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 25ی 1393 و جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 25ی 1393 كوردستان، و جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 25ی 1393 ئێران و جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 25ی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 25ی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی 1393 بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی بانەمەڕی 1393 كوردستان، بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، بانەمەڕی 1393 ئێران بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران بانەمەڕی 1393 و بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی و بانەمەڕی 1393 كوردستان، و بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و بانەمەڕی 1393 ئێران و بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران و بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران و بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و بانەمەڕی 1393 جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی جیهان بانەمەڕی 1393 كوردستان، جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان بانەمەڕی 1393 ئێران جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان بانەمەڕی 1393 و جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی و جیهان بانەمەڕی 1393 كوردستان، و جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان بانەمەڕی 1393 ئێران و جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان بانەمەڕی 1393 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، 25ی بانەمەڕی 1393 ئێران 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران 25ی بانەمەڕی 1393 و 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی و 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، و 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و 25ی بانەمەڕی 1393 ئێران و 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران و 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران و 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و 25ی بانەمەڕی 1393 جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393 هەواڵەكانی كوردستان، ئێران و جیهان 25ی بانەمەڕی 1393