ئه‌كاته‌وه . له نه‌گه‌یشتن به ئێدهئالهكان له كات و سات و شوێنی دیاریكراودا وه‌ك شۆپێنهاوێر رِش بینی و نائۆمێدی به‌رۆكمان پێئه‌گرێت و هێزمان لێ ئه‌ستێنێته‌وه . به‌ڵام گرینگی ئه‌م ته‌وه‌ره ئه‌وه‌یه بتوانی به‌و رِهش بینی و نا ئومێدیه‌وه كاری پۆزه‌تیڤ و به‌كه‌ڵك ئه‌نجام بده‌یت . ئه‌وه‌یه قۆناغی گرینگ بۆ مرۆڤی مۆدێرِن كه له نهیلیسم و پووچگه‌راییه‌وه به‌ره‌و ئۆمانیسم هه‌نگاوی ناوه.
یر كردنه‌وه له‌و جۆره ژیانه كه له سه‌ر ئه‌ساسی مرۆڤ بوون و هه‌وڵ بۆ ئازادی بۆ خۆ و دیكه‌ی مرۆڤه‌كان بینا كراوه و مهسلهحت خوازی و به‌رژه‌وند په‌رستی و ترسنوكی وه‌لا ئه‌نێت لإ بۆ زۆر كه‌س ئه‌بێته مایه‌ی نائومێدی و ترس و بۆ كه‌سانێكیش ئه‌بێته هۆی بوێری و به‌هێز بوونی ئیراده و خۆرِاگری .
له‌م پێشه‌كیه‌وه ئه‌چینه ناو باسێكی كۆكراوه له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی خۆرِاگری و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و رِێی و چاره‌كانی به‌رپرچدانه‌وه‌ی شارستانیانه‌ی سته‌مگه‌ری تۆتالیتێره‌كان و به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی متمانه به خۆیی و هیوای رِزگاری بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا.
جیاوازیه‌ك كه بۆ مرۆڤی مۆدێرِن هه‌یه ئه‌وه‌یه كه نایهه‌وێت كێشه‌كانی له گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی تر به شێوه‌ی شهرِئهنگێزانه و ناماقوڵانه ... چاره‌سه‌ر بكات.
بیر كردنه‌وه له به ده‌ست هێنان و ئه‌نجامی سیاسه‌ت و كاركردێكی لۆژیكی و مرۆڤانه و دوور له توند و تیژی سه‌ره‌تای پێكهاتنی رِێ و شوێنه‌كانی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیه .
نمونه‌ی مێژووی خۆرِاگری مه‌نفی و مه‌ده‌نی دهگهرِێتهوه بۆ پێش زایین . به‌ڵام له ٢٠٠ ساڵ له‌مه‌و به‌ر و به تایبه‌ت له سه‌رده‌می مۆدێرِن و دوای جوڵه‌ی به‌رابه‌ری خوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری "سۆسیالیسم" و ماف خوازی نه‌ته‌وه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی "ناسیۆنالیزم" شێواز و چه‌ند و چوونی جوڵه مه‌ده‌نیه‌كان گۆرِانكاری جیدی به سه‌ر داهات .بیرمه‌ندان له سه‌ر ئه‌و باوهرِهن كه نافه‌رمانی مه‌ده‌نی سه‌رجه‌م ئه‌و نارِهزایهتی دهربرِینانه ئه‌گرێته‌وه كه له لایه‌ن خه‌ڵك یان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا دژی سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتداری به شێوه‌ی مه‌ده‌نی و دوور له توند و تیژی ئه‌نجام ئه‌درێت .
هه‌ڵبه‌ت له كاتی شهرِێ دوهه‌می جیهانی جۆرێكی تر له به‌ره‌نگار بوونه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته زل هێزه‌كانی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌رانبه‌ر به رِژێمه سهرهرِۆ و دیكتاتۆره‌كان پهیرِهو كرا كه له كۆتایی بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێ ئه‌كرێت .
زۆریه‌ك حكومه‌ته‌كان به داسه‌پاندن و پیرۆز كردنی قانون ئه‌یانهه‌وێت هه‌ر جوره رِهخنه و دژهكردهوهیهك له لایه‌ن خه‌ڵك خامۆش بكه‌ن .
شێوازی مه‌ده‌نی و مه‌نفی بهرپرچدانهوهیهكه له سه‌ر قه‌بووڵ نه‌كردنی یاسا ده‌ست كرده‌كانی حكومه‌ت و لاواز كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رِێی گوێ پێنه‌دان به‌و یاسایانه و رِاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك و جیهان بۆ پێمل یان مه‌جبوور كردنی حكومه‌ت له به دی هێنانی خواسته‌كانیان .دوره په‌رێزی له توند‌و تیژی له به‌ر زۆر هۆكار یه‌كێك له كه‌م خهسارترین شێوازه‌كانی گوشار هێنانه بۆ سه‌ر حكۆمهتهكان .
ئه‌م شێوازه وێرِای درِێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نارِهزایهتیهكان ئه‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌ساره و زیانه‌كانی مادی و ئینسانی بۆ به دی هاتنی ئامانجه سه‌خته‌كان .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رِهخنهیهكی زۆرێش هه‌یه له پهیرِهو كردنی ئه‌م شێوازه به‌ڵام ئه‌بێت بزانین هه‌ر كۆمه‌ڵگا و سیسته‌مێكی حوكمرِانی شیاوی جۆرێكی تایبه‌ته له خۆرِاگری و نافه‌رمان مه‌ده‌نی .
زۆر یه‌ك له‌و جوڵانه‌وه و نافهرمانیانه ده‌بنه هۆی گۆرِانكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆری تریش بوونه‌ته
هۆی شۆرِش و لابردنی ده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵات دار یان داگیركه‌ران كه
لێره‌دا به شێوه‌ی خواره‌وه ده‌سته‌به‌ندیان ئه‌كه‌ین.
١ـ جوڵه‌و و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بۆ
به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ و گۆرِینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی له ناو خۆی وڵات له له‌یه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
٢ ـ هه‌ڵوێست و كاری عه‌مه‌لی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و دیكه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان
بابه‌تی یه‌كه‌م خۆی به دو خاڵی تر دابه‌ش ئه‌بێت كه یه‌كیان ئه‌مه‌یه :
١ـ ١ جوڵه و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و دژایه‌تی له گه‌ڵ حكومه‌ته تۆتالێتێرهكان بۆ به ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ :
بۆ نمونه جوڵه و خۆرِاگری رِهشپێستانی ئا‌مریكا به رِێبهری مارتین لۆتێر كینگ بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رابه‌ری له گه‌ڵ سپی پێسته‌كان یان جوڵه و نافه‌رمانی بوداییهكان له ئاسیای دوور .
خۆرِاگری و نارِهزایهتی دهربرِینی ژنان و جوڵه‌ی فمنیستی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و رِزگار بوون له كۆیله‌یه‌تی كۆمه‌ڵگای پیاو سالاری .
گردبوونه‌وه و نارِهزایهتی قه‌شه‌كان له ئه‌مریكا دژ به دامه‌زراندنی بنكه‌كانی وزه‌ی ناوه‌كی ، جۆڵانه‌وه‌ی كرێكاران له رِوسیا و ئورپا ، نارِهزایهتی لاوان ، مامۆستایان و چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا بۆ به‌دی هاتنی مافه‌كانیان
١ـ ٢ دوهه‌م: جوڵه و نافه‌رمانی
مه‌ده‌نی بۆ گۆرِینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی :
یه‌كه‌م : بۆ به ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤ و ئازادی به شێوازی هه‌وڵ بۆ گۆرِینی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و هێنانی ده‌سته‌یه‌كی تر بۆ ناو سیسته‌می سیاسی
نمونه‌ی ئه‌م شێوازه : شۆرِشی سالی ٥٧ گه‌لانی ئێران ، شۆرِشی خه‌ڵكی شیلی ، بزوتنه‌وه و شۆرِشی خه‌ڵكی میسر و تونێس و رِوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ك و بێن عه‌لی . شۆرِشی نارنجی ئۆكرِاین و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ندی
و ... دوهه‌م : بۆ به ده‌ست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و وه‌ده‌ر نانی داگیركه‌ران ،نمونه‌ی ئه‌م شێوازه : شۆرِش و بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌جارستان ١٨٦٧ دژی رِوسیه و به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی . بزوتنه‌وی خۆرِاگری مه‌نفی خه‌ڵكی هیندوستان به رِێبهرایهتی ماهماتا گاندی و وه‌ده‌ر نانی هێزه‌كانی به‌ریتانیا و به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی و بزوتنه‌وه‌ی دژی ئاپارِتاید به ر
ِێبهری نێلسۆن ماندێللا له ئافریقای باشور و وه‌ده‌ر نانی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له میسر له ساڵی ١٩٢٢
لێره دا شێوازه‌كانی نارِهزایهتی دهربرِین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له سه‌ر ئه‌ساسی پێمل كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ ئه‌نجامی رِیفۆرِم و سه‌رئه‌نجام به‌جێ هێشتنی كورسی حوكمرِانی و گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ره‌ی ئازادی خواز ئه‌خه‌ینه به‌ر چاو.
(كۆتایی به شی یه‌كه‌م )
***