هێرشیان كردە سەر شاری موسڵ و لەدوای كۆنترۆڵ كردنی ئەو شارە هێرشیان كردۆتە سەر شاری تكریت و چەندین شوێن و ناوچەی دیكە و هەروەها لەدەوروبەری شاری كەركووك جم و جووڵیان هەیە.
بە بوونی ئەم هەلومەرجە نۆێ یەو نزیك بوونەوەی جەنگ لە سنوورەكانی كوردستانی عێراق، حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ئامادەباشیان بە هێزەكانی پێشمەرگە داوەو لە سنوورەكانی كوردستان جێگیر كراون.
ئەوەندەی دەركەوتووە لە مانگەكان و رۆژەكانی رابردوو ئەو هێزە چەكدارانەی داعش و عەشیرەتەكانی سوننی نیازی هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستانیان نییە و خۆ دەپارێزن لە هاتن بۆناو سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، لە گەڵ ئەو حاڵەتەشدا لە چەندین نوقتە جەنگ لە نیوان هێزی پێشمەرگە و چەكدارانی دژ بە حكومەتی مالكی رویداوە.
سەرەڕای هەموو لێكدانەوە جۆراوجۆرەكان لەسەر داعش و ئەو چەكدارانەی دیكە كە دژ بە حكومەتی نوری مالكی لە جەنگدان و نیاز و مەبەستەكان و پاڵنەر و هاندەرەكانی ئەوهێزانە بۆ كردەوەكانیان، باش وایە هەرێمی كوردستان زۆر بە وریایی لەگەڵ ئەو دۆخە هەڵس و كەوت بكات. لەهەنگاوی یەكەم یەكگرتوویی و یەكریزی نێوان تەواوی هێزە سیاسیەكان بپارێزێ و هەروەها لایەنی دیفاعی لە ناوچە كوردنشینەكان بكاتە بەرنامەی خۆی و بریاری شەركردنی سەرتاسەری لەگەڵ هێزەكانی داعش نەدات. لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە وەڵاتی عێراق بەلام پێشێلكارییە دەستووری و قانونیەكانی حكوومەتی مالیكی لەراست گەلی كورد و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ئەوەندە زۆر بوونە كە هەڵوێستی بێ لایەنی لە لایەن كورد بە بریارێكی شیاو دێتە ئەژمار.
سازمانی خەبات ی كوردستان لە هەر حاڵەت و ئەگەرێكی هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە خەڵكی كوردستان بە ئەركێكی نەتەوەیی دەزانێ.
سازمانی خەبات ی كوردستان بەرپرسیارەتی یەكەمی سەرهەڵدانی ئەو هەلومەرجە نالەبارە دەخاتە ئەستۆی نووری مالیكی و حكومەتەكەی و پێی وایە كەمترخەمیەكانی مالیكی لەراست خەڵكی عێراق و بوون بە دەستەچیلەی رژیمی ئاخوندی ئێران بێ كاریگەر نەبووە لە وەدیهاتنی دۆخێكی لەم جۆرە. سیاسەتە هەڵەكانی مالیكی ئەمرۆ سەرجەم ئەو وەلاتەی لەگەڵ مەترسی رووبەروو كردووە و هەروەها پشت بەستنی نوری مالیكی بە رژیمی ئاخوندی بۆ بردنە پێشی سیاسەتەكانی و بەردەوام بوونی لە دەسەڵاتداری عێراق، بوونە هۆی نائەمنی.
لە هەلومەرجێكی لەو شێوەدا پێویستە گەلی كورد لەراست تێكرای ئەگەرەكان وریایی و ئامادەیی پێویستی هەبێ و هەروەها چاودێری وردی دەست تێوەردانەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بكرێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومتیەی ناوەندی
22ی جۆزەردانی 1393