و رێکخستنه‌که‌ی لە ساڵى داهاتوودا، له ئه‌ستۆی رێکخراوەکانى لاوانى رۆژهەڵاتى کوردستانه وئه‌وان کات و شوێنەکەى دیارى دەکەن.
رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش، له کۆتایه‌کانی ساڵی ٢٠١٣ی زاینییدا، یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵاتیان پێک هێنا و له‌و کۆنفڕانسه‌دا ئاماده‌کارییه‌کانی "کۆنفڕانسی چواره‌می نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان"، تاوتوێ کرا و به پێی خاڵێک که له بڕیارنامه‌ی کۆتایی ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا هاتووه، کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات یه‌کگرتووانه خوازیاره له ساڵی نوێ‌دا چواره‌م کۆنفڕانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه به به‌شداری هه‌موو لایه‌ک به‌ڕێوه‌بچێ و هه‌ر که‌س و لایه‌نێک هه‌وڵی به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و کۆنفڕانسه بدا، مه‌حکوومی ده‌کات.
له یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات، لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوکانی لاوانی رۆژهه‌ڵات پێکهات و پاشان ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانی زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی له هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان کرد و ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌کانیشی له سمیناری ئاماده‌کاری کۆنفڕانس له سه‌ره‌تاکانی مانگی ٥ی زایینی که له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به سه‌رجه‌م ریکخراوه‌کانی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی راگه‌یاند و لایه‌نه‌کانیش سه‌رنج و تێبینییه‌کانی خۆیان خسته به‌رباس و لەوێدا بڕیاری گرتنی کۆنفرانس لە مانگی ٦ی زایینی لە شاری هەڵەبجەی شەهید، هاتبووه به‌رباس و په‌سند کردن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که تا ئێستاش دوای چەندین کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ لاوانی "په‌که‌که" هیچ وڵامیک لە لایەن ئه‌و رێکخراوه‌یه نە بە لیژنەی باکوور و نە بە لیژنەی رۆژهەلات نەدراوەته‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک و له دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکانی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس له هه‌ر چوار پارچەی کوردستان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە و دواین هەوڵدان بۆ بەشداری رێکخراوەکان، دیسان هیچ ولامێک وەرنە گیرا و ئەوەی جێی تێرامان بوو، پشتگیری رێکخراوی ئازادی لاوان لە لاوانی سه‌ر به په‌که‌که و نەزۆک کردنی هەولەکان بۆ بەستنی کۆنفێرانس بوو. په‌یڤی کۆتایی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه ئه‌ویه که بڕیار و هه‌ڵویسته‌کانی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا بڕیاریان داوه "یه‌ک هه‌ڵویستی و یه‌کده‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بپارێزن و ئاماده نین، کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی فیدای به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌یه‌ک یا لایه‌نێک بکرێ و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین که له داهاتووشدا هیچ کۆنفڕانس و کۆنگره یا هه‌ر بابه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچوارپارچه به بێ به‌شداری زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به ره‌سمی ناناسین و هیچ لایه‌نێکیش بۆی نیه به ناوی رۆژهه‌ڵاته‌وه، تاک لایه‌نانه بڕیار بدات.