سه‌رووی ٨٠٠٠ كه‌س ژهراوی و زامدار بوون.
كوردستان له ماوه‌ی هه‌شت ساڵ شهرِی ئێران ـ عێراق جێگه‌ی مه‌یدانێكی شهرِی دوو رژیمی ئاخوندی و به‌عس بوو و زۆرترین زیانی پێ گه‌یشت. شاره سنوورییه‌كان به تایبه‌ت سه‌رده‌شت و بانه و مه‌ریوان و پیرانشار و ... هتد به ده‌یان جار كه‌وتنه به‌ر بومبارانی فرِۆكه شهرِكهرهكان و جۆره‌ها چه‌كی قه‌ده‌غه كراویان له‌سه‌ر تاقى كرایه‌وه. له‌نمونه‌ى هه‌ره دیارى ئه‌و جینایه‌ته شیمیابارانى سه‌رده‌شت بوو كه له پاش چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ئێستاش خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ده‌ست ئاسه‌واری شیمیایی باران كردنی شاره‌كه‌یانه‌وه ده‌ناڵێنن .
چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته به سه‌ره‌نج دان به پێوه‌ره ئینسانی و حقوقیه‌كان پانتایێكی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رژیمی ئێران له‌ماوه‌ی ٢٧ ساڵ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه. ئه‌مرۆ له پاش ٢٧ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه سهرهرِای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌كیس دانی خزم و كه‌س و كار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان به‌رۆكی زامدارانی چه‌كی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی گه‌نده‌ڵتر و بێ به‌زه‌یی تر له‌سه‌دامی ئێران، له هه‌ل و مه‌رجێكی ناله‌بار دان.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له بیست و حهوتهمین ساڵیادی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری وێرای ده‌ربرینی هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆی و مه‌حكووم كردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه و هه‌ست كردن به ئازاری قووڵی ئه‌و زامه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌شێك له خه‌ڵكه به‌ش مهینهتهكهمانهوه، داوا له‌رێكخراوه به‌شه‌ر دۆست و ناوه‌نده داكۆكیكاره‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كا، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی رژیمی به‌عسی رووخا‌و له‌دژی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بناسێنێ و له‌رێگه‌ی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له‌بواری دابین كردنی داوده‌رمان و خزمه‌تگه‌یاندن، یارمه‌تی پاشماوه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی شیمیایی سه‌رده‌شت بدات.
له‌و یاده دا درود ده‌نێرین بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كاره‌ساتی ٧ی پووشپه‌ری ١٣٦٦ و هیوادارین ئیش و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت كۆتایی پێ بێ.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران
ئازاد و ئاوه‌دان بێ كورد و كوردستان
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
٧ پووشپه‌ری ١٣٩٣