زۆر رێ و شۆێنی باش و دڵسۆزانه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و كه‌م وێنه‌یی مامۆستا ده‌گه‌ێنن له هه‌مانكاتدا وه‌ك چۆڵه چرای رێگای رێبوارانی سازمانی خه‌بات و تۆێشوی رێگه‌ى خه‌بات و كۆڵنهدانمانه.
له ٣٠ پووشپه‌ر یادی چواره‌مین ساڵرۆژی كۆچی دوایی ئه‌و رێبه‌ره بلیمه‌ت و نمونه‌ییه، جارێكی دیكه ناسۆر و غه‌می له ده‌ستدانی سه‌ر هه‌ڵده‌دا و خهباتیهكان به بیرهێنانه‌وه‌ی یادی ئه‌و سه‌روه‌ر و پێشره‌وه، په‌یمان ده‌ده‌نه‌وه به رۆحی پاكی درێژه‌ده‌ری رێگای سه‌ربه‌رزانه‌ی بن.
بێگومان دوژمنانیش ئه‌و راستیه‌یان سه‌لماندوه كه مامۆستا سه‌یید جلال حوسه‌ینی خۆراگر‌و راوه‌ستاو و نه‌به‌ز بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بووه به هۆى بنه‌ما ئه‌خلاقی و شۆرشگێرییهكانی له پێناو به‌ڵینی فریوكارانه‌ی دوژمنان ده‌ست له رێبازی پیرۆزی نیشتمان په‌روه‌ری و ئازادیخوازی هه‌ڵگرێ. ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی زۆر جار له ژێر ناوی وتووێژ و به به‌ڵێنی جۆراوجۆر هه‌وڵیاندا تا له برِیاری شۆرِشگێرانه پاشگه‌زی بكه‌نه‌وه و یا بتوانن به فێڵ و پیلانی به ناو ووتوێژ، زه‌ربه‌تی لێ بده‌ن، به‌ڵام مامۆستای هه‌میشه زیندوو، خۆراگر و وشیارانه و به پێداگری له سه‌ر ئوسوڵ و بنه‌ما شۆرشگێرییهكان هه‌م پیلانی دوژمنانی پوچه‌ڵ ده‌كرده‌وه و هه‌م ئه‌و راستیه‌ی ئاشكرا ده‌كرده‌وه كه نابێ مرۆڤی سیاسی به به‌ڵێنی دوژمنی درنده باوه‌ر بكا و بكه‌وێته داویه‌وه.
ژیانی مامۆستای نه‌مر لێوان‌لێو بوو له‌ده‌رسی مرۆڤ دۆستی و ئازادیخوازی و نیشتمان ویستی و له پێناو ئازادی نیشتمان و روبه‌روبونه‌وه له به‌رانبه‌ر رژیمی سته‌مگه‌ری ئاخوندی له ته‌واوی خۆشیه‌كانی ژیان، له ماڵ، له خانه‌واده‌ی مایه‌ی دانا و به ژیانێكی ساده و ساكار و به بێ كه‌مترین ئیمكانات درێژه‌ی به شۆرِشى ره‌وای ماف خوازانه له به‌رانبه‌ر رژیمی ئاخوندی دا. به‌ڵی مامۆستای نه‌مر هه‌موو شتێكی بۆ ئازادی خه‌ڵك و نیشتمانه‌كه‌ی بوو، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك كه وه‌ك رێبوارێكی شێلگیری رێگه‌ی ئازادی كه بێ منه‌تانه و سه‌ربه‌رز له به‌رانبه‌ر دیكتاتۆر و ملهۆرِراندا دهوێستایهوه، هه‌ر بۆیه ژیانی پرِ له هه‌وراز و نشێو و پرِ له قوربانیدانی وای كردوه تاوه‌ك یه‌كێك له فیداكارترین و سه‌ربه‌رزترین ریبَهرانی مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازی و نیشتمانی ده‌ركه‌وێ.
بێگومان پێویسته هه‌موو دلسۆزێكی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و نیشتمان ویست و هه‌روه‌ها تێكرای رێبوارانی رێگه‌ی پیرۆزی سازمانی خه‌بات، چواره‌مین ساڵیادی كۆچی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینی به‌رزو به‌رێز راگرن و به به‌رز راگرتنی یادی ئه‌و رێبه‌ره دڵسۆز و نیشتمانه په‌روه‌ره ئه‌ركێكی شۆرشگێرانه و نیشتمانی یان به جێ بگه‌ینن.
له چواره‌مین ساڵرۆژی كۆچی مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات و رێبه‌ری پاك و شۆرشگێر و بێ هه‌ڵه‌ی گه‌لی كورد هه‌زاران درود بۆ رۆحی پاكی.