گه‌لاڵه‌ى ته‌حریم خستنه سه‌ر خامنه‌یی و روحانى به هۆى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ
سه‌ناتۆر م
ارك كرێك و سه‌ناتۆر ماركۆ رۆبیۆ ٢ ئه‌ندامى كۆماریخوازى سه‌ناى ئه‌مریكا گهلاڵهیێكیان بۆ په‌ره‌دان به تهحریمهكانى سه‌ر رژیمى ئێران به هۆى پێشێلكاریی مافه‌كانى مرۆڤ پێش كه‌ش كردووه. ئه‌و گه‌لاڵه‌یه خامنه‌یی و حه‌سه‌نى رۆحانى به لیستى ته‌حریم كراوه‌كان زیاد ده‌كات. ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا ژماره‌یێك له به‌رپرسانى بالاى رژیمى ئاخوندى له ماوه‌ى سالانى رابردوو به هۆى پێشێلكاریی مافه‌كانى مرۆڤ خستۆته ناو لیستى ته‌حریمه‌وه.
بێكار بوونى
٤ میلیۆن كرێكاریی وه‌رزیی له ئێران داخرانى پرۆژه‌كانى دروست كردن و بیناكردن ٤ میلیۆن كرێكاریی وه‌رزى بیكار كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا ١٦ میلیۆن كه‌سی له دابین كردنى بژیویی ژیان تووشی زه‌حمه‌ت كردووه. تایبه‌ت كردنى نه‌شیاوى بووجه‌ى دروست كردن و بیناكردن له ساڵه‌كانى رابردوو بۆته هۆى داخرانى ٨٠ له‌سه‌دى پرۆژه عومرانیهكان و و به‌هۆیه‌شه‌وه میلیۆنان كرێكار بیكار بوونه و بۆ دابین كردنى بژیویی ژیانیان تووشی گرفت بوونه.
ئوباما:
خوازیاریی رێكهوتنین به‌لام هه‌موو رێكه‌وتنێك نا سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا و بێنیامین نه‌تانیاهۆ له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونى دا له‌گه‌ڵ یه‌كدى سه‌باره‌ت به ووتووێژه ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێران و گرووپى ١+٥ كه ئێستا له جه‌ریان دایه ووتووێژیان كرد. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان باراك ئۆباما له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ووتى: ئه‌مریكا رێكه‌وتنێك كه گه‌ره‌نتى نه‌دا به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران ئاشتیخوازانه‌یه قبووڵ ناكات.
هه‌ر برِیارێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تهحریمهكانى سه‌ر ئێران ده‌بێ به ئیزنى كۆنگره بێ
٣٤٤ كه
س له ئه‌ندامانى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له نامه‌یێكدا بۆ باراك ئۆباما ده‌ڵین: هه‌ر جۆره برِیارێكى كهككردنهوه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تهحریمهكانى سه‌ر ئێراتن ده‌بێ به ئیزنى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا بێ. یایادانهرانى ئهمریكایا به تایبه‌تى له مه‌جلیسى نوێنه‌ران كه له‌ده‌ستى كۆمارییخوازان دایه به زۆرى سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانى رژیمى ئێران له ووتووێژه ئه‌تۆمیه‌كان گومانیان هه‌یه رژیمى ئێران ده‌ست له به‌رنامه‌ى چه‌ك و چۆڵى ئه‌تۆمى خۆى هه‌ڵبگرێ.
هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی شهرِی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌درێت
هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ رۆژی چواره‌م له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام له ده‌ریاوه هه‌روه‌ها له رێگای فرِۆكهی ئاسمانییه‌وه كه‌رتی غه‌ززه‌یان بۆردوومانكرد، كه‌تیبه‌كانی قه‌سامیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هاویشتنی مووشه‌ك بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسرائیل به‌تایبه‌تی ته
لئهبیبی پایته‌خت. سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند، كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی چوار كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كوژراوه‌كان تاوه‌كو ئێستا گه‌یشتووه‌ته ٩٧ كه‌س، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیلن. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل، كه به ئای دی ئێف ناسراوه رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانی ئیسرائیل ئاماده‌ی هێرشی وشكانین بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه . تاوه‌كو ئێستاش نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گ گهرِاونهتهوه ریزی سوپا. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد كه جگه له كه‌رتی غه‌ززه، له باشووری لوبنانیشه‌وه چه‌ند مووشه‌كێك ئارِاستهی ئیسرائیل كراوه. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له شاری جده‌ی سعودییه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان ده‌رباره‌ی ره‌وشی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها كۆشكی سپی رایگه‌یاند باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بینیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گفتوگۆی له‌سه‌ر گرژییه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كردووه. له ناوهرِاستی مانگی رابردووه‌وه دوای رفاندنی سێ گه‌نجی ئیسرائیلی، گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان حكومه‌تی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ماوه‌ی چوار رۆژیشه سوپای ئیسرائیل ده‌ستیكردووه به بۆمبارانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌ززه.
مه‌سعود بارزانی داوای ویژدان له مالیكی ده‌كات
ئهمرِۆ مه‌سعود با
رزانی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتمانی كۆبوه‌ته‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارزانی قسه‌كانی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری مالیكی ده‌رباره‌ی هه‌رێمی كوردستان به "تۆمه‌ت" ناوبردوه‌و وتویه‌تی "پێویسته مالیكی یان ئه‌م تۆمه‌تانه بسه‌لمێنێت یانیش ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات". بارزانی به عه‌لاوی وتوه: حه‌ق بو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه له شهرِی به‌رگریكردن له‌دژی داعشدا خوێنی خۆیان به‌خشیوه كه‌مێك ویژدانی هه‌بوایه. له‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی دیداره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباركردنی هه‌رێم له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه به داڵده‌دانی سه‌ركرده‌كانی داعش و به‌عس. دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نوری مالیكی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربهرِێكهری عێراق له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا وتی: "هه‌ولێر بوه‌ته مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش و هاوپه‌یمانه‌كانی و پیلانگێرِان و به‌عسیه‌كان".
رۆژو گرتن چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌كات
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكی و ئیتاڵیه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه رۆژوگرتن ده‌بێته چاره‌سه‌ری هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و مولوله‌كانی خوێن كه مرۆڤ توشی زه‌هایمه‌ر و ئیفلیجی ده‌كه‌ن. جگه‌له‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی گه‌رمی له‌ش، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژیش به رۆژو بین له‌گه‌ڵ س
یسته‌می خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌وزه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ههوردنی جومگه به‌سوده، ئه‌گه‌ر رۆژوه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٢ رۆژ بو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رۆژو بیت، ده‌تپارێزێت له توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره به رێژه‌ی ٤٠%، چونكه خانه چه‌وریه‌كانی له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به رۆژو بون به‌رگری له هه‌ندێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و پێست و مێشك، رۆژوگرتن بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ هۆكارێكه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی وه‌رمی شێرپه‌نجه.
پرِۆژهی قۆناغی چاره‌سه‌ری بو به یاسا
پرِۆژه
یاسای "كۆتاییھێنان به تیرۆر و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی" دوای تێپهرِاندنی له په‌رله‌مانی توركیا به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، بو به یاسا. وه‌ك ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه، بنه‌ماكانی ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتیمانی". جگه‌له‌وه‌ش هه‌نگاوه‌كانی "كۆتاییھێنان به تیرۆر و گهرِانهوهیان بۆ ماڵ" ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌م یاسایه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت هاوڵاتییان له قۆناغه‌كه به پێویست ده‌زانرێت. به‌پێی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی برِیاری ده‌بێ له هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ری و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و چه‌ككردن و پێشخستنی بواره‌كانی سۆشیۆ - ئابوری.