بەدەرفەت بۆ ئەوەی زیاتر رێزوئەمەكناسیمان بۆ خەباتی ئافرەتان لەكوردستان دوو پات كەینەوە.
سازمانی خەبات لە درێژای 34تەمەنی هەوڵی گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی ڕەوای گەلی كوردی داوە و لەو پێناوەدا سەدان قوربانی داوە.دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات لە سەروو هەمویانەوە مامۆستا سیدجلاالدینی حسینی لەسەر ئەو باوەڕە بوون كە بە بێ شۆڕش و تیكۆشان ناتواندرێ كورد بە مافە ڕەواكانی خۆی بگات.هەربۆیە لە گەرمەی هێرشی ڕژیمی ئێران بۆ سەر كوردستان،بیریان لە سازمانێكی نەتەوەیی ونیشتمانی كردەوە و لە 5/6/1359 سازمانی خەباتیان دامەزراند.بەدامەزرانی سازمان بۆشای نەبوونی هێزێكی نەتەوەیی ونیشتمانی لە كوردستان پڕ بۆوە و لە ماوەیێكی كەمدا هەزاران كەس لەدەوری ئاڵان وخەباتی سیاسی ونیزامیان دەست پێكرد.لەمەودای ئەم خەباتەدا گەلێك هەورازو نشیو بڕدراوون و زۆر فیداكاری كراوە.خۆێنی سەدان كەس لە پێشمەرگە وئەندامان ودۆستان ڕژاوەتە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان وبەم خوێنانە داری ئازادی ئاو دراوە . لە ماوەی 34 ساڵ تیكۆشانی ڕۆڵەكانی سازمانی خەبات ،پیاوو ئافرەت شان بەشانی یەك لە مەیدانی خەبات بوون وبە بێ جیاوازی ئەم كاروانە پڕ لە تێكۆشانەیان بەرەو ئامانجەكان بردوە بەڕێوە.ئافرەتان وەك هێزێكی كارای شۆرش وبەرخودان بەبەردەوامی پێشمەرگەی ئەم رێبازە بوون و هەوڵی بەرجەستەكردنی خەبات و تێكۆشانی خۆیان لە هەموو لایەنەكانی سیاسی و فەرهەنگی و كلتوری داوەو لەگەڵ ئەركە شۆرشگێرو نەتەوایەتیەكە،گەورەترین ئەركی موبارزەی چینایەتیان لەسەر شان بووە.بەهەست كردن بە خەبات بۆ ئازادی ئافرەت وبەرفراوان كردنەوەی ڕەهەندەكانی گەیشتن بە مافە نەتەوەیی ومرۆڤایەتیەكان،ئافرەتان خەباتكار بیرۆكەی دامەزرانی رێخراوی ئافرەتانیان لە 7/6/1381 خستە باری جێ بەجێ كردنەوە ولەم رێكەوتەدا تاویان دایە خەباتێكی بەرفراوانتر كە خۆی لەم تێكۆشانە پیرۆزەی ئێستادا بینیوەتەوە.
رێكخراوی ئافرەتان لە یادی 34ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستان وهاووكات یادی 13ساڵەی رێكخراوی ئافرەتان بەڵێن دوو پاتە دەكاتەوەكە شێلگیرتر بین لەسەر ڕێگەكەمان وهیچ شتێك ساردمان نەكاتەوە لە گەیشتن بە مافەكانمان.
سەربەرزی وسەكەوتن بۆ خەڵكی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
رَێكخراوی ئافرەتانی خەبات
5/6/1393