پێش كەش كرد. لەدوای پەیامی سەركردایەتی پەیامی هاوبەشی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوانی خەبات لە لایەن خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی ئافرەتانی خەبات پێش كەش كرا.
لەدوای ئەو پەیامەش چەندین پەخشان و شیعر بەو بۆنەوە لە لایەن هاورێیان كاك خەلیل و هێرش یۆسفی و كاك هەلمەت ئەسغەری پێش كەش بە ئامادەبووان كرا. وەفایێك بۆ رەنج و قوربانی پێشمەرگە سەردێری بابەتێك بوو كە لە لایەن خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی ئافرەتانی خەبات پێ كەش كرا.
دوایین بڕگەی رێورەسمەكەش بریتی بوو لە كردنەوەی پیشانگایێك لە وێنە و ژییاننامە و كەل و پەلی بە جێماوی شەهیدان كە بوو بە مایەی سەرەنجی ئامادەبووانی رێورەسمەكە.
شایانی باسە ئەرك و ماندووبوونی بەرێوەبەری ئەو رێورەسمە لە سەر شانی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات و ناوەندی لاوانی خەبات ی كوردستان بوو.