کە وا کۆڕی خەمان گەرمە، بکەین باسی خەمی هاوبەش، عەجایبدەردە دارێکین!
وەرە ساقی لە کوپەی مەی، بدە جامێ دەسا تاکەی؟ بسووتێ دڵ، بگرێێ چاو گەرم بێ سەر، ساردبێ هەناو هەتا دڵ ماویە تین و تاو دەتۆش بولبول بکە هاوار بچریکێنە بەسۆزی زار بڵێ ئەی ئەهلی شاری دڵ بەحەق کە شەو بێدارێکین!
لە سایەی نەفرەت و قینا لە خەڵوەتخانەکەی ژینا ، لە سۆزی جەرگی بە برینا، لە کاتی ماتەم و شینا، کە سێ نایاتە فریای کەس، غەریبی کوچەی شارێکین!
خەمی هاورێ و وەفادارم ! رفیقی رۆژ و شەوگارم ! هەتا هەم من بەڵێندارم، لە خانە قای عەشقی یارا ، وەکو سۆفی تەریقەی دڵ ، بە وەڵڵا تۆبە کارێکین !