خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 22112014 هەیئەتێكی رێكخراوی ئافرەتان كومیتەی نۆرۆێژی سازمان كە پێكهاتبوون لە بەرێزان خاتوو كەژاڵ كاكی و خاتوو مەهاباد عەزیزی و خاتوو كۆێستان كەریمی و بەرێز كاك محمود یوسفی جێگری بەرپرسی كومیتەی نۆرۆێژی  سازمان  و بەرێزان پەژار حوسەینی وسومەیە كەریمی و هەڵۆ حوسەینی ئەندامانی....
 ناوەندی لاوانی سازمان  بەشداری یان كرد لە سیمنارێكی هونەری ئاكادیمی لە ژێر ناوی (بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان).
لەو سمینارەدا چەند باسی گرینگ لە پێوەند بە توندتیژی بەرانبەر بە ژنان لە كۆمەڵگای كوردەواری بە تایبەت و كۆمەڵگاری مرۆفایەتی بە گشتی باس كران.لە درێژەی رێ ورەسمەكەدا هەنەرمەندی شانۆكار تەلار هیرانی شانۆییكی پێشكەش كرد هەروەها هونەرمەند تارا جاف بە لێدانی موسیقی و چەند ئاواز بەشداری سمینارەكەی كرد.
جێگەی باسە هیئەتی سازمان لە نزیكەوە لە گەڵ ئامادەبوانی سمینارەكە لە سەر هەلومەرجی سیاسی كوردستان بە گشتی و هەلومەرجی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ستەم وتوندوتیژیانەی بەرانبەریان دەكرێ قسەو باسیان كرد.


ڕێکه‌وت: 2014-11-23 11:52:27
به‌شی ( بەشداری رێكخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات لەنۆروێژ لە سمینارێك بە ناوی بەرەنگار بونەوەی توند و تیژیی دژ بە ژنان )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌