ئاس‌و خەباتلەو كاتەوەی كە ئاخوند روحانی بە وەعدە و بەلێنە پووچەكانی وەك باقی ئاخوندەكان گەیشتە پۆستی سەرۆكایەتی هەتا ئێستا بێجگە لە شێواوی و هەڵاوسان و پەرەدان بە سەركووتی جوڵانەوە رزگاریبەخشەكان لە تەواوی رەهەندە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەكانی خەڵكی ئێران كاركردێكی دیكە نابینین و تەنیا درۆكانی رژیم گەورەتر ...
و فریوی خامنەیی و باندە جینایەتكارەكەی زیاتر و زیاتر دەبێ. تەدبیر و هیوا وریفۆرم كە دروشمی ئەو مارە بوو، دەرئەنجام پەروەندەی تاریك و فاشیستی ئاخوندەكانی بۆ كۆمەڵگای جیهانی و خەڵكی ئێران زیاتر لە رابردوو ئاشكرا كرد. ئەو دەزگایە تەنیا لە رێگەی فریو و درۆ خەریكی بەردەوامی بە رژیمیكە كە وەك پەردەیێك بۆ دزینی داهات و تەعدا بۆ سەر مافی مرۆڤەكان و خەڵكی ئێران كەڵكی لێوەردەگرێ‌. 
بە شێوەی گشتی كابینەی روحانی سەبارەت بە پەروەندەی ناوكەیی ئێران تووشی شكستی یەك لەدوای یەك دێ‌ و وەك بەلەمێك لە قوور چەقیوە.لە ژێر ناوی مافی بی ئەملاوئەولامانە خەڵكی ئێرانیان تووشی كارەساتێكی یەكجار گەورە كردووە. هەڵبەت تەنیا مافی بی ئەم لاو و ئەولای ئاخوندەكانە نەك خەڵكانیك كە لە ژێر حوكمی تاریكی و جەهالەتی ئاخوندەكان بە زلە روومەتی خۆیان سوور دەكەنەوە هەتا پێدوایستیە رۆژانەكانیان  وەدەست دێنن، ئەویش لە وەلاتێك كە ئەسید پرژاندن، سودی بانكی ، ئیعتیاد، بیكاری، ئیختلاس و فشارە رەوانی و ئەمنیەتی و كۆمەلایەتی و سیاسی و ئابورییەكان لەو پەری خۆی دان.
لەدوای شكستی سیاسەتەكانی رژیم لە عێراق و رۆیشتنی مالیكی  و بابەتی داعش، ئاخوندەكان چارەیێكیان بێجگە لە چەواشەكاریی و هەڵشاخان بە سیاسەتە جیهانیەكان نەماوە, سەرەنج راكێشە حكوومەتی ویلایەتی قەبیح بە بەردەوامی لە پاشەكشێ و چارەرەشی زیاتر دایە. 
روحانی كە وەك چارەسەری ژەهری سیاسەتەكانی ئەحمدی نەژاد هاتە مەیدان لە ئێستادا خۆی بۆتە ژەهرێكی كوشندەتر لە ئەحمەدی نەژاد. خامنەیش وەك خومەینی بە ئەگەری زۆر جامێكی ژەهر نۆش دەكات. ژەهرێك كە تێكەلاوێكە لە ژەهری ئەحمەدی نەژاد و رۆحانی. بە شیوەی گشتی سیاسەتەكانی روحانی و دەزگای ئاخوندەكان روو بە داكشان و لە ناوچوونە. هەموو سەرمایەكانی خەڵكی ئێران بە درۆیێك بە ناوی وزەی ناوكەیی لەماوەی ئەو ساڵانە دا رۆیشتە ناو گیرفانی ئاخوندەكان. ئێستا خامنەیی و باندە تاوانكارەكەی ماونەتەوە لە بەرانبەر ئەو سوونامیەی لە لایەن كۆمەڵگای جیهانیەوە هەلیكردووە و رۆژ لەدوای رۆژ فشارەكان زیاتر و دژوارتر دەكەن و رێگەكانی دەرباز بوون لەو قەیرانانە بەرتەسكتر دەبنەوە. ترسی رژیم لە ژوورەكانی فكر و لابیەكان لە چوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی دەزگای ئاخوندی سەدبەرانبەر بووە. ئەو سەركەوتنە سیاسیەكانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئێرانە كە هێدی هێدی قورگی ئاخوندەكان بەرەو تیغی خەباتی رزگاریخوازانە رادەكێشێ‌.
لە ئێستادا 3 زەربەی گەورە لە جەستەی گەندەڵی ئاخوندەكان دراوە.
1ـ بە بۆنبەست گەیشتنی بەرنامە ئەتۆمیەكان و كێشەكانی 
2ـ شكستی سیاسەتەكانی ئاخوندی لە سێ وەڵاتی عێراق و فەلەستین و سوریا
3ـ ترسی رژیم لە هاتنە سەركاری حیزبی كۆماریخوازانی ئەمریكا و گرتنە دەستی كۆنگرەی ئەمریكا و هەوەها ناەزایەتی سێناتۆرەكان لە سیاسەتەكانی ئۆباما لەهەمبەر بەرنامەی ئەتۆی ئێران
ئەو 3 زەبەریە ترس و دڵەراوكێكی زۆری لە ناخی ئاخوندەكان چاندووە. 
لە داهاتووێكی نەك زۆر دوور  ئەو فشارانە هەڵە سیاسیەكانی رژیم زیاتر دەكات و بیری ئاخوندەكان هەر لەئێستاوە سەبارەت بە درۆ و فریوكارییەكان لە ناو چووە. 
كاتی ئەوە هاتووە كە خەڵكی رەنج دیتووی دەستی رژیمی جەهل و تاریكی ئاخوندەكان رۆژانە چاودێری ئەوە بكەن كە چۆن ئەوانیش وەك دیكتاتۆرەكانی پێشو دەبێ وەڵامدەری كردەوە جینایەتكارانەكانیان لە راست خەڵكی ئێران و بە تایبەتی خەڵكی كوردستانی ئێران بن. 
 





ڕێکه‌وت: 2014-11-25 15:11:16
به‌شی ( روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

روحــانی لــە روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە روحــانی رزگــاریــكەرەوە لــە رزگــاریــكەرەوە روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ روحــانی بــۆ لــە بــۆ روحــانی لــە بــۆ رزگــاریــكەرەوە بــۆ روحــانی رزگــاریــكەرەوە بــۆ لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی روحــانی دامــاویی لــە دامــاویی روحــانی لــە دامــاویی رزگــاریــكەرەوە دامــاویی روحــانی رزگــاریــكەرەوە دامــاویی لــە رزگــاریــكەرەوە دامــاویی روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە دامــاویی بــۆ دامــاویی روحــانی بــۆ دامــاویی لــە بــۆ دامــاویی روحــانی لــە بــۆ دامــاویی رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی روحــانی رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی روحــانی لــە رزگــاریــكەرەوە بــۆ دامــاویی