مامۆستایەكی ئایینی لە مەهاباد بە ٥ ساڵ زیندانی حوكم درا
چالاكێكی
مەزهەبی ـ عەقیدەتیی كوردی، دوای ئەوەی ساڵێك بوو لە زیندان ئازاد كرابوو، لەلایەن دادگای " ئینقلاب"ی مەهابادەوە بە ٥ ساڵ زیندانی مەحكووم كرا. بەپێی هەواڵی كوردپا، مامۆستایەكی ئایینی خەڵكی شاری مەهاباد بەتاوانی پشتیوانی لەزیندانیانی سوننی مەزهەب، ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.مامۆستا ئیبراهیم قەدیری سەرەتای ئەمساڵ لەشاری مەهاباد و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو. كەمپەینی چالاكانی بەلووچ تاوانی ئەو زانا ئایینیەی، (ئەنجامدانی چالاكیی مەزهەبی و پشتیوانی لەزیندانییانی عەقیدەتیی رەجایی شاری كەرەج) راگەیاندووە. لەحاڵی حازردا زیاتر لە ٣٤ زیندانی سوننی مەزهەبی مەحكووم بە سێدارە لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەدەستبەسەریدان كە لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٥ كەس لەو زیندانیانە چاوەڕوانی وڵام و تەئیدی حوكمەكەیان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوەن.
فشارەك
ان لەسەر دانیشتوانی كەمپی لیبرتی لە لایەن حكوومەتی عیراقیەوە بەردەوامە سكرتاریای شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە راگەێ،دراوێكدا باس لەوە دەكات كە حكوومەتی عێراق بە ئامانجی بەرەوسەر بردنی فشارەكان لەسەر دانیشتووانی لیبرتی پێش بە هاتنی بەنزین بۆ ناو كەمپەكە دەگرێ. لەو راگەێندراوەا هاتووە كە پێشتر لە رێكەوتنێكی سێ قۆڵی لە نێوان دەوڵەتی عێراق و یۆنامی و دانیشتووانی لیبرتی لەسەر ئەو خاڵانەی كە پێویستە حكوومەتی عێراق پێبەندیان بێ ریكەوتن هەبووە بەڵام هەموو جارێ ئەو رێكەوتنە پێشێل دەكرێ و سەرەرای باس كردن لەگەل یۆنامی پێوشوێنی ئەو كێشانە ناگیردرێ. لەو راگەێندراوەدا هاتووە كە ئەو بەنزینەی بە پووڵی خۆمان دابین دەكرێ، بۆ گواستنەوەی نەخۆشەكانی ناو كەمپەكە بە ماشین بە كاردێ و بە پێشگرتن لە هاتنی بەنزین نەخۆشەكان لەو سەرما و باران و قوڕە تووشی ئازار و ناخۆشی زیاتر دەبن و حكوومەتیش بیانووی گاڵتەجارانە دەهێنیتەوە.
لاوێكی مەهابادی، بە دانانی بارمتەیەكی قورس لە زیندان ئازاد كرا
لاوێكی مەهابادی، بە دانانی بارمتەیەكی قورس لە زیندان ئازاد كرائاژانسی كوردپا: بنەماڵەی لاوێكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد، بارمتەیەكی قورسیان بۆ ئازادیی كوڕەكەیان، دابین كرد. بەپێی راپۆرتی كوردپا، ئاسۆ عەزیزی خویندكاری كوردی خەلكی شاری مەهاباد پاش ٢٧ رۆژ دەستبەسەری، سەرئەنجام بە دانانی بارمتەیەكی قورسی ٢٠٠ ملوین تمەنی و بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا. ئەو هاووڵاتییە كوردە، رۆژی ١٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لە شوێنی كارەكەی دەستبەسەر كرا. ئاسۆ عەزیزی خویندكاری كوردی خەلكی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوین تمەنی لە زیندان ئازاد كرا راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، ئاسۆ عەزیزی لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە ئیدارەی ئیتلاعات، بەرەوڕووی ئازار و ئەشكەنجەی مەئموورانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بۆتەوە. پێدەچێت ئەو خویندكارە كوردەی رشتەی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی پەیامنووری مەهاباد، "ئەندامەتی و كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ كەمپەینی شەنگال و كۆبان تەنیا نین" تۆمەتبار كرابێت.
لە ماوەی ٧ رۆژدا ٣٠ كەس لە ئێران، لەسێدارە دران
لە ماوەی ٧ رۆژدا، ٣٠ هاووڵاتی لە زیندانی شارە جیاجیاكانی وڵاتی ئێراندا، بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە سێدارە دراون. بەپێی راپۆرتی كوردپا، لە رێكەوتی ٨ی بەفرانبارەوە هەتا ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانبار، سزای لەسێدارەدانی ٣٠ زیندانی لە نێو زیندان و لەبەر چاوی خەڵك لە وڵاتی ئێراندا بەڕێوەچووە. رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٨ی بەفرانبار ٧ هاووڵاتیی خەڵكی شارەكانی سنە، كرماشان و شیراز، بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە دران. رۆژی سێشەم
مەی حەفتەی رابردوو (٩ی بەفرانبار)، ٣ هاووڵاتیی دیكە، لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز لەسێدارە دران. هەروەها رۆژی چوارشەممەی حەفتەی رابردوو (١٠ی بەفرانبار)، هاووڵاتییەك لە زیندانی شاری زاهیدان و هاووڵاتییەكی تەمەن ٣٠ ساڵەی خەڵكی قووچان لە ئوستانی خۆراسانی باكوور لە زیندانی شارستانی نەوشار و هەروەها هاووڵاتییەكی خەڵكی سەڵماس لە زیندانی ورمێ، بە بریاری دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامی لەسێدارە دران. رۆژی پێنجشەممەی رابردووش حوكمی لەسێدارەدانی، ٤ ژن لە زیندانی بەم، ٢ پیاو لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس و ٧ پیاو لە زیندانی شەهابی كرمان و هەروەها حكمی سێدارەی زیندانییەكی كوردی خەڵكی ورمێش لە زیندانی قەزوێن بەڕێوەچووە. هەروەها ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١٤ی بەفرانبار ٣ هاووڵاتیی دیكە لە شارستانی "ترۆبقی شاندیز" لە ئوستانی مەشهەد، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی قەزایی رژیمی ئێران ، لەبەرچاوی خەڵك لەسێدارە دران. سەرجەمی ئەو ٣٠ هاووڵاتییە، بە تۆمەتی "بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر"، "دەستدرێژی و كوشتن"، "دزی كردن"، لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمی ئێرانەوە حوكمی لەسێدارە درانیان بۆ برابوویەوە.
دژكردەوەی باڵی وەلی فەقیە سەبارەت بە ریفراندۆمی رۆحانی
پێشنیاری
ریفراندۆم لە لایەن حەسەنی رۆخانی سەرۆك كۆماری رژیمی ئاخوندی قسە و باسی زۆری لێكەوتۆتەوە و باڵی وەلی فەقیە لەدوای ئەو قسانە هێرشیان بۆ سەر رۆحانی دەست پێكردووە. محەممەدرەزا نەقدی سەرۆكی رێكخراوی بەسیجی لانەوازان لە دژكردەوە بە قسەكانی روحانی ووتی: ئەوانەی باس لە وەلاخستنی خەبات دەكەن بێ مێكشن و باشتر وایە راست بڵین باوەرمان بە شۆڕش نەماوە . نوێنەری وەلی فەقیە لە كەیهانیش قسەكانی روحانی رەد كردەوە و ووتی: سەرۆك كۆمار هێشتا جیاوازیی ریفراندۆمی یاسادانەرانە و ریفرادۆمی بنەڕەتی نازانێ و ناتوانێ بەو جۆرە رفراندۆمە پارلەمان هەڵخەلەتێنێ.
وریایی دان سەبارەت بە سۆنامی 5 میلیۆن بیكار
775 هەزار كەس لە بیكارانی ئێران دەرچووانی زانستگاماننن و لەداهاتووش دا 4.5 میلیۆن كەسی تریان پێوە زیاد دەبێ. 1.2 میلیۆن كەسیش ب
ریاریان داوە بۆ هەڵاتن لە بێكاری بگەرێننەوە بۆ زانستگاكان. وەزارەتی كار رایگەیاندووە كە بە زوویی 5 میلیۆن و 300 هەزار دەرچووی زانستگامان دێنە ناو بازار و پێویستە لەو پێوەندییەدا رێگەچارەیێك بدۆزینەوە. لە ئێستا دا ژمارەی گشتی بێكارانی بێ ئەم لا و ئەولای ئێران لە لایەن ئیدارەی سەرژمێری ئێران 2 میلیۆن و 500 هەزار كەس دیاری كراوە و 31 لەسەدیشیان واتە 775 هەزار كەس خاوەنی خوێنَدنی زانستگان. لەكاتێكدا كە بازارەكان توانای قبووڵێ ئەو ژمارەیەیان نییە بە زوویی 4 میلیۆن و 500 هەزار كەسی تریشیان پێوە زیاد دەبێ.
وریایی دان
ی بەرپرسی كووەیتی بە رژیمی ئێران وەزیری ەرەوەی كووەیت لە كۆنفرانسێكی مەتبووعاتی دا رایگەیاند كە بەرنامەی ناوكەیی رژیمی ئێران هۆكاری نیگەرانی وەڵاتی كووەیت و باقی وەڵاتانی كەنداوی فارس و ئەمریكایە. سەباح حالید ئەلحەممەد ئەلسەباح لە كۆی هەواڵنێرانی میسیری لە بەشێك لە قسەكانیدا ووتی: رژیمی ئێران دەبێ ناوەرۆكی بەرنامە ناوكەییەكانی پیشان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوكەیی بدات و شی كردنەوەیان بۆ بكات. ناوبراو هەروەها دەستێوەردانەكانی رژیمی ئێرانی لەكاروباری وەڵاتانی عەرەبی مەحكووم كرد.
شەوان پێش خەوتن دووربكەونەوە لەخواردنی ئەم خۆراكانە
1-ئەو خ
ۆراكانەی بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و شەكریان تیادایە:خواردنی ئەم خۆراكانە پێش خەوتن دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی شەكری ناو خوێن و كاریگەرییان دەبێت لەسەر خەوتن .2-گۆشتی سور: خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر پرۆتین و چەوریان تێدایە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی توانای وزەی جەستە و توشبون بە ئازاری گەدە.
3- خواردنی ئەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر بەهاراتیان پێوەكراوە لەدرەنگی شەودا دەبنە هۆی توشبون بەهەوكردنی گەدە.