كەڵكتان وەرگرتوە وهیچ كات غافڵ نەبوون لەگەیشتن بە ئامانجە بەرزەكان. 69
ساڵ بەرلە ئیستا كە بەهۆی بارودۆخی ناوچە وجیهان هەلێك بۆ كورد ڕەخسا بوو، بیرمەند و خەباتكارانی رێگەی رزگاری كوردستان بە پێشەوایەتی گەورەپیاوی كورد مەرحومی قازی محمد لە دووی رێبەندان كۆماری كوردستانی لە شاری مەهاباد راگەیاند. راگەیاندنی ئەم كۆمارە بەزووترین كات بووە جێگەی هیوا ودڵ خۆشی خەڵكی كوردستان وسەرجەم ئازادیخوازان .كۆماری كوردستان كە لەبەشێكی بچووكی كوردستانی ئێران دامەزرا و قەڵەمڕەوی دەسەڵاتەكەی لە 30لەسەدی كوردستان تێپەڕ نەبوو،بەڵام لە هەموو جێگەیێكی كوردستان و تەنانەت شوێنەكانی ئێرانیشەوە خەڵكی دۆست وئازادیخواز ڕووی تێكرد و بووە مەنزڵگەیێك بۆ حەوانەوەی ئەو كەس و لایەنانەی كە گەرەكیان بوو وەك مرۆڤێكی ئازاد بژین. كۆماری كوردستان كە بەهۆی پیلانگێڕی وسات وسەودای هێزەكان ،نەیتوانی زیاتر لە 11مانگ درێژە بە حاكمیەتی خۆی بدات،لەدووی خۆی كۆمەڵێك بەهای بەنرخی جێهێشت.
ویرای ئەوەی كە پێمانوایە خەسارناسی كۆمار پێویستە ودەبێت لەم پێوەندییەدا لێكۆڵینەوەی ورد بكرێت، دەسكەوتەكان وسەروەرییەكانی كۆمار بە جێگەی تێڕامان وهەڵوێستە لەسەر كردنی دەزانین. گرینگی كۆمار رۆژ لەدووی رۆژ زیاتر خۆی دەر دەخات وتا پێدەچێت زیاتر قسە هەڵدەگرێت.
كۆمار ی كوردستان كە تا ئیستاش باندۆر و كاریگەری خۆی هەیە و نەتەوەكەمان حەسرەتی بۆ دەخۆن و هاوكات خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان درێژەی هەیە،بێگومان وەك ئیلهامێك بۆ خەڵكەكەمان ئەژمار دەكرێت وپێویستە دامەزران وحەقانیەتی نەخرێتە ژێر پرسیار وحیزبێك بە تەنیا خۆی نەكاتە خاوەن ئەم سەروەریەی كورد و كوردستان. كۆماری كوردستان بە بێ جیاوازی ،كۆماری خەڵكی كوردستان بووە و زۆر كەسایەتی وەك مامۆستا سەیید جەلال حسینی كە ئینتمای حیزبیان نەبووە ،خزمەتیان كردوە و لە پێناو مانەوەیدا فیداكاریان كردوە.دڵخۆشیمان ئەوەیە كە نەتەوەكەمان بەرەو ئامانجە بەرزەكان ڕێگە دەبڕن و ووشیاری سیاسی گەیشتۆتە حاستێك كە ئیتر مەجالێك بۆ سەركوت و كپ كردنی دەنگی ئازادیخوازان نەماوە و رۆژی رزگاری نیزیكە.
لەم یادەدا كە وەك ئەستێرەیێكی گەشە لە مێژووی خەباتی نەتەوەكەمان، پیرۆزبایی بەسەرجەم خەڵكی وەڵاتەكەمان دەڵێین كە جوامێرانە بەگژ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیدا دەچنەوە وخەباتیان لە كوردستان هەروا بەتەوژم راگرتوە و تا گەیشتن بە مافی ڕەوا بۆ كاتێكیش هەدا نادەن.
بەرزو بەرێز بێت یادی 69 ساڵەی كۆماری كوردستان
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
1ی رێبەندانی 1393