ماددی زۆر بەر شاری كوبانی كەوتووە، بەڵام سەرەرای ئەوانەش مەزنی ئەو سەركەوتنە گەورەیە بۆتە هۆی شادی لەناو تێكرای گەلی كورد.
كوبانی وەك رەمزێك بۆ هەتا هەتایە لەناو لاپەرەكانی مێژووی كوردستان دەمێنیتەوە و وانەی خۆراگری كەم وێنەی جەنگاوەرانی كورد دەبێتە وانەیێك كە منداڵانی كوردی پێ گۆش دەكرێ بۆ فیداكاریی و ئازایەتی و خۆراگری و پارێزگاری لە نیشتمان.
هاوكات لەگەڵ هەموو ئەو سەروەریی و شانازییە ناوخۆیانەی لە ئەنجامی حەماسەی كوبانی وەدیهاتن ، لە حاستی دەرەكیش بوو بە ئیعتبار و پێگەیێكی دیار . بێگومان سەرەڕای هەموو سیاسەتە گشتیە نێونەتەوەییەكان بۆ پێوەندی لەگەڵ دەوربەر،بەسەركەوتنی گەلی كورد لە كۆبانی بەرانبەر بە ترۆریستانی داعش جیاوازی زۆر لە روانگەی وەڵاتانی جیهان لەچاو پێش دەسپێكی خۆراگری كوبانی بەرچاو دەكەوێ .
هەر بۆیەشە لە جێی خۆیدایە هەموو نەتەوەی كورد شانازیی بەو رۆژەوە بكەن كە ترۆرریستان بە یەكجاریی لە كوبانی راو نران.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بەو بۆنەوە، درود بۆ روحی پاكی شەهیدانی حەماسەی كۆبانی و تێكرای شەهیدانی رێگەی ئازادی كوردستان و شەهیدانی خەبات دژی رژیمی ئاخوندی ئێران دەنێرێ و بێ شك ئەگەر گیانبازیی و فیداكاری ئەو قارەمانانە نەبووایە هەرگیز هیچ سەركەوتنێك وەدی نەدەهات. جارێكی تر بەبۆنەی ئەو سەركەوتنە مەزنەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەین و هومێدوارین شوێنەكانی تری كوردستانیش بە زووترین كات لەچنگی داعش بێنە دەرەوە و خاكی كوردستان لە دژمنان پاك بكرێتەوە.
سازمانی خەبات ی كوردەستانی ئێران
كومتیەی ناوەندی
7ی رێبەندانی 1393
27/1/2015