دوو ه
اووڵاتیی مەریوانی بەهۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی تەقینەوەی مین لە كۆنە پایەگایەكی ناوچەی مەریوان، برینداربوونی دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەی سەرشیوی سەر بەو شارەی لێكەوتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٩ی رێبەندان لە دەوروبەری كۆنە پایەگایەكی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، دوو هاووڵاتیی كوردی خەڵكی گوندی "باغان"ی سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوان بە توندی بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئیقباڵ شەریفی تەمەن ٤٠ ساڵ و ئیبراهیم تام تەمەن ٢٥ ساڵە. دەوترێ ئەو دوو هاووڵاتییە سەرقاڵی كۆكردنەوەی "مازوو" بوون، كە لە كاتی هەڵكەندنی چەند بنچكە گیایەكی بن دار مازووەكە، مین بە روویاندا تەقیوەتەوە. رژیمی ئاخوندی لە قووڵایی ناوچەكانی كوردستانیشدا بە بیانووی حوزووری هێزە كوردییەكان، دەوروبەری پایەگا و مووچە و مەزرای هاووڵاتییانی مینرێژ كردووەو لە ماوەی ساڵانی رابردووشدا، چەندین حاڵەتی تەقینەوەی مین لە قووڵایی ناوچەكانی كوردستاندا روویان داوە كە ساڵی رابردوو حەوت منداڵی گوندی نشكاش بەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگای نێو گوندەكەیان، بریندار و كەمئەندام بوون.
ئیتلاعاتی شاری بانە، لێپرسینەوەی لە باوكی چالاكێكی سیاسی كرد
هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی شاری بانە، بەهۆی چالاكیی سیاسیی كوڕەكەیەوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی بانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا كرا. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عومەر ئیسافی تەمەن ٦١ ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی شارستانی بانەوە بەرەوڕووی هەڕەشە و فشار بوویەوە. ئەو هاووڵاتییە كوردە، رێكەوتی ٦ی رێبەندان بانگهێشتی ستادی
خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی بانە كراوە. دەگوترێ، عومەر ئیسافی كە مامۆستای خانەنشین كراوی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانە، بەهۆی چالاكیی كوڕەكەی بەناوی كاوە ئیسافی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی كراوە. كاوە ئیسافی، لە ساڵی ٨٧ی هەتاوییەوە بەهۆی چالاكیی سیاسی بۆ سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، زێدی خۆی بەجێهێشتووە. ئەو مامۆستا خانەنشین كراوە، هەتا نیوەی شەوی رێكەوتی ٦ی رێبەندان لە گرتووخانەی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی شارستانی بانە راگیراوەو لەمەڕ گەڕاندنەوەی كوڕەكەی بۆ ئێران، بەرەوڕووی فشار بۆتەوە. دەگوترێ، هێزە ئیتلاعاتییەكان هەرەشە مووچە بڕینیان لەو مامۆستا خانەنشینكراوە كردووە. كاوەی ئیسافی، تەمەن ٣١ ساڵ، پەنابەری وڵاتی توركیایەو بە گوتەی خۆی لە بارودۆخێكی نالەبار و دژواردا ژیان بەسەر دەبات.
شێواندنی مەزاری شەهیدانی ئەشڕەف
كۆمیتەی كوردی بۆ بەرگریكردن لە «دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی» لە راگەێندراوێكدا باس لەوە دەكات كە مەزارگەی شەهیدانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە شاری ئەشرەف شێویندراوە و رووخاوە. لەو راگەێندراوە دا هاتووە، دوای ئەوەی لە سەر فەرمانی حكومەتی ئێران، كامپی ئەشڕەف خرایە بەر دەست میلیشیا شیعەكان كە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرپەر
شتی دەكرێن بە هاوكاریی هێزە ئێرانییەكان، لەمدواییانەدا بەڵگە و زانیاریی تەواو هەیە كە ئەو هێزانە لە هەنگاوێكی دڕندانەیتردا، مەزاری (مرواری)یان بە تەواوی تێكداوە كە یەكێكە لە شوێنە پیرۆزەكانی دانیشتووانی ئەشڕەف و مەزاری سەدان شەهیدی ئەو كامپەی لە خۆ گرتووە. ئەو هەنگاوەی هێزەكانی تاوانبار هادی عامری بەدوای ئەوەدا دێت كە دانیشتووانی ئەو كامپە لە رۆژی (1)ی ئەیلوولی 2013 بوونە ئامانجی كۆمەڵكوژییەكی دڕندانە كە بووە هۆی شەهیدبوونی 52 كەس و بە بارمتەگرتنی 7 كەسیتر و ماڵ و موڵكی دانیشتووان لە لایەن هێزەكانی (هادی عامری)یەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا بە سەدان ئوتۆمبێلیان بە تاڵان بردووە.. هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی ئەو تاوانانەش، لەم دواییانەدا هەندێك جموجۆڵی میلیشیاكان بینراوە لە لیبرتی و ئەوەش نیگەرانییەكی زۆری درووست كردووە و گریمانەی ئەوە دەكرێت پەلاماری دانیشتووانی لیبرتی بدرێت..
وەرزشوانێكی دیواندەرەیی، خەڵاتی پاڵەوانەتیی ئیماراتی پێشكەشی خەلكی كۆبانی كرد
لاوێكی كوردی خەڵكی شاری دیواندەرە، كەلە پاڵەوانەتیی خەڵاتی گەورەی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەكگرتووتی عەرەبیدا پلەی یەكەم
ی بەدەست هێنابوو، خەڵاتەكەی پێشكەش بە خەڵكی كۆبانی كرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، موحسین كەریمی خەڵكی شارستانی دیواندەرە، وەكوو رێزلێنان لە خۆڕاگری خەلكی كۆبانی و ئازادكرانی ئەو شارە لەدەستی داعش، خەڵاتی گەورەی پاڵەوانەتیی بیلیاردی وڵاتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبیی بەخشییە خەڵكی كۆبانی. موحسین كەریمی، كە لەو ركابەرییانەدا براوەی ٥٠ هەزار دۆلار بووە، بە مەبەستی رێزلێنان لە ١٣٣ رۆژ خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی لە بەرامبەر چەكدارانی داعش، ئەو خەڵاتی پێشكەش بە خەڵكی كۆبانی كردووە. ئەو وەرزشوانە كوردە، رایگەیاندووە؛ "من وەكوو هاووڵاتییەكی كورد، پێشكەش كردنی ئەو خەڵاتەم بۆ خەڵكی كۆبانی، بە ئەركی خۆم زانیوە".
ئێران لە بواری ئازادیدا، لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندایە
ئێران لە بواری ئازادیدا، لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندایەئاژانسی كوردپا: دامەزراوەی پشتیوانی لە دێمۆكراسی، كە بە "خانەی ئازادی"ناسراوە، ئەمساڵیش وەكوو سالانی رابردوو، وڵاتی ئێرانی لە ریزی خراپترین وڵاتانی جیهاندا ریز كردووە. هەڵسەنگاندنی پێوەری ئازادییەكان لە ئێران لەلایەن خانەی ئازادییەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بڵاو كرایەوە، كە بەو پێیە وڵاتی ئێران دەرەجەی ٦ و ٧ی بەدەست هێناوە. بەپێی ٢٥ پێوەری خانەی ئازادی، باشترین وڵات دەرەجەی ١ و خراپترین وڵاتیش دەرەجەی ٧ی پێ بەخشراوە. راپۆرتی خ
انەی ئازادی لەسەر ماڵپەڕی ئەو رێكخراوەیە بڵاو بۆتەوەو لە بارەی ئێرانەوە نووسیویەتی: توندئاژۆكان رێگری لە پەسندكرانی هەر چەشنە رێفۆرمێك بۆ ئازادییە مەدەنییەكان و سنوورداركردنی دەستێوەردانی دەوڵەت لە ژیانی هاووڵاتییاندا دەكەن. وڵاتی ئێران لە ریزبەندیی ساڵی رابردووی ئەو رێكخراوەیەدا، پلەی ١٩١ی پێدرابوو. مافی سیاسی و ئازادیی مەدەنیی هاووڵاتییان، گرینگترین بنەمای بڕیاردانی دامەزراوەی ناحكوومیی خانەی ئازادی بۆ پلەبەندیی ١٩٥ وڵات لە سەرتاسەری جیهاندایە. لەو راپۆرتەدا كە رۆژی رابردوو بڵاو كرایەوە، لە كۆی ١٩٥ وڵاتی جیهان، ٨٩ وڵات ئازاد، ٥٥ وڵات هەتا رادەیەك ئازاد و ٥١ وڵاتیش غەیری ئازاد لە قەڵەم دراون.
هێرشی ب
ەرفراوانی داعش بۆ كەركووك شەوی هەینی چەكدارانی داعش لە میحوەرەكانی خازر، مەخموور و باشووری كەركوك بە چەكداری خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردەسەر هێزەكانی پێشمەرگە و لە چەند شوێێنێك پێشڕەوییان كرد. لەم شەڕانەدا، پێشمەرگە توانیوەیەتی بەرپرچی هێرشەكانی داعش بداتەوە و ژمارەیێكی بەرچاوی هێزە ترۆریستسەكانی داعش كە بە 286 كەس دەخەمڵیندرێن لە ناو ببات. لەو شەرانە دا كۆمەلێك پێشمەرگە شەهید كراون كە لە نیوانیاندا لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزەكانی پێشمەرگە و عەمید شێركۆ فاتیح شوانی، فەرماندەی لیوای یەكی پیادەی هێزی پێشمەرگە شەهید كران.
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی مەحكوم كرد
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین دەستێوەردانە بەردەوام و ئاشكراكانی رژێمی ئاخوندی لە كاروبای ناوخۆیی وڵاتەكەی بە توندی مەحكو
م كرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رۆژنامەی ئەلسیاسیەی كوەیت نووسیویە، دوایین حاڵەتی دەستێوەردانەكانی رژێمی ئاخوندی ئێران وتەكانی مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی داوا دەكات كە بۆ مافی حاكمیەتی نەتەوەیی ئەو وڵاتە رێز دابنێت و دەستێوەردانەكانی لە كاروباری ناوخۆیی بەحرەین كۆتایی پێ بێنێت. جێگەی باسە كە، وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە بەرپرسانی رژێمی ئاخوندی داواكارن بە جێگای دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانیتر لە پێشێلكاری مافی مرۆڤ و بنەماكانی دیموكراسی لە ناوخۆی ئێران خۆی ببوێرێت.
بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران جێگای نیگەرانیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جگە لە بابەتی وتووێژی ناوكەیی ئێمە چەندین جار وتوومانە، لەمەر پەروەندەی مافی مرۆڤ لە ئ
ێران و پاڵپشتی رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسمی دەوڵەتی نیگەرانین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، جین ساكی وتی، ئێمە باوەرمان وایە كە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران هیچ گۆرانكاریێكی تێدا نەكراوە و مافی مرۆڤ لە ئێران بە بەردەوامی پێشێل دەكرێت و رژێمی ئاخوندی لە تیرۆریسمی نێونەتەوەیی پاڵپشتی دەكات كە ئێمە لەم بابەتە نیگەرانین و تاكوو ئێستا نیگەرانییەكەمان وەك خۆی ماوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی، ئێمە تا ئێستاش لەسەر ئەم باوەرەین كە پێشگرتن لە دەستراگەیشتنی رژێمی ئاخوندی بە چەكی ناوكەیی بۆ هەموو كۆمەڵگای جیهانی بەسوودە. جین ساكی هەروەها وتی، ئێمە ساڵانێكە نیگەرانی پەیوەندی و هاوكاریەكانی رژێمی ئاخوندی لەگەڵ حیزبۆڵڵای لۆبنانین.