پلینۆمی كومیتەی ناوەندی دەستی بەكارەكانی كرد و لەدوای 2 رۆژ كاری بەردەوام كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
سەرەتای كاری پلینۆم بە دەقیقەیێك وێستان و فاتیحایێك بۆ رێزگرتن لە روحی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی خۆی بۆ پلینۆمی سێهەم پێش كەش كرد.
بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە سەرەتای راپۆتەكەی خۆیدا بۆ پلینۆم تیشكی خستە سەر رووداو و پێشهاتەكانی جیهانی و سەبارت بە دواهەمین ئاڵوگۆرەكانی جیهانی خوێندنەوەێكی ورد و پوختی پێش كەش كرد. بەرێزان لە بەشی حیهانی دا ئاماژەی بە ئاڵوگۆرێكی قووڵ و بنەرەتی كرد كە زۆرێك لە بیرمەندان و لێكۆڵەرەوان بە سەرەتای دەستپێكی شەری جیهانی سیهەم لێكی دەدەنەوە و باس لەوە دەكرێ كە نەخشەی سیاسی و جوغرافیای وەڵاتان ئاڵوگۆری بەسەر دا دێ و بە عەمەلی دابەشكاریی و هاوپەیمانەتی نۆێ لە ئاستی جیهانی دا دروست كردووە. ئەوەش لەدوای ئەوەوە دێ كە دیاردەیێك بە ناوی داعش سەری هەڵداوە و نەك تەنیا رۆژهەڵاتی ناوەراست بەڵكو سەرجەم وەڵاتانی جیهانی خستە ژێر كاریگەرییەوە. بە بروای بەرێز حسێنی یەكێك لە دەركەوتەكانی ئەو هەل و مەرجە نوێیە نائەمنی و كەوتنە مەترسی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە زۆرێك لە وەڵاتانی جیهانە كە تا هەنووكە بابەتێكی بێ پێشوونە بووە و ئامادەیی راگەێندراوە بۆ رووبەرووبوونەوەی ترۆریسمی نێودەوڵەتی كە دیاردەی ترۆریزم بۆتە هۆی سەرهەڵدان و زیاد بوونی دیاردەی دزێوی تر. لەلایێكی دیكەوە ململانێ و ركابەریی زڵهێزە دیارەكانی جیهان وەك زۆربەی كات دەوری بەرداشی خۆیان دەگیرین و ناكۆكییە شاراوە و هەمیشەییەكانی ئەمریكا و روسیا و هاوپەیمانەكانیان ئاسەواری خەراپ و نەگەتیڤی لەم دۆخە نوێیەش دروست كردووە و بە جۆرێك ئاڵۆزیی و بشێوییەكانی بەرەو سەر بردووە. بەرێز بەرێوەبەری گشتی لە باسی ناوچەكە ئاماژەی بەەوە كرد كە سەرەرای بە لەسەر كار لاچوونی كۆمەڵیك دیكتاتۆر لە ناوچەكە دڵخۆشی و كرانەوەیێك وەدی هات بەڵام دەرئەنجام و بە لارێداچوونی رەوتی گۆرانكارییەكان كێشەی زیاتر لە پێشووی خوڵقاندووە و یەكێك لە كێشەكان بوونی پێگەیێكی بە هێزی داعش لەو وەڵاتانە و هێزی هاوچەشنی داعشە كە خەڵكی ئەو وەلاتانەی تووشی كێشە كردووە. بەرێز كاك بابەشێخ بەشێكی زۆری وەدیهاتنی ئەو كێشانەی بە دەستێوەردانی رژیمەكانی ناوچەكە و هێندێك لە وەڵاتانی ئورووپایی و بە تایبەتی دەوری خەراپی رژیمی ئاخوندی گەراندەوە و ئەو دۆخە خەڵكی چەندین وەڵاتی تری كە سیمای راپەرینی پێوە دیاربوو لە هێنانی هەر جۆرە ئاڵوگۆرێك پەشیمان كردۆتەوە و ئەو ئامانجەش رێك لە بەرژەوەندیی دیكتاتۆریەت لەناوچەكە دایە.
بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی لە درێژەی قسەكانی دا بارودۆخی وەڵاتانی عێراق و تركیا و سوریا و كورد لەو وەڵاتانەی هەڵسەنگاند. لە بەشی كوردستانی عێراق وێرای ئاماژە بەو جەنگە نەخوازاروەی گەلی كورد لەگەڵ هێزە ترۆریستیەكانی داعش رووبەرووی بۆتەوە ئاماژەی بە پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و سێبەر و هەیمەنەی رژیمی ئاخوندی بەسەر حكوومەتی عیبادی كرد و رایگەیاند كە رژیمی ئاخوندی نفوزێكی لەرادەبەردەری بەسەر شیعەكانی عێراقەوە هەیە و كەسێكی وەك قاسم سلێمانی بۆتە حاكمی عێراق و هەر بۆیەشە كێشەكانی هەولێر و بەغدا هەروەك رابردوو لەسەردەمی مالێكی ماوەتەوە و ویست و داواكارییەكانی گەلی كورد تا هەنووكەش جێبەجێ نەبووە، سەرەرای بە جێهێنانی بەڵینەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم. خاڵیكی جێگەی نیگەرانی تر ئەوەیە كە بە داخەوە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش هاودەنگی و كۆدەنگیەك كە زەروری و حەیاتیە بوونی نییە و بێگومان بەردەوامی ئەو رەوشە زیانی هەموو گەلی كوردی تێدایە. لە لایەیێكی ترەوە لە راپۆرتەكەی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ئاماژە بە موقاومەت و خۆراگری هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرا و دەستخۆشی لە دەوری ماندوویی نەناسانەی پێشمەرگە و هەروەها هاوكاریی هێزە هاوپەیمانەكان بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش كرا. لەگەڵ ئەوەش دا جارێكی تر پشتیوانی سازمانی خەبات ی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە جەنگی دژی داعش دووبارە كردەوە و ئامادەیی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی بۆ هەر ئەگەرێك راگەیاند.لەدرێژەی ئەو باسە دا بارودۆخی كورد لە كوردستانی تركیا هەڵسەنگاندنی بۆ كرا و رەخنە لە سیاسەتەكانی حكوومەتی تركیا گیرا كە جیددی بوون و مكۆربوونی لە پرۆژەی ئاشتی تێدا كەمرەنگ بۆتەوە و حكوومەتی تركیا تا ئێستاش نەیتوانیوە بەڵینەكانی لەهەمبەر چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لەو وەڵاتە بێنیتە جێ و شۆڤینیزمی ترك هەر وا بەسەر دۆخی سیاسی ئەو وەڵاتە هەیمەنەی هەیە. لە لایێكی ترەوە پێداگریی لەسەر ئەو راستیە كرایەوە كە حكوومەتی تركیا دەتوانێ بە ئازاد كردنی بەرێز ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی هەنگاوێكی یەكجار ئەرێنی بۆ ئەو مەبەستە بهاوێژێ و سداقەتی خۆی لەراست پرۆژەی ئاشتی لە تركیا نیشان بدا. لە بەشی كوردستانی سوریا باسی قارەمانەتی و خۆراگری كوبانی كە بوو بە باسێكی جیهانی و لە سەرانسەری جیهان وەك نمونەی نەبەردی و خۆراگری دەركەوت، كرا و یەكەم ساتەكانی دەسپێكی موقاومەتی كوبانی تا ئازاد كردنی یەكجاری ئەو كانتۆنە و دەوربەری بە قازانج بۆ گەلی كورد زانرا و سیماێكی زۆر باشی لە كورد لە ئاستی نێونەتەوەیی پیشان دا كە ئەوەش لە ئەنجامی خوێنی گەشی شەهیدانی ئەو پارچەیەی كوردستان و رۆڵە قارەمانەكانی گەلی كورد لەكوردستانی سوریا وەدی هات. هەر لەو پێوەندییە سەرەرای هەموو كێشەكان یارمەتی و بە هاناوە چوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی عێراق بۆ كوبانی و بەشداریی لەو حەماسەیە بە خاڵیكی وەرچەرخانی پیرۆز نرخێندرا و ئومید خوازرا كە نمونەی ئەو سەرلەهەندایەكیە بەردەوام بێ و هیچ بەربەستێك بۆ بە هاناهاتنی كوردی پارچەكانی بوون نەبێ.
بەرێز كاك بابەشێخی حوسێنی لەراپۆرتی سیاسی خۆیدا بۆ پلینۆمی سێهەمی كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی پێنجەم باسێكی تێروتەسلی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی وەڵاتی ئێران پێش كەش كرد. بەرێزیان لە باسی ئێران دا ووتی: لەدوای هەڵبژاردنی روحانی بەشێك لە خەڵك چاوەروان بوون كە ئاڵوگۆرێك بە لایەنی ئەرێنی دروست بێ، بەڵام بەتێپەرینی كات و دوای دەست بەكار بوونی دەركەوت كە نەك تەنیا ئەو خەیاڵانەی لەسەر روحانی دروست كرابوون وەدی نەهاتن بەڵكو بارودۆخی ئێران لەهەموو بوارەكانەوە بەرەو خەراپی زیاتر رۆیشت و جارێكی تر ئەو راستیە دەركەوت كە ئاڵوگۆری سەرۆك كۆمار ناتوانێ ببێتە هۆی وەدیهاتنی ئالوگۆر لە بارودۆخی وەڵاتدا و هەموو دەسەڵاتەكان لە ژێر دەستی خامنەیی دایە و كەسێكی واش نییە كە بتوانێ و بیهەوێ ئاڵوگۆر بە قازانجی خەڵك وەدی بێنێ. خاڵێكی تر لە پێوەند بە دۆخی ئێران پەرەسەندنی كێشە ناوخۆییەكانی باڵەكانی رژیم و ئەو دەنگ و باسانەیە كە لەسەر دانانی ویلایەتی فەقیه لەدوای مردنی خامنەیی هەیە و شیمانەی ئەوە دەكرێ لە ساڵی داهاتوو ئەو كێشە و ناكۆكیانە قووڵتر بببنەوە. لەلایێكی تر كێشەی بەرنامەی ناوكەیی كە هەتا ئێستاش چارەسەرێكی نەبووە قەیرانێكی زۆر جیددی تووشی دەسەڵات كردووە و ئەگەری ئەوە هەیە خامنەیی لە درێژەی فشارە نێودەوڵەتیەكان جامی ژەهر بنۆشێ و پاشەكشێ بكرێ لە وێستە زێدەخوازییەكانیان لەو پێوەندییە دا. لە لایێكی تر بوونی گەمارۆ ئابوورییەكان و گەندەڵی و بە تاڵان بردنی پووڵ و سەرمایەی خەڵك قەیرانێكی ئابووری یەكجار گەورەی پێكهێناوە و خەڵكی ئەو وەڵاتەی تووشی نەهامەتی و دژواری یەكجار گەورە كردۆتەوە. بوونی ئەو دۆخە وای كردووە كە خەسارە كۆمەڵایەتیەكان رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەرە بستێنن و لە لایێكی ترەوە دەسەڵات بۆ كپ كردن و دروست كردنی كەشی تۆقاندن بە مەبەستی بەرگرتن لە هەر جووڵەیێكی نارەزایەتی لە ئاستی سیاسی كەشەكە توندتر بكات و سەركووت و توقاندن و زیندان و شكەنجە و كوشتن و ئیعدام بەرەوسەر ببات. بەرێز كاك بابەشێخ لەدرێژەی ئەو باسە دا ووتی سەرەرای هەموو فشارەكانی دەسەڵات بە خۆشیەوە نارەزایەتیەكان بەردەوامە و دەكرێ بلێین كە تەنانەت نزیكتنرین كەسەكانی دەسەڵاتیش نارازیین لەو دۆخە و زیانیان بەركەوتووە و هەر بۆیەشە نەتواندراوە بزووتنەوە كۆمەلایەتیەكان دەنگیان كپ بكرێ و لە ئێستا دا زریانێكی سیاسی یەكجار گەورە لە وەڵاتی ئێران بۆسەی بۆ ئەو نیزامە بە ئامانجی هەڵتەكاندنی كۆشكی زۆرداری ئاخوندان ناوەتەوە. لەو بەشەدا لاوازیی ئۆپۆزسیۆنی سەرانسەری جگە لە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران دەستنیشانكرا و پەرەدان بەو پێوەندیانە بە كارێكی شیاو زاندرا. لەو پێوەندییەدا سەرجەم فشارەكان و بێدەنگی نێونەتەوەیی و بە تایبەتی ئەمریكا لەراست فشارەكانی بۆ سەر ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران مەحكووم كرا و بەردەوامی دۆستایەتی و هاوكاریی نێوان سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران پێداگریی لەسەر كرایەوە.
بەرێز بەرێوەبەری گشتی لە باسی كوردستانی ئێران و دۆخی سیاسی و ئالوگۆر و پێشهاتەكانی دا ئاماژەی بەوە دا كە سیاسەتی رژیمی ئاخوندی لەهەمبەر گەلی كورد هیچ گۆرانكاریێكی بە لایەنی باشی دا بەسەر نەهاتووە و ستەمی نەتەوایەتی لە سەرجەم رەهەندەكانیەوە نەك تەنیا وەك خۆی ماوەتەوە بەڵكو زیاتر پەرەی پێدراوە و روانگەی ئەمنیەتی بەسەر كوردستاندا زاڵە. لەبواری سیاسی رێگە بە بچووكترین نارەزایەتی نادرێ و هەر جووڵەێكیش سەپاندنی تاوانی زۆر قورس و لە ئەنجام دا ئیعدام و كوشتنی لێدەكەوێتەوە و هەر لەو پێوەندییەشدا ئیعدامی سیاسیەكان لە كوردستانی ئێران بەرزترین رێژەی تەرخان كردووە بۆ خۆی. دوایین ئیعدامە سیاسیەكانیش لە سێدارەدانی 5 رۆڵەی كوردستان بە تاوانی پێوەندیی بە حیزبە كوردستانیەكانەوە بوو كە سەرەرای هەموو نارەزایەتیە نێوەوڵەتیەكان هەمدیسان حوكمەكەیان لەسەر بەرێوە بردن و ئیعدام كران و لەگەڵ ئەوەشدا نزیك بە 30 كەسی تر لە رۆڵەكانی كورد چاوەرێی بەرێوەچوونی حوكمی ئیعدامن. لەگەڵ ئەوەش دا رۆژ نییە چالاكانی مەدەنی و كرێكاریی و خوێندكاریی و ژینگە پارێز و هتد.... بانگهێشتی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات نەكرێن و نەخرێنە ژێر چاودێرییەوە. بە نیسبەت بواری ئابووریش گەمارۆكان لە لایێك و سیاسەتی جیاوازیی دەسەڵات لەراست خەڵكی كوردستان ئەوەندەی تر ژیانی خەڵكی تووشی قەیران كردووە و ئەگەر خەڵكانێكیش بە ناچاری روو لە كۆڵبەری لە سنوورەكان بكەن ئەوە لەگەڵ گووللە و دەست بەسەرداگرتنی كەل و پەلەكانیان رووبەروو دەبنەوە. كوردستان لە بواری بێكاری خاوەنی زۆرترین رێژەیە و دەرئەنجامی ئەو بێكاریەش پەرەسەندنی خەسارە كۆمەڵایەتیەكان لە كوردستانە و لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتداران بە ئەنقەست كۆمەلێك دیاردەی دزێوی وەك مادەهۆشبەرەكان لە كوردستان پەرە پێدەدەن. بەرێز بەرێوەبەری گشتی لەدرێژەی پەیامەكەی دا لەو پێوەندییەدا ئاماژەی بە بەرەوسەر چوونی ئاستی وریایی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد و بە هێنانەوەی چەندین نمونەی وەك نارەزایەتیەكانی خەڵك بە هۆی سووكایەتی بە جل و بەرگی ژنانی كورد و پشتیوانی ماڵی و مەعنەوییەكانی خەڵكی كوردستان لە شەنگاڵ و كوبانی و هتد... كرد و ووتی لەگەڵ ئەوەشدا كە تێچووی هەر جۆرە نارەزایەتی و جووڵەیێكی سیاسی لە كوردستان زۆر زیاترە لە شوێنەكانی تر بەڵام خەڵكی وریای كوردستان لە هەر دەرفەتێك بۆ تێركردنی زەرفیەتە نەتەوەییەكانی خۆیان كەڵك وەردەگرن و لەسەر پێ بوونی خۆیان دەسەلمێنن. بەرێوەبەری گشتی رەخنەی لە سیاسەتی حێزبەكانی كوردستانی ئێران گرت و نەبوونی هیچ كۆدەنگیەك هەتا ئێستای بە بێ پاساو هێنایەوە و پێشوازی و پشتیوانی خۆی بۆ هەر جووڵەیێك بە ئامانجی لێك نزیكبوونەوە و هاوكاریی حیزب و لایەنە سیاسیەكان دووپات كردەوە. هەر لەو پێوەندییەدا كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی بۆ نزیك بوونەوەی هێز و لایەنە سیاسیەكان لەوەلاتی سوئید بە هەولێكی ئەرێنی زانی و پێی لەسەر بەردەوامی ئەو جۆرە كۆر و كۆبوونەوانە داگرت و هەر لەو پێوەندییەدا باسی لە دانانی كومیتەیێكی بە پەلەی راوێژكاری لە نوێنەرانی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان كرد كە دەتوانێ وەك سەرەتایێك بۆ هەنگاوی گەورەتر چاوی لێبكرێ.
دوا هەمین برگەی راپۆرتی بەرێز بەرێوەبەری گشتی باسی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو كە لەم باسە دا وێرای باس كردن لە كاروچالاكی و هەڵسوورانی رابردووی سازمان كەم و كوری و لایەنە لاوازی و بە هێزەكانی دەستنیشانكرد و لەو پێوەندییەدا وێرای دەستخۆشی لە كومیسیۆن و ئورگان و بەشەكانی سازمان بۆ جێبەجێكردنی ئەرك و راسپاردەكان ئەو حەجمە لە كار و هەڵسوورانەی بە هاوتەرازی گەورەیی و مێژوو و خەباتی سازمانی خەبات نەزانی و هەڵسووران و چالاكی و ماندووبوونی زیاتری هەركام لەبەش و ئورگانەكانی سازمانی بە پێویستیەكی حاشاهەڵنەگر زانی و لەگەڵ ئەوەشدا كە ناكرێ حاشا لەبوونی لاوازیی ماددی بكرێ و بە یەكێك لە كۆسپەكان لەبەردەم كارەكان زاندرا بەڵام ئاماژە بەوەش كرا كە ناكرێ وەك پاساوێك بۆ هەموو كەم كارییەكانمان تەماشای بكرێ.
لەدوای كۆتایی هاتن بە راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی بەرێوەبەری گشتی قسە و باسێكی گەرم لەسەر ناوەرۆكی راپۆرتەكە كرا و لەپاش كۆكردنەوەی راو و سەرەنج و تێبینیەكان راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی بە كۆی دەنگ پەسەند كرا.
لە پاش پەسەند كردنی راپۆرتی بەرێوەبەری گشتی بەرپرسی هەر كام لە كومیسیۆنەكانی سازمان راپۆرتی كاری خۆیان لەماوەی نێوان دوو پلینۆم پێش كەش كرد و سەبارەت بە هەركام لە بەشەكان قسە و باسێكی گەرم و تێر و تەسل كرا و خاڵە ئەرێنی و بێ هێزییەكانی بەشەكان و كەند و كۆسپ و رێگەچارەكان لەراست باشتر كردنی كاروباری ئورگانەكانی سازمان پێش كەش كرا. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو سەرەنج و تێبینی و پێشنیارە كۆكراوەكان لە بەرپرسی كومیتەكانی دەرەوە و كادرە پێش كەوتووەكان سەرەنجی خرایە سەر و بە پێی رێتێچوون و بۆ لوان زۆرێك لەو پێشنیارانە لە بەرنامەی كاری داهاتووی سازمان گونجێندران.
پلۆنۆم دهست خۆشی له رێكخراوی لاوانی خهباتی كوردستانی ئێران كرد بۆ بهستنی كۆنگرهی دووههمیان و پهسهند كردنی چهندین خاڵی گرینگ بۆ گهرم داهێنانی ئهرك و كارهكانیان و ههروەها پیرۆزبایشی له دهستهی بهرێوهبهری نۆێی رێكخراوی لاوان كردو كاك ئارام سلیمانی بهرپرسی یهكهمی رێكخراوی لاوانی وهك موشاوری كومیتهی ناوهندی سازمان پهسهند كرد.
لەژێر رۆشنایی راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەرنامە و كاریی داهاتووی سازمانی خەبات بۆ بردنە پێشەوەی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەمان دیاری كرا و بە وەبیرهێنانەوەی كۆنگرەی وەفا بۆ رێبازی مامۆستا سەید جەلالی حسێنی دامەزرێنەر و رێبەریی نەمری سازمانی خەبات بەلێن بە دامەزرێنەر و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان درا كە چالاكتر لە رابردوو درێّژە بە ئەركە تەشكیلاتی و نەتەوەییەكان بدرێ.