سیامەند
لە ماوەی چەندین ساڵی رابردووداو هەر جارە بە بیانویەك و لە بۆنەی جیا جیادا شاهیدی جۆرێك لە تەعریف و پێداهەڵگوتن بە رژیمی ئاخوندی بووین لە لایەن ژمارەیەك لە بەرپرسانی حیزبی وحكومی هەرێمی كوردستانی عێراق.بە جۆرێك، جاری واهەبوە ئەو پێداهەڵگوتنانە شبە رادەیەك گەورە بوون كە خودی كاربەدەستانی رژیمیشی تووش سەرسورمان كردوە. تەعریف و پێداهەڵگوتنی وەك: رژیمی ئێران فریادرەسی خەڵكی كوردستانی عێراقە، ئەگەر رژیمی ئێران نەبوایە....
 كورد هیچی نەدەبوو، ئەگەر سێبەری پڕبەرەكەتی ئاخوندەكانی حاكم بە سەر ئێران نەبوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك نەدەهات.....هتد بێگومان بوونی پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتاتی ناوچەكە بە دەسەڵاتی رژیمی ئێرانیشەوە، كارێكی ئاساییەو پێویستە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەگەر ئەو پێوەندیانە لە سنووری دیپلۆماسی و عورفی سیاسی تێ بپەرێ‌ و چوارچێوە دیارە سیاسیەكەی لە دە ست بدات نەك كەڵكی نابێ‌، بەڵكو پێكهاتەو سەربەخۆیی سیاسیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هەروەها بۆ درێژماوە ئاخوندە دەسەڵاتدارەكانی ئێران كەڵكی نابەجێ‌ لێوەردەگرن و بە جۆرێك مەشروعیەتی دەزانن بۆ سەركوتی بەردەوامی خەڵكی كوردستانی ئێران و توندو تیژی و ئیعدامی هاونیشتمانان و ئازادیخوازانی كوردستانی ئێران زیاترو خێراتر دەكەن.هەروەها دەخالەتەكانیان لە عێراق بەتێكراو كوردستانی عێراق بە تایبەت پەرە پێ‌ دەدەن. دیارە كاتێك باسی رژیمی ئاخوندی دەكرێ‌ و سیاسەتی دوژمنكارانەی بەرانبەر بە گەلانی ناوچەكەو هەستی شەرخوازانەو ئاژاونانەوەی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست و دروست كردنی چەندین دەستەو تاقمی ترۆریستی و لە پێش هەموو ئەوانەشدا دروست كردنی بشێوی و ئاژاوە لە هەرێمی كوردستان و ناردنی مەوادی موخەدرو بەربەست دروست كردنی بۆ سەروەریەكانی هەرێمی كوردستان، و ناو بردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی (خود خواندە)ی ناوچەی كوردستانی عێراق و بەرپەرچ دانەوەی هەرجۆرە ڕەوایەتی و مەشروعیەتدان بەو حكومەتە وەك بەشێكی كەم لە سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لە سەر ئەو راستیەی كە دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران نەك ناتوانن بەڵكو نایانهەوێ‌ دۆستی هەرێمی كوردستان بن. لە لایەكی دیكەوە سەركوتی بێ‌ بەزییانەی هاونیشتمانیانی كورد لە كوردستانی ئێران و ئیعدامی بەربڵاوی رۆڵە تێكۆشەرەكانی كورد لە ماوەی 35 ساڵ حوكمرانی ئاخوندەكان و پێ‌ شێل كردنی سەرەتایی ترین مافەكانی گەلی كوردو تەنانەت پێ‌ شێل كردنی مافە مەزهەبی و كەلتوریەكان بۆ خەڵكی كوردستانی ئێران و .... هتد. دەرخری ئەو راستیەن كە دەسەڵاتی ئاخوندان نەك دۆستی كورد نیە بەڵكو یەكێك لە دیارترین و بێ‌ بەزەیە ترین دوژمنانی گەلی كورد لە مێژوودا دەژمێردرێ و ناتوانی هیچ خێرو چاكەیەكیان هەبێ‌ بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی عێراق. دروست كردنی تاقمەو دەستەی چەكداریی لە عێراق و دەستێوەردانە بەردەوامەكانی بەرپرسانی رژیمی ئێران لە كاروباری عێراق و هاندانی حكومەتی عێراق بۆ كۆسپ خستنە بەردەم كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی لە حكومەتی مالیكی لە ماوەی كێشەی لە گەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها دروست كردنی دەستەوە تاقمی حشدی شعبی و هەوڵدان بۆ دەست بە سەرداگرتنی ناوچەكانی ژێر كونترۆڵی هەرێمی كوردستان وەك كەركوك و جەلەولاو سەعدیەو دامەزراندنی حكومەتێكی لاوەكی و ناراستەوخۆ بە سەرپەرەستی پاسدار قاسم سلیمانی بەڵگەی زیندوو بە هێزن كە ئاخوندانی دەسەڵاتداری ئێران نەك ناتوانن فریاد رەسی خەڵكی كورد لە كوردستانی عێراق بن بەڵكو ناتوانن خزمەتی خەڵكی بەشەكانی دیكەی عێراق بە گشتی وشیعە مەزهەبەكانی ئەو ووڵاتەش بكەن.


ڕێکه‌وت: 2015-02-27 20:11:46
به‌شی ( ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟ )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

ئـــایـــا رژیـــمی ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران ئـــایـــا ئـــێران رژیـــمی ئـــێران ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی ئـــایـــا دۆســـتـی رژیـــمی دۆســـتـی ئـــایـــا رژیـــمی دۆســـتـی ئـــێران دۆســـتـی ئـــایـــا ئـــێران دۆســـتـی رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــایـــا كـــــوردە؟ رژیـــمی كـــــوردە؟ ئـــایـــا رژیـــمی كـــــوردە؟ ئـــێران كـــــوردە؟ ئـــایـــا ئـــێران كـــــوردە؟ رژیـــمی ئـــێران كـــــوردە؟ ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران كـــــوردە؟ دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــایـــا دۆســـتـی كـــــوردە؟ رژیـــمی دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــایـــا رژیـــمی دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــایـــا ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟ رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟ ئـــایـــا رژیـــمی ئـــێران دۆســـتـی كـــــوردە؟