كەماڵ ئەڵماسی جافبەشی چوارەم:بەهێز كردنی بیر و هۆش:بیروهۆش یەكێك لەو بەشانەیە كە لە ژیانی ئێمە زۆر بە كار دەهێندرێ‌؟ چۆن دەتوانێ‌ كاریگەری بەسوود لە سەر رەوتی كار كردن، پێوەندییە خێزانیەكان، تەندورستی دەروونی و هەروەها كۆكردنەوە و بەهێز كردنی ئیرادە هەبێ. بیرو هۆش سەرچاوەی بیرەروەریی و ئەو هێمایانەیە كە لەرابردوودا ئەزموونمان كردووە و بەشێك لەو بیرەوەرییانە مەنفی و بەشێكیان موسبەتن.  پاك بوونی بیروهۆش لە رەوتی گەشە و پێگەیشتوویی دەروونی لەگەڵ دروست كردنی جۆری ژیانێكی ئارام تێكەڵ بە چالاكی، زۆر بە كار دێ‌ و بە هێز كردنی بیروهۆش دەتوانێ‌ ئەو بیرەوەری و كاریگەرییانەی...
 بە هۆی رووداوی ناخۆشی ژیان تووشی بووین و لە ئێستادا بۆتە جۆرێك ئەزموون و یان خود ترسێك،  چاك بكەینەوە و ئەوپەری كەڵك وەرگرتن لە هێزە دەروونیەكانمان هەبێ.
زۆربەی ئەو كەسانەی كە بیرەوەری تاڵیان هەیە دڵەراوكێیان بۆ ئاڵوگۆری بە سوود لە ژیانی خۆیاندا هەیە و لە هەمان ئاست دا دەمێننەوە. ئەوان بە هۆی شكستەكانی رابردوو بڕوا بە خۆبوون و ئیرادەی خۆیان لە دەست داوە و ناتوانن لەبەرانبەر ئاڵوگۆرەكان و رەوتی گەشەسەندن خۆیان هاوتەریب و بگونجێنن، هەر لەبەر ئەوەش ئەوان زیاتر لە دۆخی رابردوو دا دەمێننەوە. ئەوە جۆرێك لە داوی زەینە كە لە رێگەی بیروهۆش هێندێك لە مرۆڤەكان داگیر دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی كە دەست لە هەر جۆرە جم و جوولێك بۆ باشتر كردنی ژیانی خۆیان هەڵبگرن  و بە تەواوی لە كار بخرێن.
بەهێزكردنی بیروهۆش پێویستە سەرەتا لە سێ دۆخ بەرێوە بچێ:
1ـ پاككردنەوەی بیرەوەریی و هێما نەگەتیڤەكانی رابردوو
2ـ  بردنەسەرەوەوی بروابەخۆبوون و پێشگرتن لە ترس لە رابردوو
3ـ پێراگەیشتن بە بیرەوەرییە نەگەتیڤەكان و ناسینیان بۆ چاككردنەوە و لە بەین بردنیان
بۆ ئەوەی كە ئێمە بتوانین بیروهۆشێكی بەهێزمان هەبێ پێویستە رۆژانە هێندێك كات بۆ بردنە سەرەوەی بیروهۆشی خۆمان دیاری بكەین. هەر لەبەر ئەوەش بە پێی ئەو بەرنامەیە رۆژێ سەعاتێك یان زیاتر بە بیروهۆشی خۆمان  دا دەچینەوە.
بە سەرەنج دان بە دەوری دڵەراوكێكان و كاریگەری عادەتەكانی ژیانی رۆژانە و كەسایەتی ئێستای ئێمە كە لە بەشەكانی رابردوو باسمان لێوە كرد سەرەتا دەبێ ئەو كارانە ئەنجام بدەین. 
1ـ بە هۆی كام بیرەوەری نەگەتیڤ بۆ وێنە من ناتوانم لە كارەكەم دا سەركەوتوو بم؟
2ـ ئایا بروا بە خۆبوونی لەرادەبەردەرم هەبوو؟ 
3ـ ئایا سداقەتێكی نا موتعادیلم هەبوو؟ 
ئایا شارەزایی تەواو و ناسیاوی تەواوم لەكارەكەم دا هەبوو؟ 
5ـ ئایا سەرمایەی پێویستم نەبوو؟ 
ئەوە جۆرێك خشتەی پرسیارە كە بە وێنە هێنانەوە دەتوانین كەڵكیان لێوەربگرین و لە بابەتەكانی تری وەك خانەوادە و پێوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و هاوسەرگیری و خوێندن و هتد.. ئاڵوگۆریان بەسەر دابێنین. 
لەپاش پرسیار لە خۆمان دەبێ بیرەوەرییەكانمان وەبیر بێنیننەوە و بزانین كام یەك لەو پرسیارانە وەڵامی ئێمەیە. یان پرسیاری هاوشێوە لە ریزی ئەو پرسیارانە كە بمانگەێنێتە وەڵامێكی مەنتقی دەتوانین هۆكاری ترس و هەر جۆرە دەستەوەستانیەك بدۆزینەوە. كاتیك گەیشتینە ئەو خاڵە، پێویستە بە بیروهۆشی خۆمان تەڵقین بكەین كە هۆی شكستی پێشووم یەكێك لە خاڵەكانی خشتەكەیە و هیچ هۆیێك بۆ ترس و دڵەراوكێ بوونی نییە. ئەوە جۆرێك موراقەبە و یووگایە كە كاتێك بە تەنیا بووین دەبێ ئەنجامی بدەین و هەوڵ بدەین بیروهۆش ناچار بە بریار و بیركردنەوەی نوێ سەبارەت بە بیرەوەرییە نەگەتیڤەكان بكەین. خۆناسین بابەتێكە كە تەنیا دەگەرێتەوە بۆ كەسایەتی تاكی خۆمان و ئەوە سروشتیە كە رۆژانە یەك سەعات یان زیاتر بگەرێینەوە بۆ دەروونی خۆمان و بە سداقەتەوە هەڵە و قسوورییەكانی رابردوو چاك بكەینەوە. 
بۆ بەهێزكردنی بیروهۆش ئەو تەمرینە بەرێوە ببەن. 
كاتێك لە بازاران لەگەڵ خانەوادە و یان خود بە تەنیا لەبەردەم دوكانێك بوێستن و وێترینی ئەو دوكانە تەماشا بكەن و هەموو ئەو كەل و پەلانەی كە داندراون هەوڵ بدەن بگوازنەوە بۆ بیروهۆشتان، تەنانەت رەنگ و ناوی كەل و پەلەكان و جۆری دانانیان و كاتیك دووركەوتنەوە هەوڵی ئەوە بدەن شتەكانتان وەبیر بێتەوە. ئەو تەمرینە دەبێتە هۆی ئەوەی كە شەپۆلێك لە وزەی نوێ لە بیروهۆشی ئێمە بكەوێـە گەڕ و دەتوانێ‌ لەراست چاككردنەوە و بە هێزكردنی بیروهۆشمان یارمەتیمان بدات. 




ڕێکه‌وت: 2015-02-28 15:53:46
به‌شی ( ئـــەنــدازیـــاریــی زەیـــن )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

ئـــەنــدازیـــاریــی زەیـــن ئـــەنــدازیـــاریــی زەیـــن