به‌ندیخانه‌ی دیزڵ‌ئابادی كرماشان
ئه‌كبه‌ر په‌نجابی مه‌حكووم به زیندانی هه‌تاهه‌تایی، محه‌ممه‌د زیسی مه‌حكووم به 9 ساڵ زیندان، محه‌ممه‌د مورادی مه‌حكووم به 22 ساڵ زیندان، عه‌لی ساڵحی مه‌حكووم به 22 ساڵ زیندان، په‌یمان خه‌نجه‌ری مه‌حكووم به 27 ساڵ زیندان‌و ستاره ئهركهزواری له به‌ندكراوه سیاسییه‌كانی ئه‌م بهندیخانهیهن كه له ره‌وشی بێهداشتیی ناله‌باری بهندیخانهكهو له‌نێو به‌ندكراوه ئاسایی‌و مه‌ترسیداره‌كان دا راگیراون.
جێی باسه بنه‌ماڵه‌ی په‌یمان خه‌نجه‌ری ناچار به كۆچی زۆرهملێو نیشته‌جێبوونی ناچاری له یه‌كێك له دێهاته دووره‌كان دا كراون‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پێكهاتنی كێشه‌و تهنگو چه‌ڵه‌مه بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه.
چالاكانی مافی مرۆڤـ له ئێران نیگه‌رانیی ته‌واوی خۆی له‌مه‌ڕ ره‌وشی ئه‌م به‌ندكراوانه راده‌گه‌یه‌نێ‌و داوای یارمه‌تیی له رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له هه‌مبه‌ر بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوانه ده‌كا
ڕێکه‌وت: 2007-06-08 11:08:02
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه