بێ گومان ئه‌و برِياره په‌سه‌ند كراوانهى سازمان وڕێنو ێنیهکان و چالاكيه‌كان و سياسه‌تى ئوسولى و ژيرانه‌ى سازمان واى كردوهئومێد به داهاتوو زياتر و ئاسۆ له‌به‌رده‌م سازمانى خه‌بات له‌هه‌ر كاتێكى ديكهرووناكتر بێ.
بێ شك ئه‌و پێش كه‌وتن و سهركهوتنهيهك له‌دواى يهكانه، هه‌روا به‌ئاسانى به‌دى نه‌هاتوون، به‌ڕه‌نجى زۆر و فيداكارى كه‌م وێنه‌و خو ێنى شههيدانى سوورخهڵا ت و راوه‌ستاویی تێكرِای ئهويندارانى رێگه‌ى سازمان، هاتوونهدى كهئومێدوارى ههيهههموو پێكهوهبتوانين سه‌ركه‌وتنى زياتر و پێش كه‌وتنى به‌رچاو تر بۆ گه‌له‌كه‌مان و سازمانى خه‌بات، خۆشه‌ويستى خه‌ڵكى كوردستان زیاتر وه‌ده‌ست بێنين، ئه‌ويش به‌وريايي و شێلگیرى و خۆماندوو كردنى زياتر ده‌كرێ. بهنهبهزى و لهسهرهخۆيی و هه‌ستى دڵسۆزى و كارى شه‌و و رۆژى ده‌كرێ. هه‌ر بۆيهئهركى كادر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانى دڵسۆزى سازمان له‌ناوخۆى ئێران و له‌ريزه‌كانى ئاشكراى سازمان و له‌ده‌ره‌وه‌ى وه‌ڵات ئهوهيهكه به‌له‌به‌رچاو گرتنى خاڵهباشهكان له‌ماوه‌ى ڕابردوو دا و هه‌روه‌ها وه‌لانانى خاڵه‌لاوازه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن لهتهجروبى ڕابردوو، رێگه‌ى كاركردنى باشتر و چالاكانه‌تر خۆش بكه‌ين و به‌پشت ئه‌ستوورى به‌ڕێبازى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يی سازمان هه‌و ڵ به‌ين به‌و په‌ڕی توانا‌مان كار بكه‌ين بۆ بهداست هێنانی مافه‌ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئهوهروونهسازمانى خه‌بات له‌دواى كونگره‌ى سێهه‌م به‌به‌رنامه‌ى تۆ كمهتر و په‌سه‌ندتر له رابردوو توانيويهبهشێوهى به‌رچاوتر كار بكا، كه‌چاك وايهههموومان بهگرينگى دان بهسياسهت و كارى ته‌شكيلاتى هه‌نگاوى جيددى هه‌ڵگرين و سازمان لهقو ناغهجياجياكان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى زياتر رێنوێنى بكه‌ين.
ئه‌ركى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دهستهتهشكيلاتيهكانى سازمانى خه‌بات له‌ناوخۆى كوردستانى ئێران ئهوهيهبهلهبهرچاو گرتنى خوپاراستن و دووربوون لهجاوى سيخورهكان و ده‌زگاكانى ئيتلاعاتى رژيم و له‌هه‌مان كاتيشدا به‌نه‌ترسی، چالاكيهكانیان تۆكمه‌تر و به‌رده‌وام تر له‌ساڵانى ڕابردوو درێژهپێ بده‌ن. چاك وايهههموو ئه‌و ئازيز و خۆشهويستانهى كهئهويندارى ريگهى سازمانى خه‌باتن بهپێك هێنانى شانه‌و ده‌سته‌ى جياجيا خۆيان سازمان بده‌ن و پێوه‌ندى بهتهشكيلاتى گشتيهوهبگرن، تا رێنوێنى پێويست بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كانيان وه‌رگرن و له‌هه‌ل و مهرجهتايبهتهكان و له‌كاتى هه‌ر ئاڵوگۆڕێكدا بتوانن راسپارده‌كانى سه‌ركردايه‌تى سازمانى خه‌بات جێ به‌جێ بكه‌ن.
سازمانى خه‌بات چاوه‌رێی هه‌وڵ و هيمه‌تى زياترى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دهستهتةشكيلاتيهكان له‌ناوخۆى كوردستانه، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ سالَى 1386 بكهینهساڵى زياتر به‌ره‌وپێش چوونى سازمان لهشارهجياجياكانى كوردستانى ئێران.
هه‌رو ها كادر و پێشمهرگهدڵسوزهكانى سازمانى خه‌بات پێویستهبهئامادهبوونيان له‌بارى سياسی و نيزامى و ووشيارى و تێكۆشانى زياتر له‌پێناو گه‌لى كورد و سازمانى خه‌بات، ساڵى نوێ بكهنهساڵى به‌ره‌وپێش چوون بۆ خۆيان و بۆ سازمانی خه‌بات و هه‌وڵ بده‌ن بهبردنهسهريى تواناكانيان و گرينگى دان به‌ئه‌رك و كاره‌كانيان، فيداكارانهتر و به‌بێ دوو دڵى درێژهبهههڵسوورِانیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانى سازمانى خه‌بات لهوهڵاتانى دهرهوهبهتێكرا، ده‌بێ چالاكانه‌تر له‌ڕابردوو تێ بكۆ شن و ئه‌رك و كارهنيشتيمانى و تهشكيلاتيهكان دريژهپێ بده‌ن. جێ سه‌رنجه، له‌ساڵى رابردوو دا هه‌ڵسورانى ئه‌ندامانى سازمان له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌رچاوتر و كاريگه‌رتر بووه، كهئهوهنوختهگۆڕانێكى گرينگهو به‌و هیوایهكهلهتێكرِای وهڵاتانى ئوروپا، كوميتهكانى سازمان هه‌ڵسوران و تێكۆشانیان زیاتر په‌ره‌پێ بده‌ن و سياسه‌ت و به‌رنامه‌كانى سازمانى خه‌بات بههاونيشتمانانى كورد و ناوهندهسياسيهكان لهوهڵاتانهبگهێنن و به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه‌سه‌ندنى سازمانى خه‌بات خێراتر و به‌رفراوان تر بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی گه‌رم به‌بۆنه‌ى نه‌وروز و سا ڵی نوێ و سه‌ركه‌وتن و شادى بۆ تێكرِاى كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكى كوردستان و رێبوارانى ڕێگای پیرۆزی سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران.