شاندێکی پارتی ئازادیی سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیان کرد
شاندی پارتی ئازادیی کوردستان له لایان به‌ڕێز مامۆستا سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی و شاندێکی رێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران که پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک باباشێخ حسه‌ینی سکرتێری سازمان و خوشکه زێنه‌ب حسه‌ینی و کامیل چاپاش و بورهان شامورادی، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و به‌ختیار عه‌زیزی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز سکرتێری سازمانی خه‌بات وێڕای به‌خێر هێنانی شاندی PAK پیرۆزبایی له سه‌رکه‌وتن و ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆنگره و هه‌ڵبژێرانی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی به سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کرد. پاشان به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی سوپاس و پێزانینی به بۆنه‌ی به‌شداریی شاندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له کۆنگره‌ی یه‌که‌می PAK دا و پیشکه‌شکردنی په‌یام به کۆنگره، له رێبه‌رایه‌تی سازمانی خه‌بات ده‌ربڕی و پێی له سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ر دوولا داگرته‌وه.
پیشنیاری سه‌ر له نوێ وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی حه‌وله‌کانی پێوه‌ندیدار به پێکهێنانی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی و دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له نێوان هێز و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه سیاسیی و ئازادیخوازه‌کان، له لایان شاندی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که بوو که له‌لایه‌ن سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باته‌وه به گه‌رمی پێشوازیی له‌و پێشنیاره کرا و ئاماده‌یی خۆیانی بۆ به‌شداریی له هه‌ر ههنگاوێکی که هاوکاری و لێکنزیکبوونه‌وه له نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چێ بکا ده‌ربڕی.
باس له بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئێران و ناوچه‌که به گشتی و هه‌روه‌ها زه‌رووره‌تی هاوکاری نێوان هێزه سیاسییه‌کان له‌و بارودۆخه‌دا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که هه‌ردوو لا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له سه‌ر کرد.
ڕێکه‌وت: 2007-06-08 11:47:17
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه