شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ردانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانی كرد
له‌و دیداره دۆستانه‌یه‌دا باسێكی سیاسی له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای ئێران‌و كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی پێشكه‌ش كرا‌و پاشان به‌ڕێز كاك بابا شێخ حوسێنی، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد‌و رووداوه‌كانی كوردستانی ئێران‌و ههوڵو تێكۆشانی سازمانی خه‌بات له‌و بواره‌داو پێویستیی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژههڵاتو ئاماده‌یی سازمانی خه‌بات بۆ ئه‌و هاوكارییه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژههڵاتو گه‌یشتن به به‌رنامه‌یه‌كی عه‌مه‌لی هاوبه‌ش ده‌ربڕی.
دوای ئه‌و باسه‌ی به‌ڕێز كاك بابا شێخ حوسێنی، به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، ههڵوێستو سیاسه‌ته‌كانی سازمانی خه‌باتی بهرزنرخاندو جارێكی‌تر له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌و برایانه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و سازمانی خهباتو هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه پێی داگرته‌وه‌و رایگه‌یاند حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌روه‌ك له رابردوودا نیشانی داوه بۆ ئه‌و ئامانجه نهتهوهیییه هه‌وڵی داوه له داهاتوویش له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام دهبێو هه‌وڵه‌كانی چڕوپڕتر ده‌كا.
ڕێکه‌وت: 2007-06-08 11:52:46
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه