كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كۆ میته‌ی نۆروێژی سازمانی خه‌بات له‌گه‌ل به‌ڕێز كاك عارف باوه‌جانی سكرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی كوردستان.
سه‌ره‌تا له‌لا یه‌ن كۆ میته‌ی سازمانی خه‌بات به‌خێر ها تنه‌وه‌ی كاك عارف له‌هه‌ر دوو سه‌فه‌ره‌كه‌ی له‌شو مالی ئه‌مریكا و سو ئێد كرا. پا شان به‌وردی سه‌بارت به‌ئا كا مه‌كانی سه‌فه‌ری ئه‌مر یكا و كۆ نفرانسی 19 کۆ نگری نه‌ته‌و ه‌یی كورد (KNC) له‌ئه‌مریكا ، و له‌سه‌ر كاریگه‌ری19 هه‌مین كۆنفرانس و لا یه‌نه‌جۆ راوجۆره‌كانی ئه‌م پێوندیانه‌له‌گه‌ل كۆنگری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌با كووری ئه‌مریكا و چه‌ند و چۆن بوونی هاوكاری لا یه‌نه‌كان بۆ به‌ره‌و پێش بردنی دۆزی كورد له‌ ناو خۆ  و ده‌ر وه‌ی كوردستان باس و ئا خه‌فتن  كرا.
هه‌روها له‌ته‌وه‌ره‌ی دووه‌می كۆ بوونه‌وه‌كه‌با س له‌سه‌ر ها ریكاری كۆ میته‌ی سازمانی خه‌بات و كۆ میته‌ی  پارتی سه‌ربه‌ستی له‌سو ئێد كرا، و هه‌ردوو لا یه‌ن گرنگی یان دا به‌زیاتر كردنی ئه‌م هاریكاریانه‌له‌بواره‌جیاوازه‌كانا له‌سو ئێد . پاشان هاریكاری زیاتری پارتی سه‌ربه‌ستی وسازمانی خه‌بات له‌بواری دیپلۆماسی نێو نه‌ته‌وه‌یی  خرایه‌ژێر باس و لێكۆلینه‌وه‌ و گرنگی زیاتر كردنی چالاكی دوو لایه‌نه‌و كارا یی سازمانی خه‌بات و پارتی سه‌ربه‌ستی له‌كۆڕه‌نیشتمانی و جیهانی یه‌كاندا گرنگی پێدرا.
له‌ته‌وه‌ره‌ی سێ  هه‌م باس له‌سه‌ر گرنگی پلۆڕالیسمی سیاسی له‌كوردستان و ڕێز گرتن له‌پرنسیپه‌د یموكراتی و حقوقی یه‌كان له‌له‌ناو كوردستان و گرنگی پێدان و پاراستن و پێش خستنی ئه‌م ڕوتانه‌بۆ كۆ مڵگای كوردستان له‌لا یه‌ن پارت و سازمان و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لا یه‌ن ها وڕیانی كۆ میته‌ی سازمانی خه‌بات باسی له‌سه‌ر كرا.پاشان باس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌گرنگ و سترا تیژ یه‌كان بۆ به‌ئا كام گه‌یشتنی دۆزی كورد و پۆ لیتكی سازمانی خه‌بات و پارتی سه‌ربه‌ستی  له‌م بواره‌به‌و ردی ئا خه‌فتنی له‌سه‌ر كرا.
جێ باسه‌ئه‌م كۆ بوونه‌وه‌نزیك به‌دوو كاتژمێری خا یه‌ند و هه‌ردوو لایه‌ن خۆشحاڵی خۆ یان له‌سه‌ر باشی كۆ بوو نه‌وه‌كان ده‌ربڕی.
كۆمیته‌ی ڕا گه‌یاندنی سازمانی خه‌بات له‌نۆروێژ



 


ڕێکه‌وت: 2007-06-08 12:09:35
به‌شی ( )







تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌