عه‌لی به‌هرامی:"وه‌ك یه‌ك چاو له هه‌ر دوو بالی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ین".
عه‌لی به‌هرامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سازمانی خه‌بات به تایبه‌ت به رێنسانسی راگه‌یاند:" له دوا پلینۆمی سازمان دا باس له دوا به‌رنامه‌كانی سازمان كرا‌و هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه هه‌ول بده‌ین كاری ته‌شكیلاتی له ناو ولات په‌ره پێ بده‌ین".
ئه‌و له پێوه‌ندیی له گه‌ل دیدگای حیزبه‌كه‌یان به نیسبه‌ت ئینشعاب له حیزبی دێموكرات وتی:" هه‌ر دوو بالی حیزبی دێموكرات به دوستی خۆمان ده‌زانین‌و وه‌ك یه‌ك چاویان لی ده‌كه‌ین‌و هه‌ول ده‌ده‌ین زیاتر په‌ره به دوستایه‌تی له گه‌ل هه‌ر دوو لایه‌نیان بده‌ین. ئه‌مه له پال ئه‌وه‌دا پێمان باشه پێوندییهكانمان له گه‌ل هه‌موو حیزبه‌كانی رۆژهه‌لات باشتر بكه‌ین".
عه‌لی به‌هرامی كه نوێنه‌ری سازمانی خه‌بات له شاری سلێمانیه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا وتی:" پلینۆم هه‌ولی دا ئاوڕێك له كاره‌كانی خه‌بات بداته‌وه‌و له هه‌مان كات داوا كرا رادیوی سازمان بخرێته سه‌ر ماهواره‌و به شێوه‌ی فه‌زایی بلاوبكرێته‌وه".
ڕێکه‌وت: 2007-06-08 12:40:58
به‌شی ( )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه