سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه 19/5/2007، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی عێراقیان له‌به‌ردابووه، له هێرشێکی کتوپڕدا بۆ سه‌ر گوندی "قهرلوس"ی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای که‌رکوک، دانیشتووانی ئه‌و گونده‌یان به‌ر ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان داوه و له ئاکامدا ئه‌و ژماره‌یه شه‌هید و دووی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و تاوانه دژی مرۆڤییه، درێژه‌ی گوشار و پیلانه‌کانی دوژمنانی کورد و کوردستانه بۆ، هه‌ڵکه‌ندنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر خاکی باو و باپیرانی خۆیان و شێوازێکی دیکه‌ی ته‌رحیل و راگواستنی کوردستانییه‌کانه که حکومه‌ته یه‌ک له دووای یه‌که‌کانی عێراقی پێشوو به ماوه‌ی ده‌یان ساڵ پێوه‌ی خه‌ریک بوون. ئێمه ئه‌و حیزبه و لایه‌نه سیاسییه کورد و کوردستانیانه‌ی که ئه‌م راگهیهندراوهمان ئیمزا کردووه، وێرای مه‌حکومکردنی ئه‌و تاوانه و هاوده‌ردی ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ بنه‌مه‌ڵه و که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیده غه‌درلێکراوانه، داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین، هه‌رچی زووتر رێوشوێنی پێویست بۆ ئاشکرا کردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه و سزادانیان بگرێته‌به‌ر و رێ له کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان بگرێ. هه‌ر له‌و کاته‌شدا دڵنیاین که تاکه رێگای ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدڕاڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕاوانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه.
2007-05-21
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له سوریا
پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریا - الپارتی
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور – PDK
پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له سوریا
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رێکهڤتنی دیمۆکراتی کورد له سوریا - وفاق
پارتی ئازادی کورد له سوریا
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا