پێی وابوو بە تەنیا مافی خۆیەتی!

سیامەند
نزیك نیوەڕۆ بوو، پێكەوە لە سەر بانیژەی ماڵەكەی قسەمان دەكرد،لەو بانیژەوە پەیژەێك داندارابوو كە بەسەریدا سەردەكەوتن بۆسەر بانی سەرەوەیان، زیاتر بە سەر ئەو پەیژە(پەینجەیە)دا هاتوچۆیان بەرەو مەیدانی ناو دێ‌(گوند) و بەردەم مزگەوت دەكرد.ئەگەرچی لەو ناوچەیە كەمتر باو بوو پیاوەكان شەدە لە سەر بنێن بەڵام ئەو شەدەێكی گەورەی لە سەر نابوو. مامە حاجی زوو زوو چاوی لە پەیژەكە دەكرد وەك بیهەوێ‌ حاڵیم بكا كە كاری بە پەلەی هەیە، چەند جارێكیش تماشای سەعاتە بەرباخەڵەكەی كرد تا تێم بگەێنە پەلەیەتی و كاری هەیە.چونكە زۆری حەز لە قسەی خۆش و باس و خواس بوو سەرنجم بۆ ئەوە نەچوو پەلەیەتی. زۆر جار كە دادەنیشتین و مجلیس و كۆڕی گەرم دەكرد و بە دەم پێچانەوەی توتن و پەرەو جغەرە كێشان و قانگدانی دیوەخانەكە بە دووكەڵی جگەرەكەی، قسەی خۆشی دەگێڕایەوەو پێدەكەنی و دەكەوتە سەر گازی پشت.لەو كاتەدا كە گەرمی قسە كردن بووم لە گەڵیدا، هەستم بە تاڵوكەیی و پەلەپەلیەكەی كرد،بەڵام تازە كار لە كار ترازابوو، هەر كە قاچی(پای،لاقی)خستە سەر یەكەم پێ‌ پلەی پەیژەكە،گۆێمان لە دەنگی بانگی نیوەڕۆ بوو،مامە حاجی بە بیستنی دەنگی بانگ توڕەو بوو، لە خۆیەوە كەوتە جنێودان.لە سەر بانیژەكەوە چاوم لە مام حاجی دەكرد كە چۆن پەلە دەكاو بە سەر پەیزەكەدا سەردەكەوێ‌.
زانیم مام حاجی تورەیەو شتێك ڕویداوە، هەر بۆیە منیش بە دوایدا سەركەوتم بۆ سەر بانی پشتەوەو مەیدانی ناو گوندەكە، مام حاجی لە پێش من گەیشتە بەردەم مزگەوتەكە، لەو كەسە نزیك بۆوە كە بانگی دەگوت، كابرای فەقیر دوایین ووشەی بانگەكەی لە زار(دەمی) هاتە دەر،یەكسەر مام حاجی كەوتە جنێو هەڕەشە كردن، پێ‌ ووت بە چ حەقێك بانگی ووتوە لە كاتێكدا بانگدان كاری ئەو نیە. لە دوورەوە چاوم لێ‌ دەكرد و ڕوداوەكەم پێ‌ سەیر بوو. من بۆ نان خواردن لە ماڵی مام حاجی بووم كاتێك هاتەوە لێك پرسی بۆ لە گەڵ ئەو كابرایە شەڕت كرد، لە وەڵامدا ووتی بانگ ووتن ئەركی منەو ئەو كەسە نابێ‌ بانگ بدات. لە كوڕەكان و كەس و كاریم پرسی مەوزوع چیە لە وەڵامدا ووتیان حاجی باوكمان لە گەڵ ئەو كابرایە ماوەی چەند ساڵە كێ‌ بەركێ‌ یانە لە سەر بانگ ووتن. روداوەكەم هەم بۆ سەیر بوو هەمیش پرسیار هەڵگرو سەرنج ڕاكێش بوو كە هیچ كات لە بیرم ناچێ‌.
بە داخەوە هێندێك كوردایەتی تەنیا بە مافی خۆیان دەزانن، وەك مافی بانگ ووتنی دێ‌(ورچەك)، خۆیان بە خاوەنی سەرەكی و پێشڕەو دەزانن وپێ‌ یان وایە ئەوانی دیكە دەبێ‌ ناو دەنگیان نەبێ‌ و تەنانەت قوربانی و فیداكاری و گیانبازیشیان ومێژووی تێكۆشانیان نابینن. بێگومان لە وەها هەلومەرجێكدا زیانمەندی سەرەكی میللەت و نیشتمانی داگیركراو دەبێ‌. داوایە دەست لەو ووشە بێ‌ بنەمایەی كە دەڵەن تاكە ڕێبەری جوڵانەوەو تاكە سواری مەیدانن هەڵگرن.

ڕێکه‌وت: 2020-12-10 19:58:14
به‌شی: ( سکرتێری گشتی )



TAGS/ پێی,وابوو,بە,تەنیا,مافی,خۆیەتی
TITLE/پێی وابوو بە تەنیا مافی خۆیەتی


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

پێی ** وابوو ** پێی وابوو ** بە ** پێی بە ** وابوو بە ** پێی وابوو بە ** تەنیا ** پێی تەنیا ** وابوو تەنیا ** پێی وابوو تەنیا ** بە تەنیا ** پێی بە تەنیا ** وابوو بە تەنیا ** پێی وابوو بە تەنیا ** مافی ** پێی مافی ** وابوو مافی ** پێی وابوو مافی ** بە مافی ** پێی بە مافی ** وابوو بە مافی ** پێی وابوو بە مافی ** تەنیا مافی ** پێی تەنیا مافی ** وابوو تەنیا مافی ** پێی وابوو تەنیا مافی ** بە تەنیا مافی ** پێی بە تەنیا مافی ** وابوو بە تەنیا مافی ** پێی وابوو بە تەنیا مافی ** خۆیەتی ** پێی خۆیەتی ** وابوو خۆیەتی ** پێی وابوو خۆیەتی ** بە خۆیەتی ** پێی بە خۆیەتی ** وابوو بە خۆیەتی ** پێی وابوو بە خۆیەتی ** تەنیا خۆیەتی ** پێی تەنیا خۆیەتی ** وابوو تەنیا خۆیەتی ** پێی وابوو تەنیا خۆیەتی ** بە تەنیا خۆیەتی ** پێی بە تەنیا خۆیەتی ** وابوو بە تەنیا خۆیەتی ** پێی وابوو بە تەنیا خۆیەتی ** مافی خۆیەتی ** پێی مافی خۆیەتی ** وابوو مافی خۆیەتی ** پێی وابوو مافی خۆیەتی ** بە مافی خۆیەتی ** پێی بە مافی خۆیەتی ** وابوو بە مافی خۆیەتی ** پێی وابوو بە مافی خۆیەتی ** تەنیا مافی خۆیەتی ** پێی تەنیا مافی خۆیەتی ** وابوو تەنیا مافی خۆیەتی ** پێی وابوو تەنیا مافی خۆیەتی ** بە تەنیا مافی خۆیەتی ** پێی بە تەنیا مافی خۆیەتی ** وابوو بە تەنیا مافی خۆیەتی ** پێی وابوو بە تەنیا مافی خۆیەتی **