زمانی دایك، یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە

شایستە محەممەدی
بۆ لەناو بردنی میللەتێک، تەنیا لە شەڕی فیزیکی كەڵك وەرناگیرێ‌,بەڵكو لە شەڕی نەرم بۆ لە ناوبردنی میللەتێک و لەناوچوونی فەرهەنگ و پایەكانی كەڵك وەردەگیرێ‌. مێژووی مرۆڤایەتی و ئەزموونەکان و سەرچاوە زانیاریەكان، ئەو ڕاستیانە نیشان دەدەن كە ژمارەیەك لە میللەتان بە هۆی هێرشی نەرم و هێرش بۆ سەر زمان و فەرهەنگیان لە ناوچوون و ئاسەواریان تەنیا لە كتێب و سەرچاوە مێژووییەكاندا ماوەتەوە, ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە پێویست دەکات هەموو ئەو ئەزمونانەی مێژوو لە بەر چاو بگرین و نەهێڵین لە سەر نەتەوەی كورد جێ‌ بەجێ‌ بكرێ‌. ئاشكرایە لە ناو چونی دابوونەریت و زمانی میللەتێک واتە لە ناو چونی ئەو میللەتەو هەروەها زمانی دایك یەکێک لە سەرەکیترین شوناسەکان و ناسنامەی نەتەوەیە. پەیوەندی گرتن لە زۆربەی بوارەکانی ژیان لەناو کومەڵگه له ڕێگەی زمانەوە ئەبێت و لەڕێگەی زمانەوە لە تەواوی دونیا پێناسە ئەبیت.
لە ئەمڕۆدا کە لە ئێران زمانی فەرمی فارسیە و هەموو ڕۆژنامەو گۆڤار و کتێبە دەرسیەکان بە زمانی فارسیە, گرنگی نەدان بە زمانی دایکی لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری ئێران بۆتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەكانی دیکە لە ئێراندا، لە زمانی دایکی دور بکەونەوە و تەنانەت ڕژیم هەوڵی خەڵک بۆ پاراستنی زمانی دایک بە کارێکی نادروست دەزانێ و هەر کەس لەم ڕێگەیە هەوڵ بدا بە بیانوی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکرێ و پاشان چارەنوسی نادیار دەبێ.
لە کوردستانی ئێران، دەیان مامۆستای زمانی دایکی دەستبەسەر کراوون و بە تۆمەتی جۆراوجۆر، دەسەڵاتدارانی ڕژیم هەوڵیان داوە پەیوەندیان بدەن بە چالاكی سیاسی و لایەنە سیاسیەكان و بەو بیانو تاوانبار كردنە بێ‌ بنەمایانە بە چەند ساڵ زیندان سزا دراون.
له گوندەکانی کوردستان کە زۆربەی منداڵان ناتوانن بە زمانی فارسی قسە بکەن درێژە پێدان بە خوێندن بۆیان ئەبێتە کێشە و لە زۆربەی کاتدا هیچ لە دەرس وەرناگرن و ئەمە ئەبێتە هۆی هاتنە خواری باوەڕ بە خۆ بوون و هێندێک جار لەلایەن ماموستایانی نەزانەوە بێڕێزیشیان پێ دەکرێت.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە هەموو کاتدا لەڕێگەی میدیا و کتێبە دەرسێکان و دەیان شتی دیکە هەوڵی ئاسمیلاسیۆنی زمانی کوردی داوەو ویستویە بەم شێوە هێرش بکاتە سەر شوناسی نەتەوەی کورد و لەناوی بوات, بەڵام بەردەوام کەسانێکی چالاک و تێکۆشەر هەن کە بە فیداکاری خۆیان بەرەنگاری ئەم کردەوە قیزەونە دەبنەوە.
نمونەیەک لەو چالاکانە خاتو "زارا موحەممەدی"کە بە بیانۆی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان دەستبەسەر کراو حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە, بەڵام تەنیا تاوانی زارا پاراستنی زمانی دایکی بووەو هەوڵی داوە بۆ پاراستن و گەشە كردنی زمانی کوردی، ئایا ئەمە تاوانە؟
حکومەتی دژه کورد و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوام لە هەوڵی لە ناوبردنی کوردو زمان و فەرهەنگ و کلتوری کورد بووە، ئەو سیاسەتە دزێ و دژمنانەی دەسەڵاتداران دەبێ‌ ببێتە هۆی هاندانی زیاترمان بۆ پاراستنی زمان و كلتوری نەتەوەییمان و ئەبێ هەوڵ بدەین منداڵەکانمان بە باشی فێری نوسین و قسەكردن بە زمانی دایک بكەین و بە جۆرێک پەروەردە بکرێن کە بە زمان خۆیان شانازی بکەن نەک لە نێو کۆمەڵگا شەرم کەن بەزمانی دایکیان قسە بکەن و بە دەستەواژەی بێکلاس بۆ زمانمان بە کار نەهێنین و هەوڵ بدەین ووشە غێرە کوردیەکان لە قسەکانمان بسڕینەوە و خوێندن و نووسینی کوردی فێر بین و تا ئەو جێگە بتوانین کەسانی دەورو بەریشمان ئاگادار کەینەوە و فێری خوێندن و نوسینی کوردیان بکەین.
بەڵێ تا خۆمان لە خەمی نەتەوەی خۆمان نەبین کەس لە خەمی ئێمە دا نیە ئێمە بە پاراستنی خاکمان، فەرهەنگ و کلتور و زمانی دایکی مان ئەتوانین سەرکەوین.

ڕێکه‌وت: 2021-02-21 07:31:00
به‌شی: ( ڕامیاری )



TAGS/ زمانی,دایك,یەكێك,لە,پایە,سەرەكیەكانی,نەتەوە
TITLE/زمانی دایك یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە


خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ توانیویانه‌ ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه‌

زمانی ** دایك ** زمانی دایك ** یەكێك ** زمانی یەكێك ** دایك یەكێك ** زمانی دایك یەكێك ** لە ** زمانی لە ** دایك لە ** زمانی دایك لە ** یەكێك لە ** زمانی یەكێك لە ** دایك یەكێك لە ** زمانی دایك یەكێك لە ** پایە ** زمانی پایە ** دایك پایە ** زمانی دایك پایە ** یەكێك پایە ** زمانی یەكێك پایە ** دایك یەكێك پایە ** زمانی دایك یەكێك پایە ** لە پایە ** زمانی لە پایە ** دایك لە پایە ** زمانی دایك لە پایە ** یەكێك لە پایە ** زمانی یەكێك لە پایە ** دایك یەكێك لە پایە ** زمانی دایك یەكێك لە پایە ** سەرەكیەكانی ** زمانی سەرەكیەكانی ** دایك سەرەكیەكانی ** زمانی دایك سەرەكیەكانی ** یەكێك سەرەكیەكانی ** زمانی یەكێك سەرەكیەكانی ** دایك یەكێك سەرەكیەكانی ** زمانی دایك یەكێك سەرەكیەكانی ** لە سەرەكیەكانی ** زمانی لە سەرەكیەكانی ** دایك لە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك لە سەرەكیەكانی ** یەكێك لە سەرەكیەكانی ** زمانی یەكێك لە سەرەكیەكانی ** دایك یەكێك لە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك یەكێك لە سەرەكیەكانی ** پایە سەرەكیەكانی ** زمانی پایە سەرەكیەكانی ** دایك پایە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك پایە سەرەكیەكانی ** یەكێك پایە سەرەكیەكانی ** زمانی یەكێك پایە سەرەكیەكانی ** دایك یەكێك پایە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك یەكێك پایە سەرەكیەكانی ** لە پایە سەرەكیەكانی ** زمانی لە پایە سەرەكیەكانی ** دایك لە پایە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك لە پایە سەرەكیەكانی ** یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی ** زمانی یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی ** دایك یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی ** زمانی دایك یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی ** نەتەوە ** زمانی نەتەوە ** دایك نەتەوە ** زمانی دایك نەتەوە ** یەكێك نەتەوە ** زمانی یەكێك نەتەوە ** دایك یەكێك نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك نەتەوە ** لە نەتەوە ** زمانی لە نەتەوە ** دایك لە نەتەوە ** زمانی دایك لە نەتەوە ** یەكێك لە نەتەوە ** زمانی یەكێك لە نەتەوە ** دایك یەكێك لە نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك لە نەتەوە ** پایە نەتەوە ** زمانی پایە نەتەوە ** دایك پایە نەتەوە ** زمانی دایك پایە نەتەوە ** یەكێك پایە نەتەوە ** زمانی یەكێك پایە نەتەوە ** دایك یەكێك پایە نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك پایە نەتەوە ** لە پایە نەتەوە ** زمانی لە پایە نەتەوە ** دایك لە پایە نەتەوە ** زمانی دایك لە پایە نەتەوە ** یەكێك لە پایە نەتەوە ** زمانی یەكێك لە پایە نەتەوە ** دایك یەكێك لە پایە نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك لە پایە نەتەوە ** سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك سەرەكیەكانی نەتەوە ** یەكێك سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی یەكێك سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك یەكێك سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك سەرەكیەكانی نەتەوە ** لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** یەكێك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی یەكێك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك یەكێك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك لە سەرەكیەكانی نەتەوە ** پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** یەكێك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی یەكێك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك یەكێك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** دایك یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە ** زمانی دایك یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی نەتەوە **